پرسیار // ئایا دروستە پیاو داوا له خێزانی خۆی بكات دوای مردنی من شوو مەکەوە بۆ ئەوەی لە بەهەشت بۆ من ببیت ؟
وەلام // سەرەتا جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ژن ئایا بۆ کامەیان دەبێت لە بەهەشت ئەگەر شووی کردبێت بەچەند پیاوێک لە دونیا ، سێ وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن بۆ ئەو پیاوە دەبێت کە لەهەمووان باشتر بووە لەگەلی لە دونیا وە بەڕەوەشت تر بووە ، بەلگه :
(۱) عن ٲنس : ٲن ام حبیبة زوج النبی صلی الله علیه وسلم قالت : یارسول اللە المرٲة یكون لها زوجان فی الدنیا ، ثم یموتون ویجتمعون فی الجنة ، لٲیهما تكون ؟ للٲول ٲو للٲخر ؟
قال : (( لٲحسنهما خلقا کان معها یا ٲم حبیبة ))
واتە : ام حبیبە خێزانێ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئەی نێردراوی خوا ژن هەیە شووی بە دوو پیاو کردووە (واتە شووی دووەم دوای مردنی پیاوی یەکەم بووە ) پاشان هەموویان دەمرن ، وە هەموویان کۆدەبنەوە لە بەهەشت ، ئەو ئافرەتە بۆ کێ دەبێت ؟ بۆ پیاوی یەکەم یان پیاوی کۆتای ؟ وتی : (( بۆ ئەوە دەبێت کە بە ڕەوشتترە ئەی ام حبیبە ))
دووەم : هەندێک زانا دەلێن ئافرەتەکە بە کەیفی خۆی هەلدەبژێرێ کامەیانی ویست ، بەلگە :
(۱) هیچ فەرمودەی ڕاست نەهاتوون ، کەواتە بە ویستی خۆیەتی کامەیان هەلبژێرێت .
سێیەم : هەندێک زانا دەلێن بۆ ئاخر پیاوە کە شووی پێ کردووە لە دونیا ، بەلگە :
(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٲیما امرٲة توفی عنها زوجها ، فتزوجت بعده فهی لٲخر ازواجها )) صححه الالبانی فی صحیح الجامع (۲۷۰٤) . واتە : هەر ژنێک پیاوی بمرێت ، دوای مردنی پیاوەکەی شوو بکاتەوە ، لە بەهەشت بۆ دوا پیاو دەبێت .
وتەی ڕاست وتەی سێیەمە کە بۆ دوا پیاو دەبێت ، چونکە فەرموودەکەی وتەی یەکەم لاوازە ، هەروەها حەڕامە خێزانەکانی پێغەمبەر مارە بکەیت دوای مردنی چونکە خێزانەکانیەتی لە دونیاو و ئاخیرەت ، هەروەها دایکی ئیماندارانن .
زانایان دەلێن ڕاستە ژن بۆ دوا پیاو دەبێت بەلام نابێت داوا بکات یان مەرج دابنێت کە نابێت دوای مردنی من شوو بکەیەوە تا بۆ من ببیت لە بەهەشت ، ئەگەر داوای کرد واجبە نییە لەسەر ژن پابەند بێت بە داواکارییەکەی ، بەتایبەتی ئەگەر خێزانی گەنج بێت ترسی تووش بوون بە فیتنەی زیاترە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ پیاو مەرج دابنێت کە نابێت شوو بکەیتەوە بەکەس دوای مردنم ، چونکە پێچەوانەی شەریعەتە ، هەروەها ئەوەی دروست نەبێت خێزانەکانی نابێت شوو بکەن دوای مردنی تەنها پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت تایبەتە بە ئەو ، .....مەرج دانان کە نابێت شوو بکەیتەوە مەرجێکی پووچە نابێت وەفای پێ بکەی )) فتاوی نور علی الدرب ( ۲ / ۱۹) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ