سەردێری پرسیار:حوکمی داخوازی ڕەتکردنەوە لەبەر خوشکی گەورە ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:527

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کاتی داخوازی ھاتن ڕەتی بکەمەوە لەبەر ئەوەی خوشکی لەخۆم گەورەتر ھەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن باش نییە ئافرەت ھەلی داخوازی ڕەت بکاتەوە لەبەر خوشکی گەورەی چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە زەواج ھیچ مەرجی دانەناوە نابێت کچ شوو بکات پێش خوشکی گەورە ، لەوانەیە خوشکی بچووک زیاتر پێویستی بە زەواج کردن ھەبێت لەوەی گەورەتر ، بەلکو دەلێت ئەگەر لە دین و ڕەوشتی کوڕ دلنیا بوون کچی خۆتان بە شوو بدەن ، لەوانەیە خوشکی گەورەی قسمەتی درەنگ ھەستێت یان لەوانەیە شوو نەکات ، ڕەت کردنەوەی زەواج لەبەر خوشکی گەورەت چ سوودی بۆ تۆ و خوشکت ھەیە ئەگەر داخوازی کار تەنھا داوای تۆی کردبێ ؟!

خەلکانێک ئەم بیروباوەڕە پووچەیان ھەیە کچی بچووک بە شوو نادەن ھەتا کچی گەورە ھەیە ، وە کچیش ھەیە نییەتی پاکە و داخوازی ڕەت دەکاتەوە لەبەر خوشکی گەورە وەک ڕێز بۆ خوشکی و بۆ ئەوەی ھەست بە نەخۆشی نەکات ، بەلام ئەم بیرکردنەوەیە ھەلەیە خوای گەورە ڕزقی بۆی ناردووی بۆچی ڕەت دەکەیتەوە ؟!

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر داخوازی کار داوایان نەکرد ئیلا کچی بچووک نەبێت "واتە داخوازی کچی بچووکیان کرد " بۆ باوک دروستە بە شووی بدات پێش کچی گەورە ،خەلک لەم بابەتە سێ بەشن :

بەشی یەکەم / نابێت بچووکەکە بەشوو بدەیت پێش گەورەکە ، چونکە وای دەبینن ئەمە عیبە و خراپە کردنە بەرامبەر کچی گەورە ، لەگەڵ ئەوە داخوازی کار کچی بچووکیان دەوێت نەک گەورە بەلکو کەس گەورەیان ناوێت ، ئەمە ھەلەیە و پووچ کردنی مافی کچی بچووکەکەیە .

بەشی دووەم / وەک حالی ئەمە پیاو دەیەوێت بچووکەکە بە شوو بدات پێش گەورەکە ئەمەشیان تاوانە .

بەشی سێیەم / کەسێک تەقوای خوای گەورە دەکات داخوازی کار کامەی دەوێت بە شووی دەدات جا چ کچە گەورەکە بێت یان بچووکەکە ، ئەمە ئەمانەت گەیاندنە بە جوانترین شێوە ..... )) "فتاوى نور على الدرب" (19/2)

زانایان دەلێن عورفێک پێچەوانەی دین بێت نابێت ملکەچی بیت ، بەداخەوە لە ھەندێک شوێن کچی بچووک ئەگەر پێش خوشکی گەورە بکەوێت بۆ شوو کردن ئابڕۆ چوونە بەلکو قسەی ناشرینیش پێی دەلێن ، یان ئەگەر بێ وەژن داوای شووکردنەوە بکات شەرمە ، بێوەژن ھەیە زیاتری کچ پێویستی بە شوو کردنە بەتایبەتی ئەگەر گەنج بێت ئەویش وەک کچ ھەمان مافی ھەیە ، وە بەرپرسیایەتی گەورە دەکەوێتە سەر شانی بەڕێوەبەری کچان و بێوەژنان ئەوان ڕۆلێکی زۆریان ھەیە نابێت زولمی لێ بکەن و مافیان بخۆن ، وە لەسەر ئەم ئەمانەتانە لێپرسینەوەیان لەگەل دەکرێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام