سەردێری پرسیار:ئایا سنور بۆ زۆرترین و کەمترین مارەیی دانراوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:528

پرسیار:

پرسیار // ئایا کاتێک کچ شوو دەکات سنور بۆ زۆرترین یان کەمترین مارەی دانراوە کە داوابکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی نییە لەنێوان زانایان کە زۆرترین مارەی سنوری بۆ دانەنراوە لە دین دا ، ابن عبدالبر لە الاستذكار ج۱٦ لاپەڕە ٦٥ نقل دەکات ، وە ابن رشد لە بدایة المجتهد ج۳ لاپەڕە ۳٨ نقل دەکات کە جیاوازی نییە لە نێوان زانایان بۆ زۆرترین مارەی .

بەلام بۆ کەمترین مارەی جیاوازی هەیە ڵە نێوان زانایان :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن کەمترین مارەی دیار نەکراوە و دیار نییە ، بەلکو دروستە هەندێک مالی پێ بدەی ئەگەر زۆر کەمیش بێت، کە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلەیە ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( و ٲحل لکم ما وراء ذالكم ٲن تبتغوا بٲموالكم محصنین غیر مسافحین (۲٤) )) النساء ، واتە : بێجگه لەوانە ڕێتان پێدراوە که بە ماڵ و دارایی خۆتان ئافرەتی تر چوار مارە بکەن بەشێوەی شەرعی و بە داوێنپاکی ، نە بەداوێن پیسیی واتە : لە مارەکردن دا دەبێت یاساو مەرجەکانی نیکاح ڕەچاو بکرێن .

لەم ئایەتە وشەی ماڵ گشتییە ماڵی زۆر و کەم لەخۆ دەگرێت .

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( التمس ولو خاتما من حدید )) متفق عیە ، واتە : شتێک بدۆزەوەو بیهێنە ئەگەر ئەنگوستیلەیەکی ئاسنیش بێت .

ئەمە بەلگەیە کە مارەی دروستە بە هەر شتێک کە ماڵ بێت .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن کەمترین ماڵ وەک مارەی سنوری بۆ دانراوە نابێت کەمتر بێت لەو بڕە مالە ، کە ئەمە وتەی مالکی ، حنفییە ، هەروەها لەناو ئەمانەش جیاوازی هەیە :

ابو حنیفە دەلێت : نابێت کەمتر بێت لە دە (۱۰) درهەم یان نرخی دە (۱۰) درهەم جا هەر شتێک بێت بکەیت بە مارەی ، بەلگە :

(ٲ) عن علی رضی الله عنه قال : لایکون المهر ٲقل من عشرة دراهم ، واته : نابێت مارەی کەمتر بێت لە دە (۱۰) درهەم .

(ب) هەروەها قیاس دەکەن لەسەر نصابی دزی كردن کاتێک دەستی لەسەر ئەو بڕە پارەیە دەبڕدرێت .

(ج) هەروەها دەلێن ئێمە دیار دەکەین بۆ ئەوەی گرینگی مارەی بەدیار بکەوێت و بە شتێکی کەم و پشت گوێ خراو مامەلەی لەگەل نەکرێت .

ئیمام مالک دەلێت : چارەکی دینار یان سێ درهەم ، قیاس دەکات لەسەر نصابی دزی كردن .

وتەی ڕاست وتەی یەکەم کە کەمترین مارەی سنوری بۆ دانەنراوە ، چونکە :

(۱) ئایەتەکە ڕوون و ئاشکرایە و وە ئایەت و فەرموودەش وەلام بۆ وتەی دووەم .

(۲) هەروەها ئەوەی لە عەلی خوا لێی ڕازی بێت نقل کراوە زانایان دەلێن :

( ٲ ) لە متن ڕاست نییە و پێچەوانەی ئایەت و فەرموودەی ڕاستە کە دەلێت ئەگەر ئەنگوستیلەیەکیش دەستت کەوت بۆی بکە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( .... هەندێک زانا دەلێن مارەی نابێت کەمتر بێت لە دە (۱۰) درهەم ، بەلام وتەیان ڕەت دەکرێتەوە و وە وتەی ئیمام عەلی صحیح نییە ، چونکە وتەی خوای گەورە گشتییە دەلێت : (( ٲن تبتغوا بٲموالکم )) کەمتر لە دە درهەمیش دەگرێتەوە ، وە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەو پیاوەی ووت : (( التمس ولو خاتما من حدید )) ، هەروەها ڕوخسەتی داوە ژن مارە بکرێت لەسەر دوو نعل ، ......)) شرح بلوغ المرام ج۱۱ لاپەڕە ۳٦۱

(ب) لەسەنەد پیاوێکی تێدایە بەناوی داود الاودي ، زانایان قسەیان لەسەر کردووە کە ابو حاتم ، و ابوداود ، و النسائی و بیجگە لە ئەمانە بە لاوازیان داناوە ، هەروەها دەلێن انقطاع هەیە لە سەنەد .

(۳) قیاس کردن لەسەر دزی کردن دەلێین قیاسەکە پێچەوانەی فەرموودەیە ، چۆن دەبێت قیاس بکەی ئەگەر دەق هاتبێت ؟!!!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام