پرسیار // ئایا کاتێک داخوازی کچ دەکەم بۆم ھەیە بە تەنھا لەگەڵی بمێنمەوە و سەیری بکەم ؟
وەلام / /زانایان دەلێن گرینگترین شت لە داخوازی سەیری ئافرەت کردنە ، چونکە ھۆکاری دروست بوونی خۆشەویستی یە لە نێوان کوڕ و کچ .
عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ رضي الله عنه : " أَنَّهُ خَطَبَ امْرَأَةً ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( انْظُرْ إِلَيْهَا فَإِنَّهُ أَحْرَى أَنْ يُؤْدَمَ بَيْنَكُمَا )) " أي أَحْرَى أَنْ تَدُومَ الْمَوَدَّةُ بَيْنَكُمَا . رواە الترمذي (1087) ، وابن ماجه (1865)، والحديث صححه الألباني في " صحيح الترمذي " .
واتە : موغیرەی کوەی شوعبە ئافرەتێکی داوا کرد ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێی فەرموو : (( سەیرت کرد چونکە باشترە بۆ ئەوەی خۆشەویستی بکەوێتە نێوانتان و بەردەوام بێت . ))
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهما قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا خَطَبَ أَحَدُكُمْ الْمَرْأَةَ فَإِنْ اسْتَطَاعَ أَنْ يَنْظُرَ إِلَى مَا يَدْعُوهُ إِلَى نِكَاحِهَا فَلْيَفْعَلْ )) أبو داود (2082) ، وحسنه الألباني في " صحيح أبي داود " .
واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە داوای ئافرەتێکی کرد ئەگەر پێی کرا با سەیری ئەو شوێنە بکات کە بانگی دەکات بۆ مارە کردنی با بکات .
زانایان دەلێن سەیر کردنی ئافرەت بۆ داوا کردن دروستە بەم مەرجانە :
یەکەم / دەبێت پیاو مەبەستی زەواج کردنی ھەبێت ، چونکە سەیر کردنی ئافرەت دروستە بۆ کەسێک کە مەبەستی زەواجی ھەبێت .
دووەم / دەبێت بەزۆری گومانی بۆ ئەوە بچێت کە قبولی دەکەن .
سێیەم / نابێت سەیر کردن ئافرەت سەیر کردنی شەھوەت و خۆشی بێت ، چونکە ئەم سەیر کردن تایبەتە بە ژن و پیاو ، وە ئەوەی داوای ئافرەت دەکات بێگانەیە .
چوارەم / دەبێت سەیر کردن بە گوێرەی پێویست بێت ، چونکە ئەسل وایە حەڕامە .
شربینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆی ھەیە دووبارە سەیری ئافرەت بکات ئەگەر پێویستی کرد بۆ ئەوەی شێوەی بۆی ڕوون بێتەوە و پەشیمان نەبێتەوە دوای زەواج . )) " الإقناع " (2 /405)
پێنجەم / نابێت بە تەنھا لەگەل ئافرەت بمێنێتەوە ، وە نابێت سەفەری لەگەڵ بکات بە بیانووی ئەوەی بیناسێت چۆنە .
شەشەم / نابێت تەوقە لەگەڵی بکەیت و دەست لە لاشەی بدەیت چونکە بێگانەیە .
زانایان دەلێن نابێت ئافرەت خۆی بڕازێنێتەوە بۆ داخوازی کار چونکە پیاوی نییە بەلکو پیاوی بێگانەیە ،
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لە ھەندێک کۆمەلگا وێنە بەکاردێنن لە جیاتی سەیر کردن ، ئایا تەنھا وێنە بەسە لە جیاتی سەیر کردن ؟
وەلام / ئەمەیان نابێت لەبەر چەند ھۆ :
یەکەم / چونکە داخوازی کار ھەندێک جار خۆشی بە سەیر کردنی ئەم وێنەیە دەبات پێش عەقدی زەواج .
دووەم / ھەندێ جار ھاوەڵانی دەبینن ، دەلێت : چی دەڵێن بۆ ئەم ئافرەتە ، مارەی بکەم یان نە ؟ پاشان ھەر یەکە ە لە لای خۆی عەیبێک دیار دەکات یان ئافرەت بریندار دەکات .
سێیەم / ئەم وێنەیە ڕاستی پیشان نادات ، یەکەم : چونکە ئافرەت خۆی جوان دەکات کاتی وێنە ، داخوازی کار ھەلدەخەلەتێ ، دووەم : ھەتا ئەگەر وێنەش بگرێت ئەوا دەقیق نییە سەدا سەد ، چەند مرۆڤ ھەن ئەگەر بەراورد بکەی بە وێنە خۆی زۆر جیاوازی ھەیە ، ئەوەی من دەبینم بەکارھێنانی وێنە لە جیاتی سەیر کردن نابێت . )) شرح بلوغ المرام ج١١ لاپەڕە ٧١
ئەوەی گرینگ بێت ئەگەر لە وێنەش سەیری ئافرەت بکات با پەلە نەکات باشترە ھەتا بە ڕووبەڕوو سەیری دەکات ، چونکە وێنە و شێوەی ڕاستی بێ وێنە زۆر لێک جیاوازن ، بە تایبەتی لەم سەردەمە کە کەسی زۆر ناشیرین لە وێنە بێ حەد جوان بووە بەھۆی جوانکاری یان ئالەتی وێنە گرتن .
ئەوەی گرینگ بێت ئەگەر کوڕ داخوازی کچ بکات دەبێت ھەردوو لا یەکتر قبوول بکەن بە دڵ خۆشی و فراوانی جا چ بە قبوول بوون بێت یان ڕەت کردنەوە ، چۆن ئافرەت کوڕ ڕەت دەکاتەوە شتێکی ئاساییە وە بۆ پیاویش ئاساییە ئافرەت ڕەت بکاتەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ