سەردێری پرسیار: ئایا برای پیاوم " ھاوسەرم " دەبێتە مەحرەم دروستە بە تەنیا لەگەلی بم و قسەی لە گەڵ بکەم ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:506

پرسیار:

پرسیار // ئایا برای پیاوم " ھاوسەرم " دەبێتە مەحرەم دروستە بە تەنیا لەگەلی بم و قسەی لە گەڵ بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن برای پیاو " ھاوسەر " و منالی برای مێرد و منالی مامی ئەمانە مەحرەم نین .

عن عقبة بن عامر أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (( إياكم والدخولَ على النساء )) ، فقال رجل من الأنصار : يا رسول الله أفرأيت الحمو ؟ قال : (( الحمو الموت )) رواه البخاري ( 4934 ) ومسلم ( 2172 ) .

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ووتی : (( ئاگادار بن لە چوونە لای ژنان )) پیاوێکی ئەنساری ووتی : ئەی نێردراوی خوا ئەی چی دەلێی بۆ حمو ؟ ووتی : (( حمو مردنە ))

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایانی زمانەوانی یەک دەنگن کە حمو مەبەست پێی نزیکەکانی ھاوسەری ژنە ، وەک باوکی و مامی و برای و منالی برای و منالی مامی و ئەوانی تری ھاوشێوەی ئەمانە ، ......

سەبارەت بە وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : (( الحمو الموت )) ماناکەی : ترسان لێی زیاترە لە ئەوانی تر ، وە تووش بوون بە فیتنە چاوەڕوان کراوە ، فیتنەی زیاترە لەبەر ئەوەی دەکرێت بگات بە ئافرەت بە تەنیا لەگەلی بمێنێتەوە بێ ئەوەی کەس ئینکاری بکات پێچەوانەی کەسی بێگانە ، مەبەست بە حمو نزیکەکانی پیاون بێجگە لە باوکی و منالەکانی ، باوک و مناڵ مەحرەمی ئافرەتن دروستە بە تەنیا لەگەلی بمێنێتەوە بە مردن وەسف ناکرێن ، بەلکو مەبەست پێی برا و کوڕی برا و مام و کوڕی مام و ئەوانی تری وەک ئەمانە کە مەحرەم نین ، عادەتی خەلک ئەوەیە کە ئاسانکاری دەکات لەگەل خێزانی برای بەتەنیا دەمێنێتەوە کە ئەمە مردنە ، ئەو لەپێشترە بۆ ڕێگری لێ کردن لەبەر ئەوەی کە باسمان کرد )) " شرح مسلم " ( 14 / 154 ) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لات سەیر نەبێت پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئێمەی ئاگادار کردۆتەوەو ترساندووە لەم بابەتە ، چونکە ترسناکییەکەی گەورەیە ، بە درۆی مەخەنەوە ئەگەر وترا بە ئێوە : ھەندێک خەلک پەنا بە خوا تووشی ژنی باوکی خۆیان بووینە ، کەچی مەحرەمە و لەگەل ئەوە گوێی پێ نادات ، ئەی چۆن تووشی خێزانی برای نابێت ؟! لەبەر ئەوە دەبێت خۆت بپارێزی لە نزیکی مێرد ........

نابێت دەرگا بۆ برای پیاو بکەیتەوە بێتە ژوورەوە ئەگەر بە تەنیا بوویت ئەگەر چی برای پیاوی ئیزنیش وەربگرێت .

ئەگەر یەکێک بلێت : ئاخر ئەمە دەبێتە ھۆی بڕینی پەیوەندی خزمایەتی ، ئەو کات برای پیاو تۆڕە دەبێت و دەلێت : بۆچی متمانەت بە من نییە وەلام چی بێت ؟

وەلام : ئەگەر پەیوەندی ببڕدرێت لەبەر گوێڕایەلی خوا و پێغەمبەر ئەوە بکە کە خوا و پێغەمبەر فەرموویەتی ، ئەی خوای گەورە نافەرمووێت : (( وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلَىٰ أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ )) .......... )) شرح صحيح مسلم ج٦ لاپەڕە ٦١٣

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ئافرەت دابنیشێت لەگەڵ براکانی خێزانی و کورەکانی مامی ئەوانی تری وەک ئەمانە ئەگەر داپۆشراو بێت بە حیجابێکی شەرعی ، وە ئەمەش بە داپۆشینی ڕووخساری خۆی و وە قژی و ئەندامەکانی تری لاشە ، چونکە عەورەتە و فیتنەیە ، بەلام دانیشتن لەگەلی بە تۆمەتی شەڕ دروست نییە ، ئەمەش وەک دانیشتن لەگەلی بۆ گۆرانی و ئالەتی ڕابواردن و شتی تری ھاوشێوەی ئەمانە ، وە نابێت بە تەنیا لەگەل کەسیان بمێنیتەوە لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " با پیاو بە تەنیا لەگەل ئافرەت نەمێنێتەوە ئیلا مەحرەمی بێت " وە وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " پیاو با بە تەنیا لەگەل ئافرەت نەمێنێتەوە چونکە شەیتان سێیەمیانە ." )) "فتاوى المرأة المسلمة " ( 1 / 422 ، 423 ) .

خەلکانێکی زۆر لەم بابەتە ئاسانکاری دەکەن بەلکو بگرە لەوە زیاتر وەسفی ئەوانە دەکەن بە دڵ پیس کە خۆیان دەپارێزن و فەرموودە جێ بەجێ دەکەن ، موسلمانێکی زۆر ھەیە قورئانی لەبەرە و بەڕای خۆی پابەندە بە دین کەچی دژایەتی قورئان و سونەت دەکات ، خەلک پێویستیان بە تێگەیشتن ھەیە لە بیروباوەڕ چونکەی بیروباوەڕ بنچینەی دین و قبول بوونی کردەوەیە ، ئەگەر ھەموو قورئانت لەبەر بێت و بەئەندازەی چیایی ئوحد زیڕ ببەخشی گەر بیروباوەڕ دروست نەبێت و دژایەتی سونەت بکەیت خوای گەورە لێت قبول ناکات .

پوختەی وەلامی زانایان :

(١) برای مێرد بە مەحرەم حساب ناکرێت ، حەڕامە بە تەنیا لەگەلی بمێنیتەوە و سەفەری لەگەڵ بکەیت ، وە کەسی سێیەم لە گەڵیان شەیتانە .

(٢) دروستە ئافرەت قسە لەگەل برای مێرد و نزیکی تری مێرد بکات بەلام دەبێت داپۆشراو بێت ، بەلام دانیشتن لەگەلی بە تۆمەتی شەڕ دروست نییە وەک گوێ گرتن لە گۆرانی و شتی تر .

(٣) ھەموو زانایانی زمانەوانی یەک دەنگن حمو مەبەست پێی نزیکی مێردی ژنە ، وە بە مردنی وەسف کردووە چونکە دەکرێت لەگەلی بمێنێتەوە بێ ئەوەی کەس ئینکاری لێی بکات پێچەوانەی کەسی بێگانە .

(٤) نابێت ئافرەت ڕێگەبدات برای مێردی بێتە لای ئەگەر بە تەنیا بێت ئەگەر چی ئیزنیش وەربگرێت ، وە ئەگەر تۆڕەش ببێت و پەیوەندیش ببڕدرێت .

(٥) نابێت موسلمان دژایەتی سونەت بکات و وەسفی ئەوانە بکات بە دڵ پیس کە پابەندن بە فەرموودە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام