سەردێری پرسیار: ئایا درستە من ژن بھێنم برای لە خۆم گەورەتر ھەیە ژنیان نەھێناوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:509

پرسیار:

پرسیار // ئایا درستە من ژن بھێنم برای لە خۆم گەورەتر ھەیە ژنیان نەھێناوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن عورف ئەگەر ڕێگری برای بچووک بکات بۆ زەواج پێش برای گەورە ھیچ حساب بۆ ئەم عورفە ناکرێت ، چەندین گەنج بێ بەش بوون لە زەواج لەبەر برای گەورە کەچی برای بچووک زۆر پێویستی بە زەواجە ، بەلکو چەند برای بچووک تووشی فیتنە و تاوان بووینە لەبەر ڕێگری کردنی لە زەواج .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : (( من گەنجێکی بچووکم تەمەنم بیست و یەک ساڵە دەمەوێت زەواج بکەم بەلام دوو برای گەورەم ھەیە ژنیان نەھێناوە ئایا دروستە ژن بھێنم پێشیان ؟

لە وەلامدا دەفەرمووێت : دەلێم بەو برایەی پرسیاری کردووە تۆ بچووک نیت بۆ زەواج ، عەمری کوڕی عاص ژنی ھێنا تەمەنی یازدە ساڵ بوو ، وە منالی بوو لەبەر ئەوە دەلێن لە نێوان عەمرو کوڕکەی کە ناوی عبداللە یە تەنھا سێزدە سال جیاوازی ھەبوو گەورەتر بوو .

من دەلێم بە برای پرسیاکەر پشت بەخوا ببەستە و زەواج بکە ، وە دوو برا گەورەکانت کەی بۆیان ڕێک کەوت و ئاسان بوو با زەواج بکەن .

ھەروەھا یەکێک لە ھەلەکان لە لای ھەندێک خەلک کچی بچووکتر بەشوو نادەن ھەتا کچی گەورە ھەیە ئەمەیان حەڕامە لەسەری . ...... )) اللقاء الشهري

ھەروەھا نابێت ڕێگری بکرێت لە خوشکی بچووک بۆ شووکردن لەبەر خوشکی گەورە ئەگەر داخوازی بۆی ھاتبێت .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ باوک ڕێگری کچی بچووک بکات ئەگەر داخوازی بۆی ھاتبێت بە بیانووی ئەوەی کە خوشکی گەورەتری دەبێت بەشوو بدرێت پێش بچووکەکە ، ئەمەیان عاداتی خەلکی نەزانە کە ھیچ ئەسلی نییە لە شەرع دا ، وا گومان دەبەن کە زیانی بە کچی گەورە کەوتنی تێدایە ، ئەگەر وابێت زیان بە کچی بچووکیش کەوتنی تێدایە ، زیانی لانابردرێت بە زیان . )) "المنتقى من فتاوى الشيخ صالح الفوزان " (3 / 152) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام