پرسیار // کچێم خواستووە ھەموو شتێک تەواو بووە تەنھا مارە کردن ماوە ئایا دروستە پێش مارە کردن قسەی لەگەڵ بکەم ؟
وەلام // زانایان دەلێن کچ بە بێگانە حساب دەکرێت ھەتا مارە دەکرێت ، بەلام نالێین بە ھەموو شێوەیەک حەڕامە قسەی لەگەڵ بکەیت ، دروستە قسەی لەگەڵ بکەیت بە مەرج :
(١) قسەکردنەکە لەگەلی زۆر نەبێت لە پێویستی تێپەڕ ببێت وەک ئەوەی بە کات ژمێر قسەی لەگەڵ بکەیت .
(٢) دەبێت قسە کردنەکە بێ خەلوەت بێت ،واتە نابێت بە تەنیا پێکەوە بن .
(٣) دەبێت قسە کردن دەنگ ناسک کردن و ئەو وشانە نەبن کە شەرع ڕێگەی پێ نەداوە .
(٤) نابێت شەھوەت بجولێت ، ئەگەر ئارەزوو جولاوە یان چێژی لێ بکات نابێت قسە لەگەڵی بکات .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( قسە کردن بە ھۆی تەلەفۆن دروستە ئەگەر لە نێوان کوڕ و کچ دوای وەلام دانەوە و قبول کردنی بۆ زەواج ، ئەگەر قسە کردن بۆ لێک تێگەیشتن و کاری پێویست بێت و بە گوێرەی پێویستی ، وە دڵنیا بێت لە فیتنە وە بە ئیزنی وەلی ئافرەت بێت . )) "المنتقى" (3/163) .
زیلعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە دەست لە ڕوخسار و دەستی ئافرەتی خواستراو بدات ئەگەر دڵنیاش بێت لە شەھوەت لەبەر بوونی حورمەت کە حەڕامە و بێگانەیە . )) "رد المحتار على الدر المختار " (5/237) .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت لەگەڵی بە تەنیا بمێنیتەوە چونکە حەڕامە و بێگانەیە ، ھیچ نەھاتووە لە شەرع تەنھا تەماشا کردن نەبێت ئەوانی تر لەسەر حەڕامی ماونەتەوە ، چونکە دڵنیا نیت لە گەڵ خەلوەت "واتە بەتەنیا لەگەل ئافرەت بمێنیتەوە" تووشی حەرام نەبیت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو و ئافرەت با پێکەوە نەمێننەوە چونکە سێیەمیان شەیتانە )) نابێت سەیری بکەیت بە سەیر کردنی شەھوەت و چێژ لێ وەرگرتن ))
بەداخەوە لەم سەردەمە خەلک شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتوون ، ئەگەر پێی بلێی دوای خواستن نابێت قسەی لەگەڵ بکەیت و بە تەنیا لەگەڵی بمێنیتەوە ھەتا مارە دەکەیت ، گالتەت پێ دەکات دەلێت فەتوای ئەوەم بۆ بدە ئایا دروستە پێش خواستن قسەی لەگەل بکەم و چەند مانگێک یان سالێک لەگەلی بم بۆ ئەوەی بیناسم یان نە ؟! ئەوەی سەیر بێت تەنھا خەلکی عەوام تووشی ئەمە نەبووە بەلکو چەندین کوڕی پابەند بە دین و چەندین کچی نیقابیش تووشی ئەم دەردە بووینە ، زۆر خەلک ھەیە لە ڕووکەشدا دەبینی زۆر ڕێکە و پابەند بە دینە و سەرسامی دەبیت ، بەلام کاتێک لێی نزیک دەبیتەوە دەیناسیت خوێندنەوەت سەد پلە بۆی دەگۆڕدرێت ، ڕوخسار و قسەی گەورە کردن زۆر ئاسانە و زۆربەی خەلکی ئەمەیان پێ دەکرێت ، بەلام کردەوە و تێگەیشتنی دروست و ژیرانە و تەسلیم بوون بۆ قورائان و سونەت و ڕێز لە وتەی زانایان گرتن زۆر کەمە بە تایبەتی لەناو ئافرەتان .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ