پرسیار // ئایا دروستە پیاو ژنی مامی خۆی مارە بکات یان ژنی خاڵی خۆی مارە بکات دوای تەلاق دان یان مردنی پیاوی ؟
وەلام // دروستە پیاو ژن مام و ژن خالی خۆی مارە بکات دوای مردنی یان تەلاق دانی . ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ھیچی تێدا نییە ھەروەک چۆن دروستە ژنی برای خۆی مارە بکات ، ھیچی تێدا نییە پیاو ژنی مامی و خالی مارە بکات ، مەبەستمان ئەوەیە ژنی خال و مام ئەگەر ھیچی نزیکی لەنێوانتان دا نەبێت یان شیر خواردن ئەوا ھیچی تێدا نییە ، ژنی خاڵ و ژنی مام وەک ژنی باوک نییە . ھەندێک خەلک وا گومان دەبەن ژنی خاڵ وەك ژنی برا نییە ئەمە ھەلەیە ، ژنی برا و خاڵ و مام ھەموویان بێگانەن ، بۆی ھەیە مارەیان بکات ئەگەر پیاوی بمرێت یان تەلاقی بدات دوای دەرچوون لە عیدە ھەروەک چۆن بۆی دروستە ژنی برا مارە بکات ، برا زۆر نزیکترە ، برا ئەگەر بمرێت یان خێزانی تەلاق بدات دروستە مارەی بکات داوای تەواو بوونی لە عیدە ، بەم شێوەیە ژنی خاڵ و ژنی مام لە پێشترن بۆ دروستی کە مارە بکرێت ، چونکە لە برا دوورترن ، ئیلا ئەگەر نزیکی تایبەت ھەبێت لە نێوانیان یان شیر خواردن ئەمە بابەتێکی ترە ، ...... )) الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله "فتاوى نور على الدرب"(3/1549) صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ کوڕ ژنێک مارە بکات ئەگەر باوکی مارە کردبێت و تەلاقی دابێت پێش ئەوەی چووبێتە لای ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنْ النِّسَاءِ " النساء/22 ئەمە دەگرێتەوە بە عەقد ئەگەر چی نەچووبێتە لای ، ژنی باوکت لەسەرت حەڕام دەبێت تەنھا بە عەقدی زەواج ، جا چ چووبێتە لای یان نەچووبێتە لای لەبەر گشتیەتی ئایەتەکە ، وە بە پێچەوانەش بۆ باوک دروست نییە ئەو ژنە مارە بکات کە کوڕی مارەی کردووە جا کوڕی چووبێتە لای یان نەچووبێتە لای ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمْ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ "النساء/23 ، مەرج نییە بۆ حەڕامیەتی لەسەر باوک ئەوە بێت دەبێت ئیلا کوڕ چووبێتە لای . )) "مجموع فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (2/531) . ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کوڕ عەقدی زەواجی کرد لەگەڵ ئافرەت ئەوا لەسەر باوکی حەڕام دەبێت تەنھا بە عەقد کردن ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَحَلائِلُ أَبْنَائِكُمْ الَّذِينَ مِنْ أَصْلابِكُمْ " النساء/23 . )) "المغني" (9/524) پوختــــەی وەلامی زانـــــایــــان : (١) دروستە پیاو ژنی مام و خال مارە بکات دوای مردنی مامی و خالی یان دوای تەلاق دان و تەواو بوونی عیدەی ئافرەت . (٢) دروستە پیاو ژنی برای خۆی مارە بکات دوای مردنی برای یان تەلاق دانی . (٣) نابێت کوڕ ژنی باوکی خۆی مارە بکات دوای مردنی باوکی یان تەلاق دانی ئەگەر باوکی نەچووبێتە لایش تەنھا عەقد کرا بێت . (٤) دروست نییە باوک ژنی کوڕی خۆی مارە بکات ئەگەر چی تەنھا عەقد کرا بێت . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ