پرسیار // ئایا دروستە سەفەر لەگەڵ کوڕی خۆم بکەم بە تەنیا کە بالغ نەبووە ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن مەحرەمی ئافرەت ئەگەر مراھق بێت " واتە نزیکە لە تەمەنی بالغ بوون " دروستە سەفەری لەگەڵ بکات ئەگەر دڵنیا بێت لەگەلی بۆ پاراستن ، چونکە ئەمە بەسە .
دووەم / ھەندێک زانا مەحرەمی ئافرەت ئەگەر بالغ و عاقل نەبێت دروست نییە سەفەری لەگەڵ بکات ، کە ئەمە وتەی حنابلەیە .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت : (( لەم بابەتە حنابلە پێچەوانەی زۆربەی زانایانی کردووە کە دەبێت مەحرەم بالغ و عاقل بێت .
ابن قدامە دەلێت : بە ئیمام ئەحمەدیان ووت : مناڵ دەبێتە مەحرەم ؟ ووتی : نەخێر ھەتا بالغ دەبێت ، چونکە بە نەفسی خۆی ھەلناستێت چۆن دەبێت ئافرەت لەگەلی دەربچێت ، وە مەبەست لە مەحرەم ئەوەیە کە ئافرەت بپارێزێت ، ئەمەش ناھێتە دی ئیلا ئەگەر بالغ و عاقل بووبێت . )) " الموسوعة الفقهية " ( 36 / 340 )
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەمترین تەمەن کە پیاو ببێتە مەحرەم بۆ ئافرەت بالغ بوونە ، ئەویش تەواو کردنی پازدە سالە یان ھاتنە خوارەوەی مەنییە بە شەھوەت یان موو ھاتنە لە دەوربەری عەورەت کە بەو مووانە دەلێن عانە .
ھەر کاتێک یەکێک لەم سێ نیشانانە ھەستی پی کرد ئەوا موکەلەفە و دروستە ببێتە مەحرەمی ئافرەت . )) "مجموع الفتاوى"(16/382) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : کەی مناڵ دەبێتە مەحرەم بۆ دایکی ؟ ئایا بە بالغ بوونە یان بە شت لێک جیاکردنەوەیە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( مەحرەم دەبێتە مەحرەم ئەگەر بالغ و عاقل بێت ، ھەر کەسێک بالغ نە بووبێت ئەوا مەحرەم نییە ، ھەر کەسێک خەلەل لە عەقلی ھەبێت ئەوا مەحرەم نییە )) "لقاءات الباب المفتوح" (123/20/ترقيم الشاملة) .
پوختەی وەلامی زانـــــــایـــــــان :
(١) نابێت ئافرەت سەفەر لەگەڵ مەحرەمی بکات کە بالغ نەبووە و مناڵە .
(٢) زۆربەی زانایان دەلێن دروستە ئافرەت لەگەڵ مراھق سەفەر بکات ئەگەر توانای پاراستنی ئافرەتی ھەبێت و ئافرەت لێی دڵنیا بێت ، بەلام باشتر وایە و دڵنیا تر ئەوەیە کە نابێت سەفەر لەگەڵی بکات . مراھق : واتە نزیک بووە لە تەمەنی بالغ بوون .
(٣) دەبێت مەحرەم بالغ بوو بێت و عەقلیشی تەواو بێت ، چونکە مەبەست لە مەحرەم ئەوەیە بۆ پاراستنی ئافرەت ، ئەگەر مناڵ مەحرەم بێت بۆ پاراستن ئەی کێ پارێزەری مناڵ بێت ؟!
(٤) ئێمە لە سەردەمێک دەژین پیاوی خێزاندار زۆر جار دەترسێت بە تەنیا سەفەر ناکات لەبەر زۆربوونی فیتنە ، ئەی چی دەلێی بۆ ئافرەت و مناڵ یان مراھق کە زۆر لاوازترن لە پیاو چۆن دەبێت سەفەر بکەن ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ