سەردێری پرسیار: باوکم دوو ژنی ھێناوە ئایا دروستە لە ژنی دووەم کە ھێناویەتی من دایکی ژنی دووەمی باوکم مارە بکەم ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:498

پرسیار:

پرسیار // باوکم دوو ژنی ھێناوە ئایا دروستە لە ژنی دووەم کە ھێناویەتی من دایکی ژنی دووەمی باوکم مارە بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە پیاو ئافرەتێک " واتە ژنی دووەم " مارە بکات و کوڕی ئەو پیاو دایکی خێزانی باوکی خۆی مارە بکات ، وە دروستە کوڕی ئەو پیاوە کچی خێزانی باوکی خۆی مارە بکات لە پیاوێکی تر " واتە ئەو کچە لە پیاوێکی تر بووە " ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( المحرمات : ( وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ )) النساء/24 .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە کوڕ کچی خێزانی باوکی خۆی مارە بکات لە پیاوێکی تر " واتە ئەو کچەی مارە دەکات لە پیاوێکی تر بووە " ، چونکە ھیچ پەیوەندی نییە لەنێوانیان بۆ نزیکی و بەلکو بێگانەیە ، دروستە بۆ کەسێک کچی خێزانی باوکی خۆی مارە بکات لە پیاوێکی تر ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ " ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەحرەمەکان بەھۆی ژن خوازی چوارن :

یەکەم // أصولەکانی پیاو " واتە باوک و باپیری بەرەو سەرەوە " مەحرەمن بۆ ئافرەت و حەڕامن لەسەر ئافرەت .

دووەم // فروعەکانی پیاو " مناڵ و مناڵی مناڵ بەرەو خوارەوە " لەسەر ئافرەت " خێزانی " حەرام دەبن .

سێیەم // أصولەکانی ئافرەت " دایک و داپیر " لەسەر پیاوی " ھاوسەری " حەڕام دەبن .

ئەم سێیانە تەنھا بە مارە کردن عەقدی زەواج حەرام دەبن .

چوارەم // مناڵەکانی ئەو ئافرەتە " کچ و کچی کچی بەرەوە خوارەوە " حەرام دەبن لەسەر پیاوی " ھاوسەری " ، بەلام ئەو کات حەڕام دەبێت ئەگەر پیاو چووە لای خێزانی ، ئەگەر چوونە لای ھاتە دی ئەوە کچی ئەو ئافرەتە لە پیاوێکی تر پێشی یان پاشی لەسەری حەڕام دەبێت ھەتا ھەتایی . )) " من الشرح الممتع" (12/128) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام