سەردێری پرسیار: ئایا پووری " واتە خوشکی دایک و خوشکی باوک " خێزانی خۆم دەبێتە مەحرەم بۆ من ؟

بەرواری دانان: 2018-10-10 کۆدی پرسیار: 500

پرسیار:

پرسیار // ئایا پووری " واتە خوشکی دایک و خوشکی باوک " خێزانی خۆم دەبێتە مەحرەم بۆ من ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن پووری خێزانی خۆت نابێتە مەحرەم بۆ تۆ ، بەلکو ئەم دووانە بێگانەن نابێت بە تەنیا لە گەلی بمێنیتەوە و تەوقەی لەگەڵ بکەیت .

ڕاستە فەرموودە ھاتووە نابێت ئافرەتێک و پووری پێکەوە کۆبکەیتەوە ، بەڵام ئەمە نابێتە بەلگە کە پووری خێزانی دەبێتە مەحرەم بۆی .

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : ( لَا يُجْمَعُ بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَعَمَّتِهَا ، وَلَا بَيْنَ الْمَرْأَةِ وَخَالَتِهَا ) البخاري (5109) ، ومسلم (1408) . واتە : ژن و پوورەکەی کۆناکرێنەوە جا خوشکی دایکی بێت یاخود باوکی .

واتە : کاتێک ھەردووکیان لەژیاندا بن کۆکردنەوەیان حەرامە بەلام پاش مردنی ژن حەڵالە و دروستە پووری مارە بکەیت یان دوای تەلاق دان دروستە پووری مارە بکەیت .

پرسیار کرا لە زانایانی اللجنة الدائمة : من خێزاندارم کچێکم مارە کردووە وە ئەم کچە پوورێکی ھەیە " واتە : خوشکی باوکی " ئایا دروستە من سەیری پووری خێزانی خۆم بکەم و سەلامی لێ بکەم ؟

لە وەلام دا دەلێن : (( دروست نییە بۆ پووری خێزانی تۆ ڕوخساری خۆی بۆت دەربخات ، چونکە تۆ مەحرەمی ئەو نی . )) "فتاوى اللجنة الدائمة - المجموعة الأولى " (17/436).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو بۆی نییە تەوقە لەگەڵ پووری خێزانی خۆی بکات ، چونکە خالەتی "واتە :خوشکی دایکی" خێزانی نابێتە مەحرەم بۆی ، وە ھەروەھا پووری "واتە :خوشکی باوکی" خێزانی ئەویش نابێتە مەحرەم بۆی ، بەلکو تەوقە لەگەڵ دایک و داپیری خێزانی خۆت بکە ، .....))

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام