سەردێری پرسیار:حوکمی ڕەزامەندی باوک بۆ ژن ھێنان ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:530

پرسیار:

پرسیار // ئایا کەسێک قسە لەگەل باوکی نەکات ئەگەر ژن بهێنێت مەرجە ڕەزامەندی باوکی لەگەل بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلم // سەبارەت بە نیکاحی بێ وەلی ئەو فەرموودەی هاتووە باسی ئافرەتە کە نابێت شوو بکات بە بێ وەلی ، سەبارەت بە ئافرەت دوو وتە هەیە :

یەکەم : ابو حنیفە دەلێت مەرج نییە بۆ شوو کردنی ئافرەت ڕەزامەندی وەلی لەگەل بێت "واتە دورستە شوو بکات بێ وەلی " ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ......حتی تنکح زوجا غیرە (۲۳۰) )) البقرة ، واتە : ....هەتا شوو دەکەن بە پیاوێکی تر ، لەم ئایەتە شوو کردنی دراوەتە پال ژن بەلگەیە شوو کردنی بەدەست ئەوە .

(۲) قیاس دەکەن لەسەر کڕین و فرۆشتن ، دەلێن ئەگەر دروست بێت بۆ ژنی عاقلی بالغ کڕین و فرۆشتن بکات ، ئەمەشیان بەهەمان شێوە دروستە .

دووەم : زۆربەی زانایان دەلێن وەلی مەرجە بۆ دروستی بەشوودان ، کە ئەمە مالک ، شافعی ، احمد ، چەندین زانای ترە ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای دەفەرمووێت : (( لا نکاح ٳلا بولی )) رواە الترمذی ، ابن ماجه ، احمد ، واتە : نیکاح نییە ئیلا بە وەلی .

(۲) عن عائشة قالت : قال رسول اللە صلی الله علیه و سلم (( ٲیما ٱمرٲت نکحت بغیر ٳذن ولیها فنكاحها باطل ، فٳن دخل بها فلها المهر بما آستحل من فرجها ، فٳن شتجاروا فالسلطان ولی من ل ولی له )) رواە ابو داود ،والترمذی ، ابن ماجه ، واتە : هەر ئافرەتێک شوو بکات بێ ئیزنی وەلی نیکاحەکە پووچە ، ئەگەر چووە لای بۆ ژنەکە مارەی هەیە ، ئەگەر جیاوازی کەوتە نێوان وەلییەکانی کچ کاربەدەست لەپێشترە بەشووی بدات .

(۳) چەندین ئایەت هاتوون ڕوون و ئاشکران ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پیاو سەرپەرشتی ژن دەکات و بەشووی دەدات .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە ، چونکە بەلگەکان ڕوون و ئاشکران ، زانایان لە وەلام دا بۆ وتەی ابو حنیفە دەلێن :

(۱) ڕاستە نکاح دراوەتە پال ژن بەلام مەبەست پێی ئەوە ژنیش یان کچیش لایەنێکی ئازادە لە شوو کردن بە فلانە کەس .

(۲) هەروەها قیاسەکەش پووچە چونکە پێچەوانەی فەرموودەی ڕوون و ئاشکرایە .

هەروەها زانایان دەلێن سوود و حیکمەت بۆ بەشوودانی ئافرەت لە لایەن پیاوەوە ئەمانەن :

(ٲ) بۆ ئەوەی ژن پارێزراو بێت ، چونکە پیاو کامل ترە لە ژن ،وە ژن زوو هەلدەخەلەتێت .

(ب) پیاو بە توانا ترە بۆ لێکۆلینەوە لە حالی داواکەر .

(ج) هەروەها بە مەرج دانانی وەلی زیاتر ئاشکرا کردنی زەواجی تێدایە .

(د) هەروەها زەواج تەنها پێکەوە بەستن و گەیاندنی کوڕ و کچ نییە ، بەلکو پێکەوە بەستنە لەگەل خێزانیش .

قازی دەتوانێت کچ یان ژن بە شوو بدات :

(۱) ئەگەر ژنەکە یان کچەکە هیچ وەلی نەبوو .

(۲) ئەگەر وەلی کچ یان ژنیان مەنع کرد لە بەشوو دان .

(۳) ئەگەر وەلی بزر ببێت ، ئەوکاتیش قازی دەتوانێت بەشوو بدات .

کوڕ ئەگەر بالغ بێت و عاقل بێت ئەگەر ژن بهێنێت بێ ڕەزامەندی باوکی نالێین نکاحەکە پووچە ، بەلکو نکاحەکە دروستە بێ گومان ، بەلام گوێڕایەلی کردنی باوکی باشترە و لەپێش ترە ، زانایان دەلێن ئەگەر دایک و باوک ڕێگری کوڕی خۆیان بکەن ئەم پێنج حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : کوڕ هەر کچێک هەلبژێرێت ئەوان ڕەت دەکەنەوە ، لەم حالەتە کوڕ مافی خۆیەتی گوێڕایەلیان نەکات .

حالەتی دووەم : زۆری کردن لە کوڕ بۆ کچێک کە بەدڵی کوڕ نییە ، لەم حالەتەش دروستە گوێڕایەلیان نەکەیت .

حالەتی سێیەم : دایک و باوک ناڕازین چونکە کچەکە باش نییە ، دەبێت گوێرایەلیان بکات .

حالەتی چوارەم : دایک و باوک ناڕازین لەسەر شتێکی دونیا یان شەخسی وەک ئەوە کە کچەکە جوان نییە ، ئەگەر دڵی کوڕ پەیوست نەبێت بەو کچە بزانێت فیتنه دروست نابێت ، دەبێت گوێڕایەلی دایک و باوک بکات ، چونکە گوێڕایەلی دایک و باوک لەم کاتە لە پێشترە لە شتێکی ڕێگەپێدراو کە جوانی کچە .

حالەتی پێنجەم : دایک و باوک ناڕازین لەسەر شتێکی دونیا یان شەخسی وەک ئەوە کچەکە جوان نییە ، ئەگەر دلی پەیوەست بێت بەو کچە بزانێت فیتنە دروست دەبێت واجب نییە لەسەری گوێڕایەلیان بکات لادانی فیتنە لەپێشترە .

کەواتە نابێت منال قسە لەگەل باوک نەکات دەبێت ئاشت ببنەوە ، ئەگەر ڕێگا نەبوو دڕێژەی کێشا دەتوانێت بێ ڕەزامەند باوک ژن بهێنێت ، بەهیچ شێویەک دروست نییە ژن کچ بە شوو بدات ، وە وەلی منالەکان باوکە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام