سەردێری پرسیار: من ئافرەتم ئایا خەزوری زڕ دەبێتە مەحرەم بۆ من وە دەستی ماچ بکەم " واتە : دایکی پیاوەکەم دوای مردنی مێردی شووی کردووە بە کەسێک ئایا ئەو کەسە دەبێتە مەحرەم بۆ من " ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:503

پرسیار:

پرسیار // من ئافرەتم ئایا خەزوری زڕ دەبێتە مەحرەم بۆ من وە دەستی ماچ بکەم " واتە : دایکی پیاوەکەم دوای مردنی مێردی شووی کردووە بە کەسێک ئایا ئەو کەسە دەبێتە مەحرەم بۆ من " ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن خەزوری زڕ نابێتە مەحرەم بۆ ئافرەت ، دەبێت ئافرەت خۆی لێ دابپۆشێت و نابێت دەستی ماچ بکات .

عبداللە ابن حمید ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : من برایەکم ھەیە لە دایک " واتە : دایکمان یەک دایکە و باوکیشمان جیاوازە " براکەم ھی دایک سوپاس بۆ خوا ژنی ھێناوە .... ئایا باوکی من دەبێتە مەحرەم بۆ ژنی برای خۆم (واتە : زڕ برا ) ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( باوکت نابێتە مەحرەم بۆ ژنی براکەت ھی زڕ ، چونکە براکەت ھی زڕ کوڕی باوکت نییە ، ..... )) فتاوى سماحة الشيخ عبد الله بن حميد رحمه الله ص 221

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام