سەردێری پرسیار:حوکمی وتنی من عاشقی خوام یان پێغەمبەر یان خوایەگیان ؟

بەرواری دانان :2018-09-28 کۆدی پرسیار:50

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە بلێیت من عاشقی خوام یان پێغەمبەر یان بلێیت خوایەگیان ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە سەبارەت بە بەکار هێنانی وشەی عشق بۆ خوا :

یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن نابێت ئەم وشەیە بۆ خوا بەکار بهێنیت ، بەلگە :

(١) عشق : خۆش ویستنە شەهوەتی لەگەلە و بۆ پیاو و ژن بەکاردێت یان کچ و کوڕ ، بەلام بۆ خوا محبە بەکاردێت خۆشەویستنە لەگەل زەلیلی .

(٢) عشق : زیادەڕەوی کردنە لە خۆشەویستیدا ، بۆ مروڤ دروست نییە و وە بۆ خواش دروست نییە .

(٣) هیچ بەلگە نەهاتوون بۆ بەکارهێنانی وشەی عشق ، وە پێشینەکان وشەی عشقیان بۆ خوا بەکار نەهێناوە وە بۆ پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت .

دووەم // هەندێک دەلێن دروستە کە ئەمەی ووتەی سۆفیەکانە ، چونکە خۆش ویستنێکی تەواوە .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە نابێت وشەی عشق بۆ خوا بەکاربهێنیت، وە بۆ پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بیت بە هەمان شێوە دروست نییە.

لەوانەیە یەکێک بلێت : چۆن دەلێیت نابێت زیادەرەوی بکەی لە خۆشەویستی خوا ، یان چۆن دەلێی عیشق زیادەڕەوی کردنە لە خۆشەویستی بۆ مرۆڤ دروست نییە و بۆ خواش دروست نییە ، یان چۆن خۆشەویستی خوا سنوردار دەکەی ؟

وەلام // خۆشەویستی ھەیە تایبەتە بە خوای گەورە ھەر کەسێک تووشی ببێت تووشی شیرک بووە ، ئەویش خۆشەویستی بەندایەتی کردنە زەلیلی و ملکەچ بوون و بەگەورە دانانی تێدایە .

ھەروەھا زانایان دەلێن عیشق خۆشەویستیێکی لە ڕادەبەدەر نە بۆ مرۆڤ دروستە وە نە بۆ خوای گەورە ، لەوانەیە یەکێک لای سەیر بێت چۆن دەبێت خۆشەویستی خوای گەورە سنوردار بکەیت ؟! ئەگەر بەووردی سەیر بکەیت دین سنوری بۆ ھەموو شتێک داناوە ھەتا نابێت زیادەڕەوی بکەیت لە ترسان لە خوا و وە ئومێد بوون بە خوا و عیبادەت و چەندین شتی تر .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عیشق زەم کراوە بەشێوەیەکی گشتی مەدح نەکراوە نە بۆ خالق " دروستکار " وە نە بۆ مخلوق " دروستکراو " چونکە عیشق خۆشەویستیێکی لە ڕادەبەدەرە لە سنوری سوپاس کراو دەرچووە ..... )) مجموعة الفتاوي ج١٠ لاپەڕە ١٣١

دەلێین چۆن ترسان لە خوا سنوری هەیە ، وە ئومێد بوون بەخوا سنوری هەیە ، بۆ نموونە ترسان لەخوا وات لێ بکات بێ ئومێد بیت لە ڕەحمی خوا یان لەترسان بمریت دەلێن ئەمە نابێت ، کە تابیعی هەبووە مردووە لەترسان وە دلی شەق بووە ، ئایا ئەمە بەلگەیە کە لە هاوەلانی پێغەمبەر باشتر بووە یان بەلگەیە تووشی هەلە بووە چونکە هاوسەنگی و سنوری دانەناوە بۆ ترسان لەخوا ، دەلێن هاوسەنگی و سنوری دانەناوە بۆ ترسان لەخوا ، خۆشەویستی خواش بە هەمان شێوە سنوری هەیە لەسەر وتەی ھەندێ زانا ، بەلام ھەندێک دەلێن خۆشەویستی نابێت سنوردار بکرێ و وەک خوف و رجاء مامەلەی لەگەڵ بکەیت ، چونکە خوف و رجاء دژی یەکترن و دەبێت ھەردووکیان لە مرۆڤدا ھەبێت ، بەلام خۆشەویستی دژەکەی ڕق لێ بوونەوەیە و کوفرە ، نابێت مرۆڤ ھەردووکی ھەبێت وەک خوف و رجاء .

سەبارەت بە وتنی خوایە گیان دەلێین :

(۱) ئەگەر بلێت خوایە خوایەگیان باوەری وابێت خوا لە هەموو شوێنێکە وە لەناو گیانی دایە ، ئەمە ترسناکە و بیرو باوڕێکی پووچە ، بەلکو زانایان دەلێن کوفرە ، چونکە خوا لەسەر عەڕشە و لە شوێنی بەرزە ، وە بەدرۆخستنەوەی قورئان و سونەت و ئیجماعی ئەهلی سونەیە .

(۲) ئەگەر بیروباوەری پاک بێت دەلێین باش نییە ئەم وشانە بەکاربهێنرێت ، چونکە پێشینەکان ئەم وشانەیان بەکار نەهێناوە ، وە سەر دەکێشیت بۆ بەکارهێنانی وشەی خراپ ، وە دەبێت جیاوازی بکرێت لە نێوان خواو بەندە ، نابێت هەر وشەیەک بۆ بەندە بەکارت هێنا بۆ خواش بەکاربهێنی . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام