سەردێری پرسیار: ئایا دروستە پیاو خوشکی خێزانی کوڕی خۆی مارە بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:494

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پیاو خوشکی خێزانی کوڕی خۆی مارە بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن کوڕ ئەگەر ئافرەتی مارە کرد حەڕامە لەسەر باوکی کوڕ ئەو ئافرەتە مارە بكات ئەگەر چی نەچووبێتە لایش ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَحَلائِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلابِكُمْ ) النساء /٢٣ .

واتە : ھەروەھا قەدەغەیە حەڵالی ئەو کوڕانەشتان مارە بکەن ، کە بەڕاستی لە پشتی خۆتان بن ، واتە : بووک .

بۆ پیاو دروستە دایکی خێزانی کوڕی خۆی مارە بکات ، وە دروستە خوشکی خێزانی کوڕی خۆی مارە بکات ، وە دروستە کچی خیزانی کوڕی خۆی مارە بكات بەلام کچی لە پیاوێکی تر نەک لە پشتی کوڕی خۆی ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ أَنْ تَبْتَغُوا بِأَمْوَالِكُمْ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ ) النساء/٢٤ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام