پرسیار // ئایا دروستە کوڕ داخوازی بکات لەسەر داخوازی کوڕێکی تر بۆ کچێک ؟
وەلام // زانایان دەلێن حەڕامە کوڕ داخوازی لەسەری داخوازی کوڕ بکات بۆ کچێک ، ئیلا ئەگەر وازی لێ بهێنێ یان ڕێگەی پێبدات ، بەلگە :
فەرموودەی ابن عمر دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا یخطب بعضكم علی خطبة ٲخیه ، حتی یترك الخاطب قبله ، ٲو یٲذنه )) رواە البخاری(٥۱٤۲) ، مسلم (۱٤۱۲) , واتە : کەس با داخوازی لە سەر داخوازی برای نەکات ، هەتا داخوازی کەر وازی لێ دەهێنێ یان ڕێگەی پێ دەدات .
بەلام ئەگەر داخوازی لەسەر داخوازی کرا ، کچ بووە بۆ داخوازیکەری دووەم ، دەلێین زواجەکە دروستە و داخوازی دووەم تاوانبارە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە .
سەبارەت بە داخوازی کردن بەسەر یەکتر زانایان دەلێن :
(۱) ئەگەر داخوازی یەکەم وازی لێ هێنا هی دووەم دەتوانێ داوای بکات .
لەوانەیە یەکێک بلێت من چۆن بزانم داخوازی یەکەم وازی لێ هێنا هەتا من بچم بیخوازم ؟
دەلێین ئەگەر بە خۆت گوێت لێ بوو وای وت یان هاوڕێیەکی نزیکی جێ متمانە وای وت ، ئەوکات دروستە داخوازی بکەی .
(۲) ئەگەر داخوازی یەکەم ڕێگەی دا بە داخوازی دووەم ، ئەوە دەتوانێ بیخوازێت ، نموونە : یەکێک دەلێت من دەمەوێ کچی فلانەکەس بخوازم یەکێک لە گوێ گرەکان دەلێت من ئەو کچەم خواستووە بەلام ڕێگەم دا بە تۆ بۆ خۆت بیخوازیت .
(۳) ئەگەر داخوازی یەکەم داوای کرد بێت ، وە هی دووەمیش دوای ئەو داوا بکات ئەمە نابێت و حەڕامە ، جا ئەگەر داخوازی دووەم بەگومانیش بێت ئایا قبولی بۆ هاتووە یان ڕەفس ، دەلێین گومانی تێدا نییە :
(ٲ) ئەگەر داخوازی دووەم زانی بێت داخوازی یەکەم رەفسی وەرگرتووە ، دروستە بۆی بیخوازێت .
(ب) ئەگەر داخوازی دووەم زانیبێت قبولی وەرگرتووە حەڕامە بیخوازێت .
(ج) بەلام ئەگەر داخوازی دووەم نەزانێت داخوازی یەکەم قبولی وەرگرتووە یان ڕەفس ، دەلێین لەم سێ حالەتە تێ ناپەڕێت :
حالەتی یەکەم : بە زۆری گومانی بۆ ئەوە دەچێت کە قبولی وەرگرتووە .
حالەتی دووەم : بە زۆری گومانی بۆ ئەوە دەچێت کە ڕەفسی وەرگرتووە .
حالەتی سێیەم : بە گومان لە نێوان قبول و ڕەفس .
دەلێین لە هەر سێ حالەت حەرامە داخوازی دووەم داوا بکات کە ئەمە وتەی ڕاستە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت حوکمی پەیوەست کردووە بە داواکردن نەک بە قبول کردن و ڕەتکردنەوە ، وە دەلێین تەعدا کردنە لە مافی داخوازی یەکەم ، هەروەها ڕق کینە دەکەوێتە نێوانیان .
(٤) ئەگەر داخواز بکەیت لە سەر داخوازی کافرێک " واتە ئەهلی کتاب " کە لەناو موسلمانان دەژیت " واتە ذمی یە " دوو وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن دروستە ، چونکە فەرموودەکە دەلێت : ( ٲخیە ) ، واتە : برای دینی ، ماناکەی وایە ئەگەر برای دینی نەبێت دروستە داخوازی لەسەر بکەیت .
دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن دروست نییە داخوازی لەسەر داخوازی کافریش بکەیت ، دەلێین ڕاستە فەرموودەکە دەلێت : ( ٲخیە ) برا مەبەست پێی برای دینە ، بەلام وتەی ڕاست نابێت داخوازی لەسەر داخوای کافریش بکەیت ، دەلێین حەدیسەکە خرج مخرج الغالب ، باسی زۆرینە دەکات چونکە داخوازی کردن کچی کافر ( واتە : یهود ونصاری ) کەمە ، وە دەلێین لەبەر ئەوە نەهی کراوە نابێت داخوازی لەسەر داخوازی بکەیت چونکە دوژمنایەتی و ڕق و کینە دروست دەکات ، جا چ موسلمان بێت یان کافر وەک یەکە .
نموونە : داخوازی لەسەر داخوازی کافر ، کوڕێکی گاور داوای کچێکی گاور کرد ، دوای کوڕێکی موسلمانیش داوای هەمان کچی گاوری کرد ، دەلێین حەڕامە نابێت داخوازی لەسەر بکەیت هەتا وازی لێ دەهێنێت یان ڕێگەت پێ دەدات .
بەلام ئەگەر داخوازی بکەیت لەسەر داخوازی ئەو کافرەی کە شەر دەکات دژی موسلمانان ( واتە حربی ) دەلێن دروستە .
(٥) ئەکەر داخوازی بکەیت لەسەر داخوازی کەسێکی خراپ دوو وتە هەیە :
(ٲ) زۆربەی زانایان دەلێن نابێت داخوازی بکەیت لەسەر داخوازی ئەگەر داخوازی یەکەم خراپیش بێت ، چونکە حەدیسەکە هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان داخوازی باش و خراپ .
(ب) هەندێک زانا دەلێن دروستە داخوازی بکەیت لەسەر داخوازیکەری خراپ ، کە ئەمە وتەی هەندێک مالکی ، الاوزاعی ، ابن حزمە ، چونکە بنچینەی دین ئامۆژگارییە ، چۆن دەبێت ڕێگری شتێک بکەیت سوودی هەبێت بۆ کوڕ و کچ .
دەلێین لە ڕووی بەلگەوە وتەی زۆربەی زانایان بە هێز ترە ، چونکە خاوەنی کچ خاوەن بریارە ، چۆن کچی دەدات بە کەسێکی خراپ ، بەلام حالەتیش هەیە ئەگەر داخوازی لەسەر بکەیت سوودی بۆ هەردوو لا زیاترە واللە علم .
(٦) ئەگەر چەند کەسێک پێکەوە داخوازی کچێکیان کرد ، هیچیان ئاگای لەوی تریان نییە ، دەلێین دروستە چونکە نەیان زانیوە و لە یەک کاتدا بووە ئاگایان لە یەکتر نەبووە ، فاطمة بنت قیس سێ لە هاوەلان داوایان کردبوو کە ئەمانە بوون ، معاویە ، اسامە ، ابو جهم پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە فاطمەی وت شوو بە ٲسامە بکە .
(۷) ئەگەر کوڕ داوای کچێک بکات کچێکی تر بزانێت فلانە کوڕ داوای فلانە کچی کردووە ، کچەکە خۆی پێشکەش بە کوڕەکە دەکات ئایا ئەمەش وەک هی کوڕ وایە دوو وتە هەیە :
(ٲ) هەندێک زانا دەلێن نابێت کچیش خۆی پێشکەش بە کوڕ بکات ئەگەر کوڕەکە داوای کچێکی کردبوو ، هەمان حوکمی داخوازی کوڕە لەسەر داخوازی کوڕ ، هەروەها ڕق و کینە و دوژمنایەتی دەکەوێتە نێوان دوو کچەکە.
(ب) هەندێک زانا دەلێن دروستە چونکە حەدیسەکە باسی داخوازی کوڕ لەسەر کوڕ دەکات ، وە پیاو دەتوانێت زیاتر لەیەک ژن بێنێت .
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە نابێت کچ خۆی پێشکەش بە کوڕ بکات ئەگەر کوڕ داوای کچێکی تری کردبێت ، چونکە هەمان هۆکاری تێدایە وەک داخوازی کوڕ لەسەر کوڕ ، وە دەلێین ڕاستە کوڕ دەتوانێت زیاتر لە یەک ژن بێنێت بەلام هەموو کوڕێک ناتوانێت ببێتە خاوەنی زیاتر لە یەک ژن .
(٨) ئەگەر یەکێک داخوازی بکات لەسەر داخوازی کوڕێک بە نهێنی ، دەلێین ئەمەش نابێت ، ڕاستە هۆی حەرام بوونی داخوازی لەسەر داخوازی بۆ ئەوەیە تا ڕق و کینە نەکەوێتە نێوان دوو کوڕەکه و مالی دوو کوڕەکە ، بەلام ئەگەر بلێین دروستە بە نهێی :
(ٲ) دەرگای فیتنەمان کردەوە ، چونکە خەلکێکی زۆر بەم شێوەیە بە نهێنی داخوازی دەکات لەسەر داخوازی ، وە بەزۆریش ئاشکرا دەبێت .
(ب) وە دەلێین حەدیسەکه حوکمی داخوازی لەسەر داخوازی کردن پەیوەست نەکردووە بە داخوازی نهێنی و ئاشکرا ، کەواتە گشتییە هەردوو حالەت دەگرێتەوە و دروست نییە . واللە ٲعلم .
(۹) ئەگەر داخوازی دووەم داوای کچێک بکات وا دەزانێت کەس داخوازی ئەم کچەی نەکردووە ، دوای داخوازی دووەم بۆی دەرکەوت کە یەکێکی تر پێش ئەو داوای ئەو کچەی کردووە ، ئایا داخوازی دووەم دەست لەکار دەکێشیتەوە یان بەردەوام دەبێت ؟ ئەگەر بلێی دەبێت دەست لە کار بکێشیتەوە ، دەلێین نەیزانیووە و بۆی حەڕام نەبووە داخوازی بکات چونکە باوەری وابوو کەس داوای ئەم کچەی نەکردووە ، وە سێ لە هاوەلان داخوازی فاطمەیان کرد ، بێگومان یەکێک پێش ئەوی تریان کەوتووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەی وت دووەکەی کۆتای با دەست لە کار بکێشنەوە ، دەلێین دەبێت تەماشای سوود و زیان بکات ، وە ئەگەر دەست لە کار بکێشیتەوە باشترە بەتایبەتی لەم سەردەمە کە لەسەر شتی ئاسای شەر لە گەل یەکتر دەکەن و یەکتر دەکوژن ، لەوانەیە بۆی زۆر گران و نەخۆشیش بێت ، بەلام باشترە بۆ ئەوەی فیتنە دروست نەبێت ، بابەتەکە پێویستی بە تێڕوانینی وردتر هەیە ، واللە ٲعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ