پرسیار // ئایا دروستە شوو بکەمەوە پیاوەکەم دیار نییە ؟
وەلام // زانایان دەلێن دیار نەبوونی پیاو ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم : دیار نەبوونێکی نەبڕاوە نەبێت ، و هەوالی بزانرێت و وە بتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت ، ئەمەیان هەموو زانایان یەک دەنگەن کە نابێت ئافرەت شوو بکاتەوە ، ئیلا ئەگەر مالی نەبێت و خەرجی ئافرەت نەکرێت ، ئەو کاتە دەتوانێت داوا لە قازی بکات نکاح هەلبوەشێنێتەوە .
حالەتی دووەم : ئەگەر دیار نەمابێت و هەوالی نازانرێت جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ئافرەتێک مێردی بزر بوو بێت دەبێت چاوەڕێ بکات تاکو چوار ساڵ ، پاشان چوار مانگ و دە ڕۆژ وەک عدة چاوەڕێ بکات ، پاشان دەتوانێت شوو بکات ، بەلگە :
(۱) عن عمر رضی الله عنه (في امرٲة المفقود) تربص ٲربع سنین ثم تعتد ٲربعة ٲشهر و عشرا ، ٲخرجه مالك و الشافعي ،
واته : عومەر خوای لێی ڕازی بێت سەبارەت بە ئافرەتێک مێردی بزر بوو بێت دەلێت : چوار ساڵ دەبێت چاوەڕێ بکات ، پاشان چوار مانگ و دە ڕۆژ .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن دیار کردنی ماوەکەی بۆ شوو کردنەوە بۆ قازی دەگەڕێتەوە ، نابێت دیاری بکەیت بە چوار ساڵ یان زیاتر ، کە ئەمە وتەی ڕاستی شافعیەکانە و وتەی حنفی و وتەیەکە لە وتەکانی ٲحمد ، بەلگە:
(۱) هیچ بەلگەی ڕاست نەهاتوون ماوەی دیار کردبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر بوترێت : ئایا ئەم ماوە دیار کردنە (کە عومەر دیاری کردووە) شەرعە یان ئیجتهادە ؟
ئێمە دەلێین : وتەی ڕاست ئیجتهادە .......
کەواتە وتەی ڕاست حاکم ئیجتهاد دەکات بۆ ئافرەتی مێرد بزر بووی ماوەی بۆ دیار دەکات و دادەنێت ، ئەگەر بە زۆری گومانی خۆی گوتی تیاچووە حوکم دەدەین کە تیاچووە ، ئەگەر بەزۆری گومانی خۆی وتی ماوە ئەوە حوکم دەدەین بەوەی کە ماوە .
ئەگەر ئافرەتی مێرد بزر بووی شووی کرد پاشان پیاوی بەدیار کەوت یان گەڕاوە ، ئایا لێک جیا دەکرێنەوە ؟
دەوترێت پیاو سەرپشکە لەوەی کە خێزانی خۆی بگەڕێنێتەوە یان بۆ ئەو پیاوە بێت ، ......)) شرح بلوغ المرام ج۱۲ لاپەڕە ۲۹۳ ــ ۲۹٥
زانایان دەلێن پیاوی بزر بووی ئەگەر گەڕاوە سەرپشکە لەوەی خێزانی خۆی بگەڕێنێتەوە یان بۆ پیاوی دووەم بەجێ بهێلێت ، کە عومەر و عەلی خوا لێیان ڕازی بێت قەزایان کردووە بە سەرپشک کردنی پیاوی یەکەم .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم بابەتە بلاوبۆتەوە حوکم کراوە بەم جۆرە کەس ئینکاری نەکردووە وەک ئەوە وایە ئیجماع هەبێت )) المغنی ج۱۱ لاپەڕە ۲٥۰ـــ۲٥۱
پووختەی وەلامی زانایان :
(۱) ئەگەر پیاوی ئافرەت دیار نەبوونێکی نەبڕاوە نەبێت ، و هەوالی بزانرێت و وە بتوانرێت پەیوەندی پێوە بکرێت ، ئەمەیان هەموو زانایان یەک دەنگن کە نابێت ئافرەت شوو بکاتەوە ، ئیلا ئەگەر مالی نەبێت و خەرجی ئافرەت نەکرێت ئەو کاتە دەتوانێت داوا لە قازی بکات نکاح هەلبوەشێنێتەوە .
(۲) ئەگەر پیاوی ئافرەت دیار نەمابێت و هەواڵی نەزانرێت ئەوە وەی ڕاست ئەوەیە بۆ قازی دەگەرێتەوە و حوکم دەدات ، بەتایبەتی بۆ ئەم سەردەمە کە وسائلی گەیاندن و زانیاری ئاسان و زۆر بووینە کە پێشتر بەم جۆرە نەبووە .
(۳) ئەگەر پیاوی بزر بووی گەڕایەوە دوای شوو کردنی ئافرەت ، ئەوە پیاوی یەکەم (واتە پیاوی بزر بووی ) سەر پشکە لەوەی خێزانی خۆی بگەڕێنێتەوە یان وازی لێ بهێنێت بۆ پیاوی دووەم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ