پرسیار // ئایا دروستە بەرد لەلای سەری مردوو دابنێیت کاتی شاردنەوەی بۆ ناسینەوەی ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە بەرد دابنێی بۆ ناسینەوەی .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە بەرد لەسەر گۆڕ دابنێی بۆ ئەوەی بزانرێت کە گۆڕە ، لەسەر ئەو وتەی کە دەلێن فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر سەلامی خوای بێت بەردی لەسەر گۆڕی عوثمانی کوڕی مظعون داناوە خوا لێی ڕازی بێت ، ئەگەر نا ئەسڵ وایە ئەمە نەکرێت .
ئەوەی دەکرێت لەلای ھەندێک خەلک کە جیاوازی دەخەنە نێوان گۆڕی پیاو و ئافرەت ، یەک بەرد لەسەر گۆڕی ئافرەت دادەنێن و دوو بەرد لەسەری ھی پیاو ، ئەمەیان ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی بۆی نییە ، ئێمە لە لای خۆمان دوو بەرد دادەنێین ھەتا سنوری گۆڕ بزانرێت ، ...... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٥ لاپەڕە ٥٩١
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ