سەردێری پرسیار:ئایا دروستە پیاو کچی گەورەی خۆی ماچ بکات و لە باوەش بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:505

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پیاو کچی گەورەی خۆی ماچ بکات و لە باوەش بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە پیاو کچی خۆی لە باوەش بکات یان ڕوومەتی ماچ بکات یان سەری یان چاوی یان نێوان ھەردوو چاوی وەک سۆز و خۆشەویستی ئەگەر گەورەش بێت و بالغ بووبێت ، بەڵام نابێت دەمی ماچ بکات چونکە دەم ماچ کردن ھی ژن و مێردە وە ماچ کردنی دەم ئارەزوو دەجولێنێت ، وە نابێت ماچ کردن و لە باوەش کردن بە شەھوەت بێت یان ترسی تووش بوون بە فیتنەی ھەبێت .

لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەلێت : (( نابێت پیاو دەمی پیاو ماچ بکات یان دەستی یان ھەر ئەندامێکی تری ، ھەروەھا ئافرەتیش نابێت ئافرەت ماچ بکات و ھەروەھا بچنە باوەشی یەکتر و لاشەیان بەریەکتر بکەوێت ، ئەمەیان ئەگەر بەشەھوەت بوو حەڕامە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان ، بەلام ئەگەر ماچ کردن بکرێت بێجگە لە دەم وەک چاکە و ڕێز و سۆز کاتی مالئاوایی ھیچی تێدا نییە و دروستە . )) " الموسوعة الفقهية " ( 13 / 130 )

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە پیاو کچی گەورە و بچووکی خۆی ماچ بکات ئەگەر بێ شەھوەت بوو ، دەبێت ماچ کردنەکە ڕوومەت بێت ئەگەر گەورە بێت چونکە ئەبوبکر ڕوومەتی کچی خۆی عائشەی ماچ کردووە ، چونکە ماچ کردنی دەم سەردەکێشیت بۆ ئارەزوو جوولان واز لێ ھێنان باشترە و دڵنیاترە ، بەم شێوەیە کچیش بۆی ھەیە باوکی ماچ بکات لووتی یان سەری بێ شەھوەت ، بەلام ئەگەر بەشەھوەت بوو ئەوا حەڕامە بۆ ھەمووان بۆ کپ کردنی فیتنە و داخستنی دەرگای فاحشە . )) " فتاوى إسلامية " ( 3 / 78 ، 79 ) .

زانایان دەلێن نابێت باوک و دایک مناڵی بچووکی خۆیان بێ بەش بکەی لە ماچ کردن و سۆز و بەزەیی ، بەلگە :

عن أبي هريرة ـ رضي الله عنه ـ قال : " قبل رسول الله صلى الله عليه وسلم الحسن بن علي وعنده الأقرع بن حابس التميمي جالسا ، فقال الأقرع : إن لي عشرة من الولد ما قبلت منهم أحدا ، فنظر إليه رسول الله صلى الله عليه وسلم ثم قال :" من لا يرحم لا يرحم "رواە البخاری (٥٩٩٧)

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت عەلی کوڕی حەسەنی ماچ کرد وە ئەقرەعی کوڕی حابیس لە لای بوو دانیشتبوو ، ئەقرەع ووتی : من دە مناڵم ھەیە ھیچ لە منالەکانم ماچ نەکردووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەیری کرد پاشان ووتی : " ئەوەی بەڕەحم نەبێت و ڕەحم بە کەس نەبات ڕەحمیشی پێ نابردرێت . "

بەڕائی کوڕی عازب لەگەڵ ئەبوبکر چووە مالی ، عائشەی کچی ڕاکشا بوو تووشی نەخۆشی تا بوو ، دیتم باوکی ڕوومەتی کچی خۆی ماچ کرد ، ووتی : تۆ چۆنیت ئەی کچی خۆم ؟ رواە البخاری (٣٧٠٤) .

پوختەی وەلامی زانــــــایــــــان :

(١) دروستە پیاو کچی گەورەی خۆی ماچ بکات و لە باوەشی بێ شەھوەت .

(٢) ھەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە بە شەھوەت کچی خۆت ماچ بکەیت ، بەلکو بە شەھوەت نابێت پیاویش پیاو ماچ بکات و وە ئافرەتیش ئافرەت بکات .

(٣) نابێت پیاو دەمی کچی خۆی ماچ بکات ، چونکە ماچی دەم ھی ژن و مێردە و ئارەزوو دەجولێنێت .

(٤) نابێت دایک و باوک مناڵی خۆیان بێ بەش بکەن لە ماچ و سۆز و بەزەیی بەتایبەتی ئەگەر بچووک بن چونکە زیاتر پێویستیان بە سۆز و بەزەیی ھەیە لەوەی گەورە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام