پرسیار // ماڵ ھەمووی ھی پیاوە ئافرەت چۆن بتوانێت خێر بکات ؟ ئەگەر ھیچ ماڵی نەبوو چۆن خێر بکات ؟
وەلام // زانایان دەلێن خێر کردنی ئافرەت ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم // ئافرەت ماڵی خۆی ھەیە لەو مارەیی و میراتەی وەریگرتووە لە پیاوی و خزمانی خۆی ، لەم حالەتە ماڵ ھی خۆیەتی و دەتوانی بە ئارەزووی خۆی ببەخشێت بێ ئەوەی پرس بە ھاوسەری بکات ئەگەر ئافرەتەکە عاقل بێت کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەلام ئەگەر پرس بە پیاوی بکات باشترە .
سەبارەت بەم فەرموودەیە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا يجوز لامرأة عطية إلا بإذن زوجها )) رواه الإمام أحمد في مسنده (6643) وأبو داود (3547) وصححه الألباني في صحيح أبي داود .
واتە : دروست نییە بۆ ئافرەت شتێک ببەخشێت ئیلا بە ئیزنی پیاوی نەبێت .
زانایان دوو لێکدانەوەیان ھەیە بۆ ئەم فەرموودەیە :
(١) زۆربەی زانایان دەلێن ئەم فەرموودەیە باسی ئافرەتێکە کە ساویلکە بێت ، بۆ ئەم ئافرەتە دروست نییە ماڵی خۆی ببەشێت .
(٢) یان ئەم فەرموودەیە بەلگەیە کە سونەتە ئافرەت پرس بە ھاوسەری بکات نەک واجب بێت .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە دروستە ئافرەت مالی خۆی ببەخشێت بێ ئەوەی پرس بە پیاوی بکات ئەگەر ساویلکە نەبێت ، ئەگەر ساویلکە بێت نابێت . )) "نيل الأوطار" (3/414) .
حالەتی دووەم // ئافرەت ھیچ ماڵی نییە یان میرات و مارەی خۆی سەرف کردوووە ، لەم حالەتە :
(١) دەتوانێت ماڵی پیاوی خۆی ببەخشێت بێ ئەوەی پرسی پێ بکات ئەگەر کەم بێت یان عورف ڕێگەی دابێت بۆ بەخشینی ، بەلام مالی زۆر دەبێت پرس بە ھاوسەری بکات .
(٢) دەتوانێت پرس بە پیاوی بکات مالی زۆریش ببەخشێت ئەگەر پیاوی ڕێگەی دا ، پاداشت بۆ ھەردووکیان ھەیە .
(٣) دەتوانێت ھاوسەری ھانبدات بۆ ماڵ بەخشین ، لەم حالەتە پاداشت بۆ پیاو و ئافرەت ھەیە .
(٤) دەتوانێت بە نییەت بگات بە پاداشتی خێر کردن کە ھیچ مالیشی نییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ