سەردێری پرسیار:حوکمی زەکات دان بە دەولەمەند ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:523

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە زەکات بدەیت بە کەسێکی دەولەمەند ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن حەڕامە زەکات بدەیت بە دەولەمەند ، بەلام خێری سونەت دروستە بدەیت بە دەولەمەند بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، وە باشترە خێری سونەت بدەیت بە کەسێک پێویستی پێ ھەبێت نەک دەولەمەند .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((خێری سونەت بۆ دەولەمەند حەلالە بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان ، دروستە خێریان پێ بکەیت و پاداشت لەسەری وەردەگری ، بەلام بدەیت بە کەسێکی پێویست باشترە ، ..... )) "المجموع" (6/236).

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو ئەوانەی حەڕامە زەکاتیان پێ بدەیت لە دەولەمەند و نزیکەکان و کافر و بێجگە لە ئەمانە ، دروستە خێری سونەت پێیان بدەیت .)) "المغني" (2/276).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام