سەردێری پرسیار:ئایا دروستە پیاو کچی ژنێک مارە بکات پێشتر زینای لەگەڵ کردووە ، واتە زینای لەگەڵ دایکی کچەکە کردووە ؟

بەرواری دانان :2018-10-10 کۆدی پرسیار:516

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە پیاو کچی ژنێک مارە بکات پێشتر زینای لەگەڵ کردووە ، واتە زینای لەگەڵ دایکی کچەکە کردووە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە مارەت بکات بەلام ئەگەر خۆی لێی دوور بخاتەوە باشترە بۆی .

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان لەوەی کە پیاو زینا بکات لەگەڵ ئافرەتێک ئایا حەلالە بۆی کچی ئەو ئافرەتە یان دایکی ئەو ئافرەتە مارە بکات ، ھەروەھا ئەگەر زینا بکات لەگەڵ ئافرەتێک مارەی بکات کوڕی یان باوکی ، ئایا زینا لەم حالەتە نیکاحی دروست حەڕام دەکات یان فاسد یان نە ؟

ئیمام مالک لە موطأ دەلێت : زینا کردن لەگەڵ ئافرەت زەواجی کچ و دایکی حەڕام ناکات ، ھەر کەسێک زینا بکات لەگەڵ دایکی ژنی خۆی ئەوا ژنی خۆی لێی حەڕام نابێت بەلکو دەکوژرێت و زینا ھیچ شتێک لە نیکاحی حەلال حەڕام ناکات .

ئەمە وتەی ابن شهاب الزهري وربيعة ، و الليث بن سعد والشافعي وأبو ثور وداود ، وروي ذلك عن ابن عباس وقال في ذلك : " لا يحرم الحرام الحلال " ... .)) "الاستذكار " ( 5 / 463 ، 464 )

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست دایکی ئەو ئافرەتەی زینای کردووە حەڕام نابێت لەسەر ئەو پیاوەی زینای لەگەڵ کردووە ، وە کچی ئەو ئافرەتی زینای لەگەڵ کردووە حەڕام نابێت لەسەر ئەو پیاوە ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَأُحِلَّ لَكُمْ مَا وَرَاءَ ذَلِكُمْ " النساء/24 ، وفي قراءة أخرى : " وأَحَلَّ لَكُم ما وَرَاء ذَلِكُم " لێرە باسی دایک و کچی ئەو ئافرەتەی نەکردووە کە زینای لەگەڵ کردووە لە حەڕام کراوەکان بێت . )) "الشرح الممتع " ( 7 / 38 ، 39 ) .

زانایان دەلێن کچی ئەو ئافرەتەی زینای لەگەڵ کردووە ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم / ئەگەر کچی ئەو ئافرەتەی زینای لەگەڵ کردووە لە ئاوی خۆی بێت ئەوا حەڕامە نابێت مارەی بکات .

حالەتی دووەم / ئەگەر کچی ئەو ئافرەتەی زینای لەگەڵ کردووە لە ئاوی ھاوسەری ژنەکە بێت ئەمەیان دەلێن دروستە .

بەلام زانایان دەلێن باشتر وایە لە حالەتی دووەمیش کچی ئەو ئافرەتە مارە نەکەیت ھەتا ئەگەر ئەو ئافرەتە تەوبەیەکی ڕاستیشی کردبێت و زۆریش باش بووبێت چونکە :

(١) زۆر لە زانایان دەلێن حەڕامە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت و لەم گومانە ڕزگار ببیت .

(٢) نزیک دەبیتەوە لە دایکی ئەو کچە کە پێشتر زینات لەگەڵ کردووە و لێی نزیک دەبیت و ترسی نوێ بوونەوەی پەیوەندی ھەیە ، وە کەمترین شتیش ئەوەیە بلێین زۆر ناخۆشە و مرۆڤ ھەست بە ناخۆشی دەکات کە کچی ئافرەتێکی لە لا بێت پێشتر زینای لەگەڵ دایکی کردووە و وە دایکیشی بەردەوام لە پێش چاویەتی و زۆریش لێی نزیک بووە بە خزمایەتی .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام