سەردێری پرسیار:حوکمی ڕەتکردنەوەی زەواج لەبەر خوێندن ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:531

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە کچ زەواج ڕەت بکاتەوە " داخوازی ڕەت بکاتەوە " یان باوکی ڕەت بکاتەوە لەبەر خوێندن کەچی داواکار کەسێکی باشە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن ئافرەت و باوکی ئافرەت دەبێت سوپاسی خوای گەورە بکەن کە خوای گەورە ھۆکاری زەواجی بۆ کچیانی ڕەخساندووە ، وە دەست پێشخەری بکات لە بەشوو دانی کچی لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، چەندین کچ ھەن چەندین ساڵە دوعا دەکەن بۆ ھەستان قسمەتی خۆیان ، وە دەکرێت ئافرەت بخوێنێ و شوو بکات ، ڕاستە ھەندێک قورسە مال بەڕێوە بردن و خوێندن بەلام پاراستنی دینی ئافرەت و ناموسی ئافرەت لە پێشترە لە ئەمە بە تایبەتی لەم سەردەمە کە چەندین ئافرەت پووچ بوینە و تووشی فاحیشە بووینە چونکە پێویستیان بە زەواج ھەبووە .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە دەست پێشخەری بکرێت بۆ زەواج ، نابێت گەنج زەواج دوا بخات لەبەر خوێندن ، نابێت کچ خۆی دوا بخات بۆ زەواج لەبەر خوێندن ، .....

زەواج زۆر سوودی ھەیە بە تایبەتی لەم سەردەمە ، وە دوا خستنی زیانی بۆ کوڕ و کچ ھەیە ، واجبە لەسەر ھەموو کوڕ و کچێک دەست پێشخەری بکات لە زەواج ئەگەر بۆیان گونجا ، ئەگەر بۆ ئافرەت گونجا داواکەری باش بێت داوای بکات با دەستپێشخەری بکات بە کردەوە کردن بە وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج ؛ فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم ؛ فإن له وجاء " متفق على صحته .

ئەمەیان گشتییە گەنجانی کوڕ و کچ دەگرێتەوە و تایبەت نییە بە پیاو ، بەلکو گشتییە و ھەموویان پێویستیان بە زەواجە . )) "مجموع فتاوى ومقالات متنوعة" (20/421).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئێستا عادەتێک بلاوبۆتەوە کچ زەواج ڕەت دەکاتەوە یان باوکی ڕەت دەکاتەوە لەبەر خوێندنی ناوەندی یان کۆلێژ یان ھەتا دەخوێنێت چەند سالێک ، حوکمی ئەمە چییە و ئامۆژگاریت چییە بۆ ئەوانەی وا دەکەن ، ھەندێک جار ھەندێک لەو کچانە دەگەنە تەمەنی سی ساڵی یان زیاتر بێ زەواج ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( حوکمی ئەمە پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت " إذا أتاكم من ترضون خلقه ودينه فزوجوه "الترمذي (1084) ، واتە : ئەگەر کەسێک داوای کچی ئێوەی کرد لێی ڕازی بوون لە ڕەوشت و دینی ئەوا پێی بدەن .

ھەروەھا دەفەرمووێت : " وقال : ( يا معشر الشباب : من استطاع منكم الباءة فليتزوج ؛ فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج "

ڕێگری کردن لە زەواج مەسلەحەتی زەواج تیا دەچێت ، ئەوەی من ئامۆژگاری برایانی موسلمان بکەم و وەلییەکانی ئافرەت و خوشکانی ئافرەت ئەوەیە کە نەبنە ڕێگر لە زەواج و رەتی نەکەنەوە لەبەر تەواو کردنی خوێندن ، وە ئافرەت با مەرج دابنێ بۆ مانەوە لە خوێندن ھەتا تەواوی دەکات ، وە ھەروەھا مانەوەش لە قوتابخانە بۆ ماوەی سالێک یان دوو ساڵ مادەم سەر قال نییە بە مناڵەوە ئەمەیان ھیچی تێدا نییە .

ئەوەی من دەبینم ئافرەت ئەگەر قوناغی سەرەتایی تەواوی کرد و فێری نووسین و خوێندنەوە ببێت بە جۆرێک سوود وەربگرێت لە قورئان و تەفسیر و فەرموودە و شەرحی فەرموودەکان ئەمەیان بەسە ، ئیلا ئەگەر زانستێک بێت دەبێت ئیلا ھەندێک ئافرەت فێری ببن وەک زانستی پزیشکی و ھاوشێوەی تری ئەمانە ، ئەگەر ھیچ شتی قەدەغە کراوی نەبێت لە تێکەلاوی و شتی تر . )) "فتاوى علماء البلد الحرام" ص (390).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام