پرسیار // ئیمان چییە و چۆن مرۆڤ دەبێتە ئیماندار ؟
وەلام // الٳیمان : اعتقاد بالقلب ، وقول باللسان ، وعمل بالجوارح ، یزید بالطاعة ، وینقص بالمعصیة .
ئیمان : واتە باوەڕهێنانە بە دڵ ، وە گوتنی وشەی شایەتوومانە بە زمان ، وە کردنی کردەوەیە بە ئەندامەکانی لاشە ، وە ئیمان زیاد دەبێت بە کردەوەی باش و کەمیش دەبێت بە تاوان کردن .
هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەم پێناسەیە ، وە کردەوەی ئەندامەکانی لاشەش ( عمل الجوارح ) مەرجی دروستی ئیمانە نەک مەرجی تەواوی ئیمانە .
خەلک لە ئیمان هێنان و ئیمان نەهێنان ئەم پێنج حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // هەر کەسێک ئەم دینەی لای ڕاست بێت و بە دڵ باوەڕی بە پێغەمبەر هەبێت ، وە توانای وتنی وشەی شایەتوومانی هەبێت ، بەلام شایەتوومان نالێت ئەمە نەبۆتە ئیماندار ئەگەر کردەوەش بکات " واتە : بەدل باوەری هەبووە و وە کردەوەشی کردووە بە لاشە بەلام بە زمان شایەتوومانی نەهێناوە " .
حالەتی دووەم // هەر کەسێک ئەم دینەی لای ڕاست نەبێت بەدڵ باوەڕی بە پێغەمبەر نەبوو ، بەلام وشەی شایەتوومانی هێناو وە کردەوەشی کرد ، ئەمەیان ئیماندار نییە دووڕووە " واتە : بە دڵ باوەری نەبووە بەلام شایەتوومانی هێناوە و کردەوەشی کردووە ).
حالەتی سێیەم // هەر کەسێک ئەم دینەی لای ڕاست نەبێت بەدڵ باوەڕی پێی نییە ، ووشەی شایەتوومانیش ناهێنێت ، وە کردەوەش ناکات ئەمە ئیماندار نییە (واتە بە دڵ باوەڕی نەبووە و وە شایەتوومانیشی نەهێناوە و کردەوەشی نەکردووە ).
حالەتی چوارەم // هەر کە سێک ئەم دینەی لای ڕاست بێت بە دڵ وە باوەڕی بە پێغەمبەر هەیە و شایەتوومان دەهێنێت وە کردەوەش دەکات ، ئەمەیان ئیماندارە " واتە : بە دڵ باوەڕی هەبووە و بە زمانیش شایەتوومانی گوتووە و وە کردەوەشی کردووە . ).
حالەتی پێنجەم // هەر کەسێک ئەم دینەی لای ڕاست بێت بە دڵ باوەڕی بە پێغەمبەر هەبێت ، وە بە زمان شایەتوومان بهێنێت ، بەلام هیچ کردەوەی نەکردووە ، مەبەستمان لە کردەوە ئەوەیە هیچ لە چوار ڕوکنەکانی ئیسلامی نەکردووە ، ئەمەیان موسلمان نییە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، کەواتە خەلک لە کردەوەی لاشە و کردەوەی دیار ئەم چوار حالەتانەن :
(١) کەسێک هەر چوار ڕوکنی ئیسلام تەرک دەکات دوای شایەتوومان ھێنان ، ئەمەیان ئیجماع هەیە کە موسلمان نییە ، ئەگەر ڕاست گۆ بوایا ئیمانەکەی پاڵی پێوە دەنا یەکێک لە چوار ڕوکنەکان بکات .
(٢) کەسێک تەنها نوێژ دەکات ، ئەمە موسلمانە ، چونکە هەر چوار ڕوکنی ئیسلامی پێکەوە تەرک نەکردووە.
(٣) کەسێک تەنها ڕۆژوو دەگرێت و زەکات دەدات ، دەلێین لە بابەتی ئیمان ڕزگار بووە چونکە هەر چوار ڕوکنی تەرک نەکردووە ، بەلام جیاوازی هەیە ئەگەر یەکێک نوێژ بەتەواوی تەرک بکات موسلمانە یان نە .
(٤) کەسێک هەر چوار ڕوکنی ئیسلام دەکات ، ئەمەیان گومانی تێدا نییە کە ئیماندارە .
تێبینی (١) // مەبەستمان لە کردەوەی لاشە چوار ڕوکنی ئیسلامە ، کە نوێژ و زەکات و ڕۆژوو و حەجە .
تێبینی (۲) // زۆربەی زانایان دەلێن نابێتە موسلمان ئەو کەسەی دەلێت ئیمانم هێناوە وەک ئیمانی فلانە کەسی ئیماندار .
تێبینی (۳) // وتنی ووشەی لا ٳلە الا اللە بەس نییە ئیلا دەبێت ئەوەکەی تریش بلێت : محمد رسول اللە .
تێبینی (٤) // وشەی شایەتوومان مەرجی هەیە و بە وتنی وشەی شایەتوومان بە تەنھا نابیت بە موسلمان ئیلا دەبێت کردەوەش بکەیت .
لە ابن المنبە یان پرسی ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئەرێ لا ٳلە ٳلا اللە کلیلی بەهەشت نییە ؟
وتی : بەلێ کلیلی بەهەشتە ، بەلام هەر کلیلێک ددانی هەیە ، ئەگەر ئەو ددانانەیان نەبێت دەرگا ناکرێتەوە ، لا ٳلە إلا اللە بەهەمان شێوە مەرجی ھەیە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ