سەردێری پرسیار: ئایا مامی پیاوەکەم دەبێتە مەحرەم بۆ من ئایا دروستە دەستی ماچ بکەم ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:504

پرسیار:

پرسیار // ئایا مامی پیاوەکەم دەبێتە مەحرەم بۆ من ئایا دروستە دەستی ماچ بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن مامی پیاو نابێتە مەحرەم بۆ ئافرەت ، وە دەبێت خۆی داپۆشێت و نابێت دەستی ماچ بکات بە ھیچ شێوەیەک .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (( نەخێر مام و خالی پیاو نابێتە مەحرەم بۆ ژن ، بەلکو دروست نییە بۆ ژن خۆی بەدیار بخات بۆ مامی پیاوەکەی و خال پیاوەکەی و برای پیاوەکەی ، وتەی خوای گەورە کە دەفەرمووێت : (( وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ )) النور/31 ، ئەمەیان باوک و باپیران دەگرێتەوە ، خال و مام ناگرێتەوە .

ئەوەی دەلێت ئەم ئایەتە مام و خالیش دەگرێتەوە ئەمە ھەلەیە ، بەلکو الآباء باوک و باپیر بەرەو سەرەوە دەگرێتەوە ، بەلام مام و خال و برای پیاو بێگانەن مەحرەم نین ، ئافرەت بۆی نییە خۆی بۆ بەدیار بخات بەلکو لەسەریەتی خۆی داپۆشێت ، ئەمانە مەحرەم نین بۆ ئافرەت نە خال نە مام نە برای پیاوی ھەموویان ، بەلکو مەحرەمەکانی ئافرەت ئەمانەن باوکی پیاوی و باپیری پیاوی و منالی پیاوی و منالی منالی پیاوی و ئەمانە ، باوک و باپیر لە ڕووی باوک و دایکەوە مەحرەمن ، ھەروەھا منالەکانی پیاوی منالی کوڕی و مناڵی کچی ھەموویان مەحرەمن بۆ خێزانی .)) "فتاوى نور على الدرب" (3/1550)

ابن جبرین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باوکی پیاو و باپیری پیاو جا چ لەڕووی باوکەوە بێت یان دایکەوە ھەموویان مەحرەمی خێزانینە جا چ بە تەمەن بن یان گەنج بن ، دەکەونە ژێر ئەم وتەی خوای گەورە : (( أَوْ ءَابَاءِ بُعُولَتِهِنَّ )) بەلام خالی پیاو یان خالی باوکی و خالی دایکی یان مامی ئەمانە بێگانەن ، دەبێت ئافرەت خۆی لێیان دابپۆشێت ئەگەر بەتەمەنیش بن ، ..... ))

خەلک بەزۆری ئاسانکاری دەکەن لە بابەتی مەحرەم گوێڕایەلی قورئان و سونەت ناکەن ، بەلکو لەوە زیاتر دژیەتیت دەکەن لەسەر ئەمە دەلێن دین وا قورس و توند نییە و نابیت مرۆڤ یەکجار وا دڵ پیس بێت ، موسلمان دەبێت تەسلیم بێت بۆ وتەی خوای گەورە و پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، ڕاستە ئەگەر گوێڕایەلی قورئان و سونەت بکەیت بە تایبەتی لە بابەتی مەحرەم تووشی ناخۆشی دەبیت چونکە عورفی خەلک بەم شێوە نییە ، بەلام نابێت تەسلیمی خەلک و عورفی خەلک ببیت ، بەلکو دەبێت تەسلیم ببیت بۆ وتەی خوا و پێغەمبەر وە دەبێت ئارام بگریت لەسەر قسەی خەلک چونکە ڕۆژی قیامەت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت لەسەر ئەم بابەتە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام