سەردێری پرسیار:حوکمی ماچ کردنی ژنی یەکەم لە پێش چاوی ژنی دووەم و یاری لەگەل کردنی ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:491

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پیاوێک دوو ژنی ھەیە یەکێک لە ژنەکانی خۆی ماچ بکات و گاڵتەی لەگەڵ بکات لە پێش چاوی ژنەکەی تری خۆی بێ ئەوەی جل و بەرگی داکەنێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // ماچ کردن و یاری لەگەڵ ئافرەت کردن لە پێش چاوی ژنی تری خۆی شتێکی جوان نییە و شەرمە و پێچەوانەی شەرعە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت جووت بوون بکەیت بە جۆرێک کەسێک بت بینێت یان گوێی لە دەنگ بێت و ماچی مەکە و یاری لەگەڵ مەکە لە لای خەلک .

حەسەن سەبارەت بەو کەسەی دەچێتە لای ژنی خۆی و کەسێکی تر گوێ لێی دەگرێ دەلێت : زانایان بەحەڕامیان دادەنا وجس ، وجس : واتە دەنگی نزمی جووت بوون . )) "المغني " ( 8 / 136 ) .

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆ داپۆشین کاتی جووت بوون بۆ ئەوەی خەلک نەت بینن واجبە لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " يا أيها الذين آمنوا ليستأذنكم الذين ملكت أيمانكم والذين لم يبلغوا الحلم منكم ثلاث مرات من قبل صلاة الفجر وحين تضعون ثيابكم من الظهيرة ومن بعد صلاة العشاء ثلاث عورات لكم " )) "المحلى" (9/231) .

زانایان دەلێن ماچ کردن لە پێش چاوی مناڵەکان یان ژنی دووەمی خۆی ئەم دوو حالەتانە :

حالەتی یەکەم // ئەگەر ماچ کردن لەو جۆرە ماچ کردنە بێت کە لە کاتی بەتەنیایی لە نێوان ژن و مێرد دەکرێت ئەمەیان نابێت ، جا مناڵەکان گەورە بن یان بچووک بن .

حالەتی دووەم // ئەگەر ماچ کردن لەو جۆرە نەبێت لەوەی کە لە کاتی بەتەنیایی لە نێوان ژن و مێرد دا دەکرێت ئەمەیان دروستە وەک دەڕبڕینی سۆز و ڕەحم .

محمد بن ابراهیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەندێک خەلک پەنا بەخوا لەبەر خراپی و ناشرینی مامەلەیان خێزانی خۆیان ماچ دەکەن لەپێش چاوی خەلک ، ئەمە شتێکی دروست نییە )) فتاوی ۱۰ لاپەڕە ۲۷۷

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە کە حەڕامە جووت بوون بکەی ئەگەر کەسێک بت بینێت ئیلا ئەگەر ئەوەی دەت بینێت مناڵ بێت ھیچ نەزانێت و تصوری ھیچ نەکات ئەوا ھیچی تێدا نییە ، بەلام ئەگەر مناڵ بێت تصور بکات ئەوا نابێت ، .....

مناڵ ئەگەر لەناو بێشکە " لانکە " بێت و تەمەنی مانگ بێت ئەمەیان ھیچی تێدا نییە ، چونکە ھیچ لەم بابەتە نازانێت و تصوری ھیچ ناکات ، بەلام ئەگەر تەمەنی سێ ساڵ یان چوار ساڵ بێت و مرۆڤ بچێتە لای خێزانی خۆی ئەوا نابێت ، چونکە مناڵ ھەندێک جار لە بەیانی باسی دەکات ، لەبەر ئەوە باش نییە جووت بوون بکەیت لە لای مناڵ بت بینێت ئەگەر منالەکە شتیش لێک جیا نەکاتەوە . )) "الشرح الممتع" (5/380)

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) دروست نییە خێزانی خۆت ماچ بکەیت له دەرەوە لە پێش چاوی خەلک ، بەلکو هەندێک زانا دەلێن حەڕامە .

(۲) ماچ کردنی ژن و پیاو لە پێش چاوی ژنی تر یان مناڵ ئەگەر لەو جۆرە ماچ کردنە بێت کە لەکاتی تەنیایی دەکرێت ئەمەیان نابێت جا مناڵەکان بچووک بن یان گەورە بن .

(۳) ماچ کردنی ژن و پیاو لەپێش چاوی ژنی تری خۆی یان مناڵ ئەگەر لەو جۆرە نەبێت کە لەکاتی بەتەنیایی دەکرێت دروستە وەک سۆز یان ....

(٤) دروستە ژن و مێرد دەستی یەکتر بگرن لە دەرەوە لە پێش چاوی خەلک ئەگەر پێویست بکات وەک ئەوی نەخۆش بێت یان .... .

(٥) ئەگەر لە عورف شتێکی جوان نەبێت باشتر وایە ژن و مێرد دەستی یەکتر نەگرن .

(٦) نابێت جووت بوون بکەیت خەلک بت بینێت یان گوێی لە دەنگ بێت ئەگەر منالیش بێت .

(٧) دروستە جووت بوون بکەی لە لای منالی ناو بێشکە " لانکە " چونکە ھیچ نازانێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام