پرسیار // ئایا خوشکی خێزانی من دەبێتە مەحرەم بۆ من سەیری بکەم و بەتەنیا لەگەلی بمێنمەوە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ڕاستە پیاو ناتوانێت خوشکی خێزانی خۆی بهێنێت هەتا خێزایی نەمرێت ، چونکە حەڕامە دوو خوشک پێکەوە خێزانی یەک پیاو بن لە یەک کاتدا ، بەلام لەگەل ئەوەش حەڕامە سەیری خوشکی خێزانی خۆت بکەیت و لەگەلی بمێنیتەوە بەتەنیا و وە تەوقەی لەگەل بکەیت .
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ھاوسەری خوشک مەحرەم نییە بۆ ئافرەت ، بە بێگانە حساب دەکرێت بۆی ، دروست نییە ڕوخساری خۆی بۆ دەربخات ، و تەوقەی لەگەڵ مەکە و بەتەنیا لەگەلی مەبە و سەفەریش لەگەلی مەکە ، وەک پیاوی بێگانە وایە ، بەلام ئەگەر لەگەلی دانیشتی لەگەل ئامادە بوونی مەحرەمی تر ئەوە دروستە ئەگەر خۆتی لێ داپۆشی )) اللجنة الدائمة ج۱۷ لاپەڕە ٤۲۰
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێ دەکرێت : ئافرەتێک لە ماڵی خوشکی خۆی دەبێت خوشکی شووی کردووە بەلام خۆی داناپۆشێت لە ھاوسەری خوشکی وە دەلێت : ئەو پیاوە بۆ من حەڕامە بۆ ماوەیەکی کاتی وەلامی ئێوە چییە ؟
وەلام / ئەم ئافرەتە شوبهەیەکی لە لایە ئەویش ئەوەیە دروست نییە بۆ ھاوسەری خوشکی ئەو مارە بکات هەتا خوشکی لەگەلە ، ئەو حەڕامە لەسەر ھاوسەری خوشکی بۆ ماوەیەکی کاتی نەک بۆ هەتا هەتایی ، بەلام تێگەیشتی ئەم ئافرەتە هەلەیە چونکە مەحرەمی کاتی بە مەرەحەم حیساب ناکرێن ..........)) فتاوی ابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ٨۷۷
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەی ڕاست لە پێغەمبەرە هاتووە سەلامی خوای لێ بێت دەفەرموێت : " ئافرەت با سەفەر نەکات ئیلا لەگەڵ مەحرەم نەبێت " ھاوسەری خوشک مەحرەم نییە بەلکو مەحرەمە بۆ ژنی خۆی ، ..........)) مجموعە فتاوی ابن باز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ