سەردێری پرسیار: ئەگەر من کەڕامەتم نەبێت ئەمە بەلگەیە کە من دۆستی خوا نیم ؟

بەرواری دانان: 2018-09-28 کۆدی پرسیار: 47

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئەگەر من کەڕامەتم نەبێت ئەمە بەلگەیە کە من دۆستی خوا نیم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن یەکێک لە بنچینەکانی گرینگی ئەهلی سونە ئەوەیە کە کەڕامەتی دۆستانی خوا بە ڕاست دادەنێن ، بەلام معتزلە ئینکاری کەڕامەت دەکەن و دەلێن ئەگەر کەڕامەت هەبێت بۆ بێجگە لە پێغەمبەران ئەوا پیاو چاک و پێغەمبەر تێکەل بەیەکتر دەبن ، بەلام وتەیان ڕەت دەکرێتەوە چونکە کەڕامەتی دۆستانی خوا لە قورئان باس کراوە و ، وە چەندین فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا هاتوون و ، وە شتێکە ڕوون و ئاشکرایە لە هەموو کات و شوێن دا.

المعجزة : روودانی شتێکی بەدەگمەن و سەیرە کە خوای گەورە پشتگیری پێغەمبەرانی پێ دەکات وە تەحەدای خەلک پێ دەکات .

الکرامة : ڕوودانی شتێکی بەدەگمەن و سەیرە کە خوای گەورە لە سەر دەستی پیاو چاک دێنێتە دی یان بۆی دێنێتە دی .

ڕوون کردنەوەی زیاتر جیاوازی نیوان کەڕامەت و معجزة :

(۱) موعجیزە بنیات نراوە لەسەر ئەوەی کە بەدیار بکەوێ و بەناو بانگ بێت پێغەمبەر ، بەلام کەڕامەت بنیات نراوە لەسەر شاردنەوە بۆ ئەوە نییە کە مشهور "بەناوبانگ بێت" بێت .

(۲) موعجیزە پەیوەستە بە تەحەدی و بانگەوازی پێغەمبەرایەتی ، بەلام کەڕامەت پەیوەست نییە بە تەحەدی و وە بانگەوازی بۆ ئەوە ناکات کە من پلەم بەرزە لە لای خوا .

(۳) بەرووبووم و سوودی معجیزە بۆ خەلکە ، بەلام کەڕامەت بەزۆری بەرووبووم و سوودی بۆ خۆیەتی .

(٤) معجیزە لە هەموو شتێک ڕوودەدات بەلام کەڕامەت لە هەموو شت ڕوو نادات .

(٥) معجیزە تایبەتە بە پێغەمبەران سەلامی خوایان لەسەر بێت بەلام کەڕامەت هی دۆستانی خوایە .

(٦) پێغەمبەران موعجیزەیان کردۆتە بەلگە لەسەر موشریکەکان چونکە دلیان ڕەق بوو ، بەلام کەڕامەت بۆ ئەوەیە کە دلێ پیاو چاکەکە جێگیر بێت و بگات بە ئارامی .

زانایان دەلێن ڕاستە دەتوانی بلێی کەڕامەت نیشانەی باشی کەسەکەیە بەلام نابێتە بەلگە کە خاوەن کەڕامەت لە هەمووان باشترە ، چونکە کەڕامەت بۆ ئەوەیە تا ئیمان پێی زیاد بێت و جێگیر ببێ لەسەر حەق و وە خوای گەورە کەڕامەت دەدات بە ئیمان لاوازیش .

ابو علی الجوزجانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( داوا کەری بەردەوامی بە "استقامة" واتە داوای بەردەوام بوون لە خوا بکە نەک داوای کەڕامەت ، چونکە نەفسی تۆ داوای کەڕامەت دەکات ، بەلام خوای گەورە داوای بەردەوام بوونت لێ دەکات .......... )) مجموعە فتاوی ابن تیمییە ج۱۱ لاپەڕە ۳۲۰

خەلک بەشێوەیەکی گشتی چاویان لە کەڕامەتە و حەزیان لە کەڕامەتە ، بەلام زانایان دەلێن بەردەوام بوون لەسەر دین گەورەترین کەڕامەتە .

زانایان دەلێن موسلمان نابێت بێ ئومێد بی لە ڕەحمی خوا بلێ من دۆستی خوا نیم چونکە کەڕامەتم نییە ، چونکە هەموو خاوەن کەڕامەتێک بەلگە نییە کە لە هەمووان باشترە وە کەس ھەیە کەڕامەتی نییە بەلام بەردەوامی ھەیە لەسەر دین کە ئەمە گەورەترین کەڕامەتە ، ھەروەھا هەرکەسێک بانگەوازی بۆ ئەوە بکات من کەڕامەتم هەیە بۆ ئەوەی خەلک بۆلای خۆی ڕابکێشت ئەگەری زۆری هەیە ساحر بێت یان گومڕاکەرێک لە گومراکەران .

عبدالرحمان بن ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( كەڕامەتیش تاقیکردنەوەیێکە بۆ مڕۆڤ ، هەیە پێی بەختەوەر دەبێت وە هەشە پێی گومڕا دەبێت ، ئەگەر سوپاسی خوای گەورەی کرد ئەوە بەختەوەرە ، بەلام ئەگەر موعجب "سەرسام" بوو بە نەفسی خۆی و بەردەوام نەبوو ئەوا گومڕا بووە .)) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام