پرسیار // ئایا واجبە لەسەر ئافرەت خواردن دروست بکات ؟ ئایا واجبە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە خزمەت کردن پیاو لە لایەن ئافرەتەوە .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەلێت : (( جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە دروستە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات لە ماڵەوە ، ئیلا ئەوە نەبێت جیاوازی لەوەدایە ئایە ئەم خزمەت کردنە واجبە یان نە :
زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون " شافعی و حنابلە و ھەندێک مالکی " خزمەت کردنی پیاوی واجب نییە لەسەری ، بەلام باشتر وایە ئەوە کارانە بکات ئەوەی عادەت وایە بیکات .
حەنەفی بۆ ئەوە چوون واجبە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات دیانة نەک قضاء ، چونکە پیغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کاروباری دابەش کردووە لە نێوان فاطمە و عەلی ، کاروباری ناوەوەی ماڵ لەسەر فاطمه دانا ، وە کاروباری دەرەوەی ماڵ لەسەر عەلی دانا ، لەبەر ئەوە دروست نییە ئافرەت پاداشت لە پیاوی وەربگرێت لەسەر خزمەت کردنی .
زۆربەی مالکییەکان وأبو ثور ، وأبو بكر بن أبي شيبة وأبو إسحاق الجوزجاني بۆ ئەوە چوون لەسەر ئافرەتە خزمەتی پیاوی بکات لە کاروباری ناوەوەی ماڵ ئەوەی کە عادەت وای داناوە دەبێت بیکات ، لەبەر چیڕۆکی علی و فاطمە بۆ خزمەتی ماڵ ، وە لەسەر عەلی بوو ئەوەی لە دەرەوەی ماڵ ، وە لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : (( لو أمرت أحدا أن يسجد لأحد لأمرت المرأة أن تسجد لزوجها ، ولو أن رجلا أمر امرأته أن تنقل من جبل أحمر إلى جبل أسود ، ومن جبل أسود إلى جبل أحمر لكان نولها [حقها] أن تفعل ) .جوزجانی دەلێت : ئەمە گوێ ڕایەلی لە شتێک سوودی نەبێت ئەی چی دەلێی بۆ شتێک ژیانی لەسەر بێت و سوودی ھەبێت .
چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە خێزانی بۆ خزمەت کردنی ، دەیوت : ئەی عائشە خواردنم بۆ بھێنە ، ئەی عائشە چەقۆم بۆ بھێنە و تیژی بکە بە بەرد . )) "الموسوعة الفقهية الكويتية" (19/44) .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە خزمەتی پیاوی خۆی بکات بە باشی ، ئەم خزمەت کردنە دەگوڕدرێت حال بۆ حال ، خزمەتی گوند و دەشت وەک خزمەتی شار نییە ، وە خزمەتی بەھێز وەک خزمەتی لاواز نییە ، ئەمە وتەی جوزجانی یە لە ھاوەلی ئێمە وە ئەبو بکر بن ابی شیبە )) "الاختيارات" ص 352 .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خزمەت کردنی پیاو لە لایەن ئافرەتەوە بۆ عورف دەگەڕێتەوە ، ئەوەی عورف داینابێت کە دەبێت خزمەتی پیاوی بکات ئەوا دەبێت خزمەتی پیاوی بکات ، ئەوەی عورف دای نەنابێت خزمەتی بکات ئەوا لەسەری واجب نییە ، نابێت پیاو ناچار بکات بۆ خزمەت کردنی دایک و باوکی و وە خۆی لێ تۆڕە بکات ئەگەر خزمەتی نەکات ، ..... )) فتاوی نور علی الدرب .
ھەروەھا دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە کە واجبە خزمەتی پیاوی خۆی بکات بە باشی )) الشرح الممتع ج ١٢ لاپەڕە ٤٤١
ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەردەوام عورفی موسلمانان وابووە کە ئافرەت خزمەتی پیاوی دەکات لە خواردن دروست کردن و جل و بەرگ شووشتن و قاپ شووشتن و خاوێن کردنەوەی ئاودەست و حەمان و مالەوە و شتی تری وەک ئەمانە ، ..... )) "فتاوى العلماء في عشرة النساء" ص 20 .
پوختەی وەلامی زانـــــایــــــان :
(١) جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە دروستە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات و وە ئەمە باشترە .
(٢) وتەی ڕاست واجبە ئافرەت خزمەتی پیاوی خۆی بکات .
(٣) نابێت پیاو خێزانی خۆی ناچار بکات بۆ خزمەت کردنی دایک و باوکی و وە خۆی لێ تۆڕە بکات .
(٤) لە کۆنەوە تا ئێستا عورفی موسلمانان وابووە کە دەبێت ئافرەت خواردن دروست بکات و جل و بەرگ و قاپ بشوات و ماڵ خاوێن بکاتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ