پرسیار // ئایا تاوانبار دەبیت ئەگەر نەتوانی مردوو بشۆیت لە ترسی شێوان و پارچە بوونی لاشەی ؟
وەلام // زانایان دەلێن شووشتنی مردوو فرض الکفایە یە ، ئەگەر کەس پێی ھەلنەستێت بێ عوزر تاوانبار دەبن .
زانایان دەلێن شووشتنی مردوو ئەم چوار حالەتانەن :
(١) ئەگەر کرا بشۆیت بێ ئەوەی لاشەی تێک بچێت یان بێ ئەوەی پارچە پارچە ببێت ، ئەوە واجبە بشۆیت .
(٢) ئەگەر ترسی ئەوەی ھەبوو بە شووشتن لاشەی تێک دەچێت و پارچە پارچە دەبێت ، ئەوە تەنھا ئاو بەسەر لاشەی دەڕێژی بێ ئەوەی دەستی لێ بدەیت .
(٣) ئەگەر ترسی ئەوە ھەبوو بە ئاو بەسەردا کردن لاشەی تێک بچێت ، ئەوە تەیەممووم بۆی دەکەیت .
(٤) ئەگەر ھەندێک لاشەی ترسی شووشتنی ھەبێت و وە ھەندێکی تر ترسی شووشتنی نییە ، ئەوە ئەو بەشەی ترسی لەسەر نییە دەشۆیت و وە بەشەکەی تر تەیەمموومی بۆی دەکەیت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کرا بشۆیت ئەوە دەشۆیت ، ئەگەر ترسای پارچە پارچە بێت لاشەی ، ئەوە ئاوی بەسەردا دەکەیت بێ دەست لێدان ، ئەگەر ترسی پارچە پارچە بوونی ھەبێت بە ئاویش ، ئەوە ناتشۆیت و تەیەممومی بۆی دەکەیت ، ئەگەر نەتوانی ھەندێک لاشەی بشۆی بێجگە لە ھەندێکی تر ، ئەوە ئەو شوێنە دەشۆیت کە دەکرێ بشۆی ، ئەوەکەی تر تەیەممووی بۆی دەکەیت وەک زیندوو وایە . )) "المغني" (2/ 402) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ