پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت حەب بخوات بۆ نەبوونی مناڵ یان اللولب دابنێت بۆ نەبوونی مناڵ ؟
وەلام //زانایان دەلێن نابێت ئافرەت حەبی رێگری مناڵ بوون بخوات ئیلا بەم دوو مەرجە نەبێت :
یەكەم : ئەگەر ئافرەت پێویستی پێ بێت ، وەك ئەوەی كە پێویستی پێ بێت بەرگەی سك پڕی نەگرێت هەموو سالێك ، یان لاواز بێت لاشەی یان هەر زیانێكی تری بۆی هەبێت .
دووەم : دەبێت پیاوی رێگە بدات چونكە پیاو حەقی خۆیەتی بۆ مناڵ بوون .
بەلام دەبێت پرس بە دكتۆر بكرێت بۆ خواردنی ئەم جۆرە حەبانە ئایا خوردنی زیانی هەیە یان نە ، وە نابێت ئەم جۆرە حەبانە بخوات بۆ هەتا هەتای ، چونكە بن بڕکردنی نەوەی تیدایە بە یەكجاری .
ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بانگەوازی كردن بۆ كەمی منداڵ بوون هیچ نی یە ئیلا بانگەوازی كافرە یان نەزانە ، كافر دەیەوێت ئومەتی ئیسلام كەم بێت یان نەزان نازانێت چی دەبێت بە زۆر بوونی نەوە یان مروڤ هیچ مەبەستێکی نی یە ئیلا شەهوەت نەبێت ، دەیەوێت ئارەزوی خۆی تەواو بكات داواكاری زۆری و كەمی منال نی یە ، ئێمە زۆر خەلك دەبینین كە سورە لەسەر ئەوەی كە كەم منالیان ببێت، چونكە مروڤ زیاتر خوشی بە خێزانی خۆ دەبات و زیاتر كاتی دەبێت ، ئەگەر فەرمانبەر بێت زیاتر كاتی دەبێت ئەمە هەموویان تێڕوانینی كورت هەلێنن، مندالەكان هەموویان چاكە و خێرن ، خوای گەورە دەرگای خێرو چاكە و ڕزق و ڕوزی بۆت دەكاتەوە كە بە خەیالت داناهێت بە هۆی منالەكان ، چونكە خوای گەورە دەفەرمووێت: {{ وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّـهِ رِزْقُهَا ویعلم مستقرها و مستودعها كل فی كتاب مبین (٦) }} هود ، واتە :هیچ زیندهوهرێك نیه لهم زهویهدا ڕزق و ڕۆزیهکهی لهسهر خوا نهبێت و ئاگاداره بهشوێنی حهوانهوه و شوێنی دهرچوونیان، ههموو شتێك تۆماره له دۆسیهی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.
هەتا وای لێ هاتووە هەندێك حەبی رێگری مناڵ بوون بەكاردێنن كە لە لای ئافرەتان زانراوە حەبی رێگری سك پری ، ئەم جۆرە حەبانە لەڕووی پزیشكی یەوە زیانیان هەیە ، وە رێگرە لەمەبەستی شەرع ئەویش زیاد بوونی نەوەیە )) شرح بلوغ المرام ج۱۱ لاپەڕە ۳٠_۳۱
سەبارەت بەدانانی اللولب زانایان دەلێن دروستە بە دوو مەرجە :
(۱) زیانی بۆ ئافرەت نەبێت و پێویستی پێ هەبێت .
(۲) پیاو رێگە بە ئافرەت بدات .
ابن عثیمین ڕحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە للولب دەفەرمووێت : (( دانانی لەولەب ئەگەر پێویستی پێ بوو وەك ئەوە كە لاشەی لاواز بێت یان نەخۆش بێت دروستە ، بەلام بەئیزنی پیاوەكەی و سەردانی دكتۆر كردن هەتا زیانی پێ نەگات بەمەیان ))
بەلام ئەگەر لەولەب بەكار نەهێنێت باشترە بۆ ئافرەت چونكە دەلێن :
(أ) ئازاری لەگەل دایە بە زۆری ئازاری زۆرە .
(ب) هەر كەسێك ببەستێت هاتنە دەرەوەی خوێنی حیض زیاتر دەبێت ، وە جاری وا هەیە لە مانگێك دووجار توشی حيض دەبێت .
(ج) هەروەھا دەلێن هۆكارێكە بۆ كەم بوونی ئاسن لە لاشەی ئافرەت کە لاشەی پێویستی پێیەتی .
(د) هەروەها هۆكارێكە بۆ شێواندن و كون بوونی .
(ذ) هەروەها ئەگەر لەولەب دابنێت حمل دروست دەبێت بەرێژەی ٦ ٪ .
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) دروستە بۆ ماوەیەكی كاتی حەب یان لەولەب بەكار بهێنیت بەلام بەدوو مەرج :
(أ) پێویست بكات و زیانی بو ئافرەت نەبێت
(ب) پیاو ئیزن بدات .
(۲) نابێت بۆ هەتاهەتا حەب یان لەولەب بەكار بهێنێت بۆ رێگری سكپڕی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ