سەردێری پرسیار:تاچەند خێزانی پیاو بۆ پیاو ڕێگەپێدراوە بۆ جووت بوون ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:472

پرسیار:

پرسیار // تاچەند خێزانی پیاو بۆ پیاو ڕێگەپێدراوە بۆ جووت بوون ؟ وە چی ڕێگری کراوە ؟ وە بە چ شێوەیەک واجبە لەسەر پیاو مافی بدات لە شێوازی جووت بوون ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خێزانی پیاو بۆ پیاو ڕێگە پێدراوە خۆشی پێی ببات بە ھەموو لاشەی بێجگە لەم دوو حالەتە نەبێت :

(١) پێشەوەی ئافرەت کاتی حەیز و نیفاس ، بەلام کاتی استحاضە دروستە .

(٢) پشتەوەی ئافرەت بە ھیچ شێوەیەک دروست نییە .

زانایان دەلێن دروستە ھەموو لاشەی خێزانی ماچ بکات وە بۆ ئافرەتیش ھەمان شت ھەتا دروستە عەورەتیش ماچ بکرێت ، دەم و سینگ و ثدی ماچ بکەی و بمژی ئەگەر شیریش بگاتە گەدەی پیاو ئەوا حەڕام نابێت ، چونکە شیردان دوای گەورە بوون جێگیر نابێت .

زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن : (( دروستە پیاو سینگی " واتە ثدی " خێزانی خۆی بمژێت ، وە تەحریمی ڕوونادات ئەگەر شیر بگاتە گەدەی . ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیر خواردنی گەورە کاریگەری نییە ، چونکە شیر خواردن کە کاریگەری ھەبێت ئەوەیە کە لە دوو سالی یەکەمی مناڵ بێت و پێنج ژەم تێر شیری لێ بخواتەوە ، بەلام شیر خواردنی گەورە کاریگەری نییە ، لەسەر ئەمە ئەگەر کەسێک سینگی " واتە ثدی " خێزانی خۆی بمژێت و یان شیری بخواتەوە ، ئەوا نابێتە منالی خێزانی خۆی . )) " فتاوى إسلامية " ( 3 / 338 ) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە پیاو چێژ لە الأليتين " واتە پشتەوە ئەو دوو پارچە گوشتەی پشتەوەی سەرووی ڕان کە مرۆڤ لەسەری دادەنیشێت " وەربگرێت بێ ئەوەی چوونە ناوەوە ڕووبدات ، چونکە سونەت ھاتووە جووت بوون لە پشتەوە حەڕامە ، .... )) "المغني " ( 7 / 226 ) .

ابن عابدین دەفەرمووێت : (( ئەبو یوسف پرسیاری لە ئەبو حنیفە کرد سەبارەت پیاو فەرجی خێزانی خۆی دەست لێ دەدات و وە ئافرەتیش زەکەری پیاوی دەست لێ دەدات بۆ ئەوەی ئارەزوویان ھەستێت "بەرز بێتەوە " ئایا ھیچی تێدایە ؟ وتی : نەخێر ھیچی تێدا نییە ، ئومێدم وایە پاداشتیان گەورە بێت . )) "رد المحتار " ( 6 / 367 ) .

سەبارەت بە مژینی عەورەتی یەکتر ھەندێک زانا دەلێن باش و ھەندێک دەلێن حەڕامە ، نزیکتر وایە بلێی باش نییە و وەک ئاداب جوان نییە ، وە ئەگەر بکرێت دەلێن دەبێت بە ئارەزووی ھەردوو لا بێت نەک ئافرەت حەز نەکات و دڵی بۆ ئەمە نەڕوات ، ھەروەھا ڕاستە مەنی "واتە ئاوی پیاو " خاوێنە بەلام نابێت ئافرەت مەنی پیاو قووت بدات .

زانایان دەلێن دروستە پیاو دەم و لێو و زمانی خێزانی خۆی بمژێت ، وە قووت دانی ئاوی دەمی خێزانی ھیچی تێدا نییە ئەگەر دڵی بۆ ئەم قووت دانە بڕوات .

فعن جابر رضي الله عنه أنه قال: " تَزَوَّجْتُ ، فَقَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَا تَزَوَّجْتَ؟ )) . فَقُلْتُ: تَزَوَّجْتُ ثَيِّبًا. فَقَالَ: ( مَا لَكَ وَلِلْعَذَارَى وَلِعَابِهَا) " رواه البخاري ( 5080 ) ، ومسلم (715) .

واتە : جابر دەلێت : ژنێکم ھێنا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە منی وت : (( ژن نە ھێنا ؟ )) وتم : بێوە ژنێکم ھێنا . وتی : (( بۆچی کچێکت نەدەھێنا یاری لەگەڵ بکەیت و زمان و لێوی بمژی ))

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەستی فەرموودەکە لیکاوە ، ئاماژەیە بۆ مژینی زمان و لێو کە ئەمە دەکرێت کاتی گالتە کردن و ماچ کردن ئەمەیان دوور نییە . )) " فتح الباري " لابن حجر (9/122).

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت پێش جووت بوون یاری لەگەڵ بکەیت و ماچ بکەیت و زمانی بمژی .)) " زاد المعاد " (4/253)

زانایان دەلێن چەند فەرموودە هاتوون ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە دەبێت پێش جووت بوون یاری بکرێت ، بەلکو نەهی کراوە یەکسەر بچیتە لای ئافرەت جووت بوونی لەگەڵ بکەیت .

عن جابر رضي الله عنه قال : (( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْه وَسَلَّمَ عَنِ الْمُوَاقَعَةِ قَبْلَ الْمُلَاعَبَةِ )) واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە یەکسەر بچیتە لای ئافرەت پێش یاری لەگەڵ کردن یان پێشەکییەکانی جووت بوون .

عن ٲنس رضي الله عنه قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( ........ ، لا يقع أحدكم على أهله مثل البهيمة على البهيمة )) واتە : با کەس لە ئێوە نەچێتە لای خێزانی خۆی بۆ جووت بوون وەک چوونی ئاژەڵ بۆ لای ئاژەڵ .

عن عمر بن عبدالعزیز عن النبي صلی الله علیه وسلم قال : (( لَا تُوَاقِعْهَا إلَّا وَقَدْ أَتَاهَا مِنْ الشَّهْوَةِ مِثْلُ مَا أَتَاك ، لِكَيْ لَا تَسْبِقَهَا بِالْفَرَاغِ ) قُلْت: وَذَلِكَ إلَيَّ؟ قَالَ: (نَعَمْ ، إنَّك تُقَبِّلُهَا ، وَتَغْمِزُهَا ، وَتَلْمِزُهَا ، فَإِذَا رَأَيْت أَنَّهُ قَدْ جَاءَهَا مِثْلُ مَا جَاءَك، وَاقَعْتَهَا )). واتە : مەچوو لای خێزانی خۆت ئیلا کاتێک دەچیتە لای ئەویش وەک تۆ بێت بۆ شەهوەت هەستان ، بۆ ئەوەی پێش نەکەویت لە تەواو بوون ، ......

بەلام زۆر لە زانایان دەلێن ئەم فەرموودانە لاوازن ، بەلام ئەگەر لاوازیش بن فەرموودەی ڕاست هاتووە ئاماژەی بۆ یاری کردن کردووە پێش جووت بوون ، کە ئەمە وتەی ابن قدامە ، ابن قیم ، ئیمام النووی ، صنعانی ، ....... هتد

ابن قدامه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە یاری بکەیت لەگەڵ خێزانی خۆت پێش جووت بوون ، بۆ ئەوەی شەهوەی ئافرەتیش بەرز ببێتەوە ، وە خۆشی و چێژی جووت بەدەست بێنێت وەک پیاو ، ........)) المغنی ج ۷ لاپەڕ ۳۰۰

ابن الحاج ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو کاتێک دەیەوێت بچێتە لای خێزانی خۆی بپارێزێت لەوەی کە خەلکی نەزان دەکەن ، کە ئەوە ڕێگری لێکراوە ، ئەویش ئەوەیە دەچێتە لای خێزانی خۆی خێزانی بێ ئاگاییە ، ..........

حیکمەتی شەرع ئەوەی ڕوون کردۆتەوە ئافرەتیش حەزی لەوەیە ئەوەی کە پیاو حەزی لێیەتی ، ئەگەر بچێتە لای کاتی بێ ئاگایی پیاوی پێویستی خۆی تەواو دەکات ئافرەتیش پێویستی ماوە ، ئەمە تەشویشی لەسەر ئافرەت دروست دەکات ، ........)) المدخل ج۲ لاپەڕە ۱٨۰

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت یاری لەگەڵ ئافرەت بکەیت ، ........ لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە جابر دەفەرمووێت : (( هَلَّا تَزَوَّجْتَ بِكْرًا تُلَاعِبُهَا وَتُلَاعِبُكَ )) نەدەبوو کچێک بهێنی نەک بێوەژن بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکەیت و ئەویش یاریت لەگەڵ بکات . )) روضة الطالبین ج۷ لاپەڕە ۲۰۷

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) ڕاستە ئەو فەرموودانەی هاتوون زۆربەیان دەلێن لاوازن کە باسی یاری کردن دەکەن پێش جووت بوون ، بەلام زانایان دەلێن مانایان ڕاستە و فەرموودەی تری ڕاست هاتووە ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە .

(۲) پیاو نابێت وەک ئاژەڵ بچێتە لای خێزانی لە کاتی بێ ئاگایی ئارەزووی خۆی بە ئافرەت تەواو بکات و وازی لێ بهێنێت .

(۳) زانایان دەلێن ئەگەر پیاو پێش ئافرەت تەواو بوو یان توانای بەردەوام بوونی لە گەڵ ئافرەت نەبوو دەتوانێت دەست بەکار بهێنێت .

(٤) زۆر لە ئافرەتان گلەیی ئەوە دەکەن کە پیاوی حەقەکەی پێی نادات ، وە چەندین ئافرەتیش تووشی فاحیشە بوون لەبەر مامەلەی ئەم جۆرە پیاوانە.

(٥) ئەوەی زۆر گرینگ بێت ئەوەیە کە دەبێت ئافرەت نهێنی نێوان خۆی و پیاوەکەی بپارێزیت و سنور نەبەزێنێت .

(٦) ھەموو لاشەی ئافرەت بۆ پیاو حەلالە جگە لە پشتەوەو پێشەوە کاتی حەیز و نیفاس .

(٧) دروستە سینگی "واتە ثدی " خێزانی خۆت بمژی ئەگەر شیریش لێی بخواتەوە حەڕام نابێت لێی .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام