سەردێری پرسیار:حوکمی خواردنی مالی ئافرەت لە لایەن ھاوسەری ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:478

پرسیار:

پرسیار // ئایا پیاو تاوانبار دەبێت كاتێک نەهێلێت ئافرەت موچەی خۆی هەلبگرێت ؟ ئایا ئافرەت دەتوانێت مالی خۆی ببەخشێت بەبێ ئیزنی پیاوی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن مالی ئافرەت هی ئافرەتە پیاو ناتوانێت لێی بخوات بێ ویستی ئافرەت ، ئافرەت بە ئارەزوی خۆیەتی چۆن خەرجی دەكات و لە چیا خەرجی دەكات وە دەتوانێت كڕین و فروشتن و خێری پێ بكات ، بە بەلگەی :

۱:_ خوای گەورە دەفەرموێت : (( فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَيْءٍ مِّنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَّرِيئًا ﴿٤﴾))

واتە : خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێک ماره‌یی و به‌خشییان به‌ئێوه‌، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بهێنن و به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن (سوودی لێ وه‌ربگرن).

۲:_ پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت :(( " لا يحل مال امرئ مسلم , إلا بطيب نفس منه ")) واتە : مالی كەسی موسلمان حەلال نی یە ئیلا بە ویستی خوی نەبێت

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت :(( ئەگەر ئافرەت بە ئارەزووی خوی موچە یان هەندێک لە موچەی خۆی بدات بە تو ئەوا هیچ لەسەر تو نی یە بەلام ئەگەر خێزانی خۆت بترسێنی بە تەلاق دان یان پشت تێکردن یان ئازاردان كەگەر موچەكە نەدت بە تو كە ئەمەیان نابێت .))

زانایان دەلێن پیاو تاوانبار دەبێت لە خواردنی مالی خێزانی خۆی ئەگەر ئافرەت ڕازی نەبێت یان پێ ناخۆش بێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام