پرسیار // ئایا دروستە دوو خوشکی زڕ خێزانی یەک پیاو بن ؟
وەلام // ھەموو زانایان یەک دەنگن نابێت پیاو لە یەک کاتدا دوو خوشکی لە لا بێت خێزانی بێت ، بەلگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَأَنْ تَجْمَعُوا بَيْنَ الْأُخْتَيْنِ )) [النساء/23] ، واتە : حەڕام کراوە لەسەر ئێوە دوو خوشک پێکەوە بکەنە خێزانی خۆتان .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە نابێت ھەردووکیان پێکەوە کۆ بکەیتەوە لەبەر ئەم ئایەت . )) "الجامع لأحكام القرآن "(5/116) .
ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ھاوەلان و تابعین و ئیمامەکانی پێشتر و ئیستا یەک دەنگن لەسەر حەڕامی کۆ کردنەوەی دووو خوشک پێکەوە بۆ زەواج . )) تفسیر ابن کثیر ج٢ لاپەڕە ٢٢١
زانایان دەلێن ئەگەر پیاوێک ئافرەتێک مارە بکات خوشکەکانی ئەم سێ حالەتانەنە :
حالەتی یەکەم / خوشکی ڕاستەقینە ، واتە وخوشکێکی ھەیە دایک و باوکیان یەکە .
حالەتی دووەم / خوشکی زڕی لە باوک ، واتە خوشکێکی ھەیە باوکیان یەکە بەلام دایکیان جیاوازە .
حالەتی سێیەم / خوشکی زڕی لە دایک ، واتە خوشکێکی ھەیە دایکیانە یەک بەلام باوکیان جیاوازە .
زانایان دەلێن حەڕامە پیاو دوو خوشک پێکەوە کۆ بکاتەوە بۆ زەواج جا چ خوشکی ڕاستەقینە بێت یان زڕ بێت واتە ھەرسێ حالەت حەڕامە .
ھەر کەسێک موسلمان بێت پێش ئیسلام دوو خوشکی مارە کردبێت یان زیاتر ئەوا دەبێت ئەوانی تر تەلاق بدات و تەنھا یەکی لە لابێت ، بەلگە :
ضحاکی کوری فیروز لە باوکی دەگێڕێتەوە دەلێت : وتم ئەی نێردراوی خوا من موسلمان بووم دوو خوشکم لە لایە خێزانی منن ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکێکیان تەلاق بدا کامەت ویست . )) رواە احمد ، و ابوداود ، وابن ماجە .
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کافرێک موسلمان بوون دوو خوشکی لە لا بوو ناچار دەکرێت کە یەکێکیان تەلاق بدات ، .... )) نیل الأوطار ج ٦ لاپەڕە ١٨١
فەرموودەکە ئەگەر لاوازیش بێت ھەموو زانایان یەک دەنگن کە کۆکردنەوەی دوو خوشک پێکەوە نابێت ، بەلام ئەگەر ئافرەت مرد دروستە پیاو خوشکی تری ئەو ئافرەت مارە بکات جا چ خوشکی ڕاستەقینە بێت یان زڕ ، بۆ ئومەتکانی پێش ئێمە دروست بوو بەلام بۆ ئێمە دروست نییە و حەرامە .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ئەم ئایەتە بەلگەیە کە حەڕامە دوو خوشک پێکەوە بھێنی جا چ لە نەسەب بێت یان شیر لەبەر وتەی پیێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەمووێت : " يحرم من الرضاع ما يحرم من النسب" " رواه البخاري في صحيحه " ))
پوختەی وەلامی زانـــــایــــــان :
(١) ھەموو زانایان یەک دەنگن کە نابێت دوو خوشک پێکەوە خیزانی یەک پیاو بن .
(٢) بۆ ئومەتەکانی پێشتر دروست بوو دوو خوشک پێکەوە کۆ بکەیتەوە بەلام بۆ ئێمە دروست نییە .
(٣) حەڕامە دوو خوشک یان زیاتر پێکەوە کۆ بکەیتەوە جا چ خوشکی ڕاستەقینە بێت یان زڕ یان خوشکی شیری .
(٤) ھەر کەسێک موسلمان بێت دوو خوشکی لە لا بێت دەبێت یەکێکیان تەلاق بدات بە ئارەزووی خۆی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ