پسيار // ئایا دروستە ئافرەت مالی ھاوسەری خۆی ببەخشێت بێ ئەوەی پرسی پێ بكات ؟
وەلام / زانایان دەلێن مال بەخشین دوو حالەتە :
حالەتی یەكەم // ئەگەر مال بەخشینەكە خواردن بێت لەعورفی خەلک شتێکی ئاسایی بێت بەخشینی ، ئەمەیان دروستە : بەلگە:
عَنْ عَائِشَةَ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ «إِذَا أَنْفَقَتِ المَرْأَةُ مِنْ طَعَامِ بَيْتِهَا غَيْرَ مُفْسِدَةٍ، كَانَ لَهَا أَجْرُهَا بِمَا أَنْفَقَتْ، وَلِزَوْجِهَا أَجْرُهُ بِمَا كَسَبَ، وَلِلْخَازِنِ مِثْلُ ذَلِكَ، لاَ يَنْقُصُ بَعْضُهُمْ أَجْرَ بَعْضٍ شَيْئًا» متقف علیە
واتە : ئەگەر ئافرەت مالی خوی ببەخشێت هیچ مەبەستی نییە ئیلا بۆ چاكە نەبێت پاداشتی بۆی هەیە ئەوەی بەخشیویەتی ، وە ھاوسەر پاداشتی بۆی هەیە كە مالی بە دەست هێناوە وە بۆ خازنیش هەمان شت، هەندێکیان پاداشتی لە هەندێکی تر كەم ناكات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( رووكەشی فەرموودەکە ئەوە دەگەیەنێت ئەم پاداشتە جێگیر بووە ئەگەر ئیزنی ھاوسەریش وەرنەگرێت ، بەلام بە مەرجێک ئەوشتەی دەبەخشێت دەبێت لە عورف رێگە پێدراو بێت ، وە مانای فەرموودەكە وادیار هیچ جیاوازیەك نابێت كە مێرد رەزیل بێت یان رەزیل نەبێت ، بەلام ئایا ئەوە مەبەستی فەرموودەكەیە ؟
ئەوەی دیار بێت ئەوە مەبەستی فەرموودەكە نییە چونکە حەلال نی یە مالی موسلمان ببەخشی ئیلا بەرەزامەندی ئەو نەبێت ، هەر وەك خوای گەورە دەفەرموێت ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُم بَيْنَكُم بِالْبَاطِلِ إِلَّا أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ﴿٢٩﴾ )) النساء دەبێت ئیلا رەزامەندی مێردی لەگەل بێت ئەگەر بزانێت مێردی رەزیلە و ڕازی نابێت ئەگەر یەك خورماش بێت مەیبەخشە .)) شرح بلوغ المرام ج٦ لاپەرە ۲٥۲
فەرموودەی عائشە ئەوە دەگەیەنێت كە ئافرەت پاداشتی تەواوی بۆی هەیە ئەگەر ئەگەر مالی ھاوسەری خۆی ببەخشێت بەلام فەرموودەی تر هاتووە :
عَنْ هُرَيْرَةَ قال : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا أَنْفَقَتِ الْمَرْأَةُ مِنْ كَسْبِ زَوْجِهَا عَنْ غَيْرِ أَمْرِهِ , فَلَهُ نِصْفُ أَجْرِهِ )) . اخرجە البخاری (۲٠٦٦)
واتە : ئەگەر ئافرەت مالی ھاوسەری خۆی ببەخشێت بێ ئەوەی ئیزنی لێوەربگرێت ئەوا نیوەی پاداشتی بۆی هەیە .
زانایان دەلێن فەرموودی عائشە مەبەستی ئەوە كە ئیزنی لێ وەربگرێت پاداشتی تەواوی بۆی هەیە ، بەلام فەرموودەی ابی هریرە باسی بەخشینە بێ ئیزنی پیاوەكەی ، كە ئەمە پاداشتی نیوەی بۆی هەیە .
هەندێک زانا دەلێن بەس خواردن دەتوانێت بێ ئیزن ببەخشێت ، بۆ پارە دەبێت ئیزن وەربگرێت ، وە هەندێکی تر دەلێن فەرموودەكە پارەش دەگرێتەوە ئەگەر كەم بێت .
هەروەها فەرموودەی تر هاتووە :
عن أبي أمامةَ الباهليِّ رضي الله عنه قال: سمعتُ رسولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم يقولُ: (( لَا تُنْفِقُ امْرَأَةٌ شَيْئًا مِنْ بَيْتِ زَوْجِهَا إِلَّا بِإِذْنِ زَوْجِهَا )) قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، وَلَا الطَّعَامُ ؟! قَالَ: (( ذَاكَ أَفْضَلُ أَمْوَالِنَا )).رواە ابو داود (۳٥٦٥)
واتە : ئافرەت با هیچ شتێک نەبەخشێت لەمالی مێردی خۆی ئیلا بە ئیزنی مێردی نەبێت ، وترا : ئەی نێردراوی خوا خواردنیش ؟ وتی : ئەمەیان باشترین مالی ئێمەیە .
حالەتی دووەم // ئەگەر مال بەخشینەكە زۆر بێت نابێت ئافرەت بی ئیزنی ھاوسەرەکەی ببەخشێت .
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئەسل وایە ئافرەت بۆی نییە مالی ھاوسەری ببەخشێت ئیلا ئەگەر شتێکی کەم بێت عادەت رێگەی دابێت ....)) فتاوی اللجنة الدائمة ج۱٠ لاپەڕە ۸۱
پوختەی وەلامی زانایان :
(١) ئافرەت ناتوانێت مالی پیاوی ببەخشێت ئیلا ئەگەر كەم بێت عادەت رێگەی دابێت .
(٢) ئافرەت ئەگەر مالی ھاوسەری ببەخشێت كەم بێت ئەگەر ئیزنی وەرگرتبێت ئەوا پاداشتی تەواوی بۆی هەیە ، بەلام ئەگەر ئیزنی وەرنەگرتبێت نیوەی پاداشت بۆی هەیە .
(٣) ئافرەت ئەگەر بزانێت ھاوسەری ڕەزیلە و یان پێ گوتووە هیچ مەبەخشە ئەوا نابێت ببەخشێت .
(٤) پیاو ئەگەر روخسەتی دابێتە ئافرەت بۆ بەخشینی مال ئەوا دروستە ببەخشێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ