پرسیار // ئایا عائشە لە تەمەنی چەند سالی شووی کرد ؟ ئایا دروستە کچ لەو تەمەنە بە شوو بدەیت ؟
وەلام // عائشە خوای لێ ڕازی بێت لە تەمەنی شەش یان حەوت سالی بە شوو درا وە لە تەمەنی نۆ سالی گواسترایەوە ، وە دروستە کچ بە شوو بدەیت پێش ئەوی بالغ ببێت کە قورئان و سونەت و ئیجماع هەیە لەسەر ئەم بابەتە ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( واللائی یئسن من المحیض من نسائكم ٳن ارتبتم فعدتهن ثلاثة ٲشهر واللائی لم یحضن ........ (٤) )) الطلاق
واتە : ئەو ئافرەتانەی بێ هیوا دەبن لەبەر پیری لە تێکەوتنی (حەیز ) ، ئەگەر گومانتان هەبوو لە ئەندازەی عیدەکەیان ئەوە عیدەیان سێ مانگە ، وە عیدەی ئەوانەش سێ مانگە کە هێشتا تووشی حەیز نەبوونە لەبەر بالغ نەبوون .
(۲) عن عائشة رضی الله عنها ٲن النبي صلی الله علیه وسلم تزوجها وهي بنت ست سنین ، و ٲدخلت علیه وهی بنت تسع سنین )) رواە البخاری (٤٨٤۰) ، مسلم ( ۱٤۲۲) ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت داوای کرد لە تەمەنی شەش سالی وە چووە لای گواستەیەوە لە تەمەنی نۆ سالی .
روایەت هاتووە دەلێت (( حەوت ساڵی مارەی کردووە ....))
(۳) چەندین زانا ئیجماع نقل دەکەن کە دروستە کچ بەشوو بدەیت پێش بالغ بوون .
ابن قدامە ڕەحەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ باوک دروستە کچی خۆی بەشوو بدات تەمەنی نەگەیشتۆتە نۆ سال بێ جیاوازی (واتە جیاوازی نییە لە نێوان زانایان ) .......)) شرح الکبیر ج ۷ لاپەڕە ۳٨٦
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان هەموویان یەک دەنگن کە دروستە باوک کچی خۆی بەشوو بدات پێش بالغ بوون بێ ئەوەی پرسی پێ بکات ، ........)) الاستذكار ج۱٦ لاپەڕە ٤۹ـــ٥۰
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کچی بچووک باوک دەتوانێت بەشووی بدات هەموو زانایان یەک دەنگن ، ئیلا وتەیێکی شاز نەبێت .)) فتح الباری ج۹ لاپەڕە ۲۳۹
بەلام ئایا بۆ کێ دروستە کچ بە شوو بدات پێش بالغ بوون سێ وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن تەنها بۆ باوک دروستە کچی خۆی لەو تەمەنە بەشووی بدات ، کە ئەمە وتەی ئیمام مالک و احمدە .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن تەنها بۆ باوک و باپیر دروستە کچ لەو تەمەنە بەشوو بدەن ، کە ئەمە وتەی ئیمام شافعی یە .
سێیەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە بۆ باوک و وەلیەکانی کچ کچ بەشوو بدەن لەو تەمەنە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت نابێت کەس بە شووی بدات ئیلا بەویستی ئەو نەبێت هەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە ، ئەگەر ئافرەت پێی نەخۆش بێت نابێت زۆری لێ بکرێت بۆ شوو کردن ئیلا کچی بچووک نەبێت دروستە باوکی بەشووی بدات وە ئیزنی وەرنەگرێت )) مجموعە فتاوی ابن تیمیە ج۳۲ لاپەڕە ۳۹ـــ٤۰
هەروەها زانایان دەلێن کچ لەو تەمەنە بەشوو دەدرێت ئەگەر مەسلەحەتی ( سوود )) تێدا بوو ، سونەت وایە بەشوو نەدرێت لەو تەمەنە ئیلا ئەگەر سوودی هەبێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بزانە شافعی و هاوەلانی دەلێن : سونەتە باوک و باپیر کچ بەشوو نەدەن هەتا بالغ دەبن و پرسیان پێ دەکرێ بۆ ئەوەی تووشی پێ ناخۆشی نەبن ، وە ئەوەی ئەوان وتویانە پێچەوانەی فەرموودەی عائشە نییە ، چونکە مەبەستیان لە بەشوو نەدانی پێش بالغ بوون ئەوەیە کە سوودی ڕوون و ئاشکرایی نەبێت ، ......)) شرح مسلم ج۹ لاپەڕە ۲۰٦
صالح الفوزان دەفەرمووێت : (( وەلی ئافرەت جێگای باوکی دەگرێتەوە ئەگەر بزانێت بەشوو دانی ئەو کچە سوودی تێدایە ، وەک بەشوو دانی کچ بە کوڕێکی باش و تەقوا یان زانایێکی تەقوادار ، چونکە ئەمە سوودی هەیە ، هەروەک ئەبو بکر ئەم کچە بچووکەی دا بە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە تەمەنی حەوت سالی ، لەم تەمەنە پێویست بە ئیزن ناکات ......)) ٳعانة المستفید ج۱ لاپەڕە ۳۲۹
بەلام نابێت بچێتە لای جووت بوون لەگەلی ئەنجام بدات ئیلا ئەو کچە توانای جووت بوونی هەبێت ، هەر لەبەر ئەمەش پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت گواستنەوەی دواخست هەتا تەمەنی نۆ سالی ، هەروەها بۆ تەمەنیش شوێن لەگەل شوێن جیاوازە ، شوێنی گەرم زووتر بالغ دەبن وەک لە شوێنی سارد ، هەتا شوێنی سارد هەیە لە بیست و یەک سالی بالغ دەبن وە شوێنی گەرم لە نۆ سالی .
پوختەی وەلام عائشە لە تەمەنی شەش یان حەوت سالی بە شوو درا ، وە لە تەمەنی نۆ سالی گواسترایەوە ، وە دروستە کچ بەشوو بدرێت پێش بالغ بوون یان لەو تەمەنە بەلام دەبێت سوودێکی ڕوون و ئاشکرایی هەبێت ، وە بۆ گواستنەوە دەبێت کچ توانای جووت بوونی هەبێت ، وە هەندێک زانا دەلێن تەنها بۆ باوک دروستە کچ لەو تەمەنەدا بەشوو بدات . واللە اعلم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ