پرسیار // ئایا یاری کردن لەگەڵ خێزانی خۆت پێش جووت بوون سونەتە یان پێشەکەیەکانی جووت بوون ؟
وەلام // زانایان دەلێن چەند فەرموودە هاتوون ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە دەبێت پێش جووت بوون یاری بکرێت ، بەلکو نەهی کراوە یەکسەر بچیتە لای ئافرەت جووت بوونی لەگەڵ بکەیت . عن جابر رضي الله عنه قال : (( نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْه وَسَلَّمَ عَنِ الْمُوَاقَعَةِ قَبْلَ الْمُلَاعَبَةِ )) واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کردووە یەکسەر بچیتە لای ئافرەت پێش یاری لەگەڵ کردن یان پێشەکییەکانی جووت بوون . عن ٲنس رضي الله عنه قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( ........ ، لا يقع أحدكم على أهله مثل البهيمة على البهيمة )) واتە : با کەس لە ئێوە نەچێتە لای خێزانی خۆی بۆ جووت بوون وەک چوونی ئاژەڵ بۆ لای ئاژەڵ . عن عمر بن عبدالعزیز عن النبي صلی الله علیه وسلم قال : (( لَا تُوَاقِعْهَا إلَّا وَقَدْ أَتَاهَا مِنْ الشَّهْوَةِ مِثْلُ مَا أَتَاك ، لِكَيْ لَا تَسْبِقَهَا بِالْفَرَاغِ ) قُلْت: وَذَلِكَ إلَيَّ؟ قَالَ: (نَعَمْ ، إنَّك تُقَبِّلُهَا ، وَتَغْمِزُهَا ، وَتَلْمِزُهَا ، فَإِذَا رَأَيْت أَنَّهُ قَدْ جَاءَهَا مِثْلُ مَا جَاءَك، وَاقَعْتَهَا )). واتە : مەچوو لای خێزانی خۆت ئیلا کاتێک دەچیتە لای ئەویش وەک تۆ بێت بۆ شەهوەت هەستان ، بۆ ئەوەی پێش نەکەویت لە تەواو بوون ، ...... بەلام زۆر لە زانایان دەلێن ئەم فەرموودانە لاوازن ، بەلام ئەگەر لاوازیش بن فەرموودەی ڕاست هاتووە ئاماژەی بۆ یاری کردن کردووە پێش جووت بوون ، کە ئەمە وتەی ابن قدامە ، ابن قیم ، ئیمام النووی ، صنعانی ، ....... هتد ابن قدامه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە یاری بکەیت لەگەڵ خێزانی خۆت پێش جووت بوون ، بۆ ئەوەی شەهوەی ئافرەتیش بەرز ببێتەوە ، وە خۆشی و چێژی جووت بەدەست بێنێت وەک پیاو ، ........)) المغنی ج ۷ لاپەڕ ۳۰۰ ابن الحاج ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو کاتێک دەیەوێت بجێتە لای خێزانی خۆی بپارێزێت لەوەی کە خەلکی نەزان دەکەن ، کە ئەوە ڕێگری لێکراوە ، ئەویش ئەوەیە دەچێتە لای خێزانی خۆی خێزانی لە بێ ئاگاییە ، .......... حیکمەتی شەرع ئەوەی ڕوون کردۆتەوە ، ئافرەتیش حەزی لەوەی ئەوەی کە پیاو حەزی لێیەتی ، ئەگەر بچێتە لای کاتی بێ ئاگایی پیاوی پێویستی خۆی تەواو دەکات ئافرەتیش پێویستی ماوە ، ئەمە تەشویشی لەسەر ئافرەت دروست دەکات ، ........)) المدخل ج۲ لاپەڕە ۱٨۰ ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەت یاری لەگەڵ ئافرەت بکەیت ، ........ لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە جابر دەفەرمووێت : (( هَلَّا تَزَوَّجْتَ بِكْرًا تُلَاعِبُهَا وَتُلَاعِبُكَ )) نەدەبوو کچێک بهێنی نەک بێوەژن بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکەیت و ئەویش یاریت لەگەڵ بکات . )) روضة الطالبین ج۷ لاپەڕە ۲۰۷ پوختەی وەلامی زانایان : (۱) ڕاستە ئەو فەرموودانەی هاتوون زۆربەیان دەلێن لاوازن کە باسی یاری کردن دەکەن پێش جووت بوون ، بەلام زانایان دەلێن مانایان ڕاستە و فەرموودەی تری ڕاست هاتووە ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە . (۲) پیاو نابێت وەک ئاژەڵ بچێتە لای خێزانی لە کاتی بێ ئاگایی ئارەزووی خۆی بە ئافرەت تەواو بکات و وازی لێ بهێنێت . (۳) زانایان دەلێن ئەگەر پیاو پێش ئافرەت تەواو بوو یان توانای بەردەوام بوونی لە گەڵ ئافرەت نەبوو دەتوانێت دەست بەکار بهێنێت . (٤) زۆر لە ئافرەتان گلەیی ئەوە دەکەن کە پیاوی حەقەکەی پێی نادات ، وە چەندین ئافرەتیش تووشی فاحیشە بوون لەبەر مامەلەی ئەم جۆرە پیاوانە. (٥) ئەوەی زۆر گرینگ بێت ئەوەیە کە دەبێت ئافرەت نهێنی نێوان خۆی و پیاوەکەی بپارێزیت و سنور نەبەزێنێت . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ