پرسیار // هاوڕێیەکم چەندین داخوازی بۆی دێت بەلام لە کۆتای لەسەر شتێکی کەم تێک دەچێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن نابێت بۆ زواج زۆر ئالۆز بیت و وە نابێت زۆریش شل و ئاسان بیت داخوازی بیت شوو بکەیت ، ڕاستە زواج بۆ شەو ڕۆژێک نییە دەبێت لێی ورد ببیتەوە شوو بە کێ دەکەیت و چ کوڕێک هەلدەبژێری چونکە ئەم زەواجە بنیاتنانی بەردی بناغەی خێزانێکی نوێیە لە دواڕۆژ ، بەلام لەگەڵ ئەوە دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت دین ئەم ئالۆزییەی لا پەسەند نییە کە چەد خەلک تووشی بوون .
زواج لەسەر شتێکی کەم تێک دەچێت سێ ئەگەری هەیە :
یەکەم / لەوانەیە تێکچوونەکە لە لای کوڕەکە بێت ئەو تێکی بدات ، ئەگەر کوڕێک لەسەر شتێکی کەم زواج ڕەت بکاتەوە زۆر ئاسایی دوای زەواجیش لەسەر شتێکی کەم کێشە دروست بکات و تەلاق بدات ، کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دیارە ، وە چەند کوڕ هەبووینە چەندین کچیان ڕەت کردۆتەوە لەبەر دونیا یان بەبیانووی ئەوەی ئەم کچ هەندێک لووتی گەورەیە یان هەندێک بالای کورتە لە کۆتاییدا خۆی بینووە لە خانەی بە سالاچووان .
دووەم / لەوانەیە تێکچوونەکە لە لای کچەکە بێت ئەو تێکی بدات ، ئەگەر کچێک لەسەر شتێکی کەم زەواج ڕەت بکاتەوە زۆر ئاساییە دوای زەواجیش لەسەر شتێکی کەم کێشە دروست بکات و داوای جیابوونەوە بکات ، کە ئەمەش لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دیارە ، چەندین کچ زەواجیان ڕەت کردۆتەوە لەبەر دونیا نەک دین لە کۆتاییدا زۆر پەشیمان بوونەتەوە .
سێیەم / لەوانەیە تێکچوونی زەواج لە لای دایک و باوکی کوڕ و کچەکەوە بێت ، دەبێت دایکان و باوکان لەخوا بترسن و زواجی منالەکانیان ڕەتنەکەنەوە لەسەر شتێکی کەم یان بەبێ بیانوو کە پێویستیان بە زەواج کردنە .
ڕاستە کوڕ حەز دەکات کچێک بهێنێت جوان بێت ، وە کچیش حەز دەکات شوو بە کوڕێک بکات جوان بێت ، وە ڕاستە جوانی یەکێکە لەو هۆکارانەی خۆشەویستی لە نێوان ژن و مێرد زیاد دەکات ، بەلام دین و ڕەوشت لەسەرووی هەموو شتێکە ، چەندین کوڕئافرەتی جوانیان هێناوە بەلام لە دین و ڕەوشت لاوازن زۆریش پەشیمان بوونەتەوە ، ئافرەت هەر لەسەر جوانی خۆی نامێنێتەوە ڕۆژێک دیت ئەم جوانییە کەم دەبێت و دەڕوات بەلکو ئەوەی دەمێنێتەوە دین و ڕەوشتی ئافرەتە ، وە کوڕیش بە هەمان شێوە .
ئەوەی گرینگ بێت دایک و باوک و کوڕ و کچ گوێ لەقسەی خەلک ڕامەگرن زەواج ڕەت مەکەنەوە لەسەر شتێکی کەم ، چونکە بازاڕی قسە هێنان و داستان دروست کردن و ئابڕۆشکاندن زۆر بووە ، بەتایبەتی کاتی داخوازی و مارە کردن ، خەلکانێک هەر لە خۆیانەوە بە بێ بەلگە بوختان و قسە بۆ خەلکی تر هەلدەبەستن ، تەنانەت بێ شەرمانە تانەیان داوە لە خانەوادەی پێغەمبەریش سەلامی خوای لێ بێت .
ئەوەی گرینگ بیت ئافرت شوو بە کەسێک بکات وەک خۆی بێت لە دین و ڕەوشت و بیرکردنەوە ، زۆر ئافرەت هەن شوو بە کەسێک دەکەن لێک جیاوازن لە ڕووی بیرکردنەوە و دین ، وەک : ئافرەت هەیە عەبای لەبەرە یان نیقابە شوو بە کەسێک دەکات پابەند بوون بە دینەوەی لاوازە ، ڕیشی دەتاشی یان لە نوێژ کردن بە جەماعە لاوازە بەلکو لە نوێژ کردن لاوازە ئەگەر نەچێتە جەماعەتیش ، بەلکو ئەو پیاوە حەز دەکات خێزانی خۆی حیجابێکی ئاسایی بێت نەک عەبا یان نیقاب .
شوو کردن بەکەسێکی وەک خۆت هۆکارە بۆ لێک تێگەیشتن و پێکەوە ژیان بە خۆشی کامەرانی ، وە لێک جیاوازی لە دین و ڕەوشت هۆکارە بۆ لێک تێنەگەیشتن و کێشە دروست بوون ناخۆشی .
زانایان دەلێن دین ئاسانە و دەبێت ئاسانکاری بکەیت لە زەواج و نابێت زۆر ئالۆز بکەیت ئەگەر کەسەکەی داخوازی کردووی خاوەن دین و ڕەوشت بوو ئەگەر هەندێک کەم و کوڕی و هەلەی بچووکیشی هەبوو ، چونکە کەس نییە هەندێک هەلەی بچووکی نەبێت ، هەردارێک بسووتێنی هەندێک دووکەلی هەر دەبێت کەوایە هەرمرۆڤێکیش تاقی بکەیتەوە هەندێک هەلەی بچووکی هەر دەبێت ، شوو بکە واز لەو بیرکردنەوە بهێنە کە لەسەر شتێکی کەم زەواج ڕەت دەکەیتەوە و پشت بەخوا ببەستە و گومانی باش بەخوا ببە و دوعا خێر و چاکە لەخوای گەورە بکە ، خوای گەورە شەڕی بۆ تۆ ناوێت ئیلا چاکە نەبێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ