پرسیار // ئافرەتێک دەلێت من ڕوومەتی مێردی نەوەکەم ماچ کردووە ئایا تاوانبار دەبم ؟
وەلام // زانایان دەلێن ماچ کردنی مەحرەمەکان وەک دایک و کچ و خوشک و خالەت ( پوور ) وە مەحرەمی تری هاوشێوەی ئەمانە دروستە بەلام بە مەرج :
یەکەم : دەبێت ئەم ماچ کردنە بۆ ڕەحمەت و سۆز بێت نەک یاری کردن بێت .
دووەم : دەبێت ماچ کردنی ڕوخسار یان نێوا چاوان یان سەر بێت ، نابێت دەمی ماچ بکەیت ، ئەوەی لەهەمووان باشتر بێت سەرە بۆ ماچ کردن .
سێیەم : دەبێت دڵنیا بێت کە فیتنە دروست نابێت بۆ ماچ لێدەر و ماچ لێدراو ، بەتایبەتی ئەگەر بزانی لە ڕووی دین لاوازە .
چوارەم : هەروەها دەلێن مەحرەم دەبێت هی نەسەب بێت ، نەک هی شیرخواردن بێت لە ژنێکی تر ، باشتر وایە مەحرەمی شیری وازی لێ بهێنی و ماچی نەکەیت .
فەرموودە هاتوون پێغەمبەر سەلامی لێ بێت خێزانی خۆی ماچ کردووە وە ابو بکر عائشەی ماچ کردووە .
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ابن المنصور پرسیاری لە ئیمام احمد کرد : پیاو مەحرەمی خۆی ماچ بکات ؟ وتی : ئەگەر لەسەفەر بگەڕێتەوە ترسی لەسەر نەفسی نەبێت دروستە ، بەلام بە هیچ شێوەیەک نابێت دەمی ماچ بکات ، بەلکو نێو چاوان یان سەر ماچ دەکات . )) الاداب الشرعیة ج۲ لاپەڕە ۲٦٦
ابن حجر هیتمی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ڕوخساری مناڵ ماچ بکەیت وەک سۆز و ڕەحمەت ، هەروەها مەحرەمیش ، چونکە ابو بکر ڕوومەتی عائشەی ماچ کردووە لەبەر ئەوەی تووشی تا ببوو ( نەخۆشیێەکە لاشەی مرۆڤ گەرم دەیگرێت ) )) تحفة المحتاج ج۹ لاپەڕە ۲۲۹
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ماچ کردنی مەحرەم ئەگەر دایک بێت یان خوشکی گەورە یان داپیر یان کچی بێت دروستە ، ابو بکر ڕوومەتی کچی خۆی عائشەی ماچ کردووە .
بێجگە لەم مەحرەمانە :
ٲصول (واتە باوک و دایک و باپیر و داپیر بەرەو سەروەوە )
وە فروع ( واتە کچی و کوڕی و منالی کوڕی یان منالی کچی بەرەو خوارەوە )
بێجگە لە ئەمانە باشتر وایە ماچی نەکەیت ئیلا ئەگەر خوشکی گەورە بێت ، لێرە نێو چاوانی ماچ دەکەی یان سەری ، ماچ کردنی خوشکی گەنج دەلێین شەیتان لەناو خوێنی مرۆڤ هاتوو چۆ دەکات خۆت لە ئەمە بەدوور بگرە و ماچی مەکە ، ئەوەی زیاتر خۆتی لێ بپارێزی مەحرەمی شیرە ، چونکە مەحرەی شیر کەمتر هەیبەتی هەیە لە مەحرەمی نەسەب ، لەبەر ئەوە دەبێت خۆت بپارێزی لە ماچ کردنی خوشکی شیری ، بەتایبەتی ئەگەر جوان بێت ، شەیتان لەناو خوێنی مرۆڤ هاتووچۆ دەکات .
بەکورتی ماچ کردنی خێزان داواکراوە ، وە ماچ کردنی اصول و فروع دروسته ، بەلام بێجگە لە ئەمانە باشتر وایە خۆتی لێ بەدوور بگری )) لقاءات الباب المفتوح
بەلام ماچ کردنی منالی بچووک زانایان دەلێن دروستە ئەگەر نەگیشتبێتە ئەو ڕادەی ئارەزووی مرۆڤ بۆی بڕوات ، بەلگە :
(۱) ئەسل وایە دروستە .
(۲) هەروەها ئەم ماچ کردنە هی ڕەحمەت وسۆزە .
(۳) فەرموودە هاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت زمانی منالی مژیوە یان لێوی
عن معاویة قال : (( رٲیت رسول اللە صلی الله علیه وسلم یمص لسانه ، او قال شفتاه ، یعني الحسن بن علي ،ٳنه لن یعذب لسانه ٲو شفتان مصهما رسول الله صلی الله علیه وسلم )) رواە احمد (۲٨ / ٦۱ ـــ٦۲) ، وقال الالبانی رواە احمد بٳسناد صحیح
واته : پێغەمبەرم بینی سەلامی خوای لێ بێت زمانی حەسەن یان لێوی دەمژی ، وە زمانەکەی یان لێوەکانی ئازاری نەچەشت کاتێک پێغەمبەری خوا لێوی یان زمانی مژیی .
کەواتە باشتر وایە ڕوومەتی مێردی نەوەی خۆی ماچ نەکات ، ئەگەر ترسی فیتنەی نەبێت ، بەلام ئەگەر ترس هەبێت حەڕامە ماچی بکات . واللە ٲعلم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ