پرسیار // ئایا دروستە ژنی دووەم بھێنم بێ ئەوەی ژنی یەکەم بزانێت ؟ ئایا عەقدی زەواجی ژنی دووەم دروستە ئەگەر ژنی یەکەم نەزانێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن فرەژنی یەکێکە لە شتە ڕێگە پێدراوە باشەکانی ئاینی ئیسلام کە چەندین سوودی ھەیە و چەندین حیکمەتی تێدایە ، فرەژنی دروستە بە دوو مەرج :
(١) دادپەروەری بکات لە نێوانیان .
(٢) توانای مەسرەف کردنیان ھەبێت .
زانایان دەلێن مەرج نییە بۆ ژن ھێنانی دووەم پرس بە ژنی یەکەم بکەیت ، ئەگەر ژنی دووەم بھێنیت بێ پرسی ژنی یەکەم یان بێ ئەوەی بزانێت ئەوە زەواج دروستە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکراوە : ئەگەر پیاوێک بییەوێت ئافرەتێکی تر بھێنێت مەرجە ئیزنی لە ژنی یەکەم وەربگرێت ، حوکمی چییە ئەگەر ژن بھێنێت بێ ئەوەی ژنی یەکەم بزانێت ؟
لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( من وا دەبینم ئەگەر ئیزنی لێ وەربگرێت و پرسی پێ بکات ئافرەت ئیزن نادات و ڕازی نابێت ، بەلام ئیزنی ژنی دووەم لە مەرجی نیکاح نییە ، ھەتا ئەگەر ئیزنی لێ وەربگریت و ئافرەت ڕازیش نەبێت پیاو بۆی ھەیە ژنی دووەم بھێنی ، بەلام لەگەڵ ئەوەش من وای دەبینم دەبێت لەگەڵی دابنیشی و قەناعەتی پێ بھێنیت ، وە ھۆی ژن ھێنانی خۆتی بۆی باس بکەی ، ئەگەر ژنی دووەمی نوێ ھات ئافرەت لە سەر دڵ ئارامی یە و زانستی ھەیە و ڕازی یە ، ئەو کات دەکرێت دوو ئافرەت پێکەوە بژین بە ژیانێکی خۆش بێ ڕق و کینە ، لەبەر ئەم سوودانە دەبێت پرسی پێ بکات ، بەلام بلێیت واجبە واجب نییە . )) فتاوى نور على الدرب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ