سەردێری پرسیار:حوکمی خۆ پێشکەش کردنی ئافرەت بۆ پیاوێکی خێزاندار ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:547

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە خۆم پێشکەش بە پیاوێکی باش بکەم خێزاندارە ؟ ئایا تاوانبار دەبم چونکە خێزانی ھەیە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن هیچی تێدا نییە و دروستە ئافرەت خۆی پێشکەش بکات بە پیاوێک خاوەن دین و ڕەوشت بێت جا چ خێزاندار بێت یان بێ خێزان بێت ، وە شەرمیش نییە لەلای ئەو کەسانەی خاوەن ژیرن و تێ دەگەن ، مرۆڤ کەسێکی پێ باش بێت و لێی ڕازی بێت و بە دڵی بێت چەند پەلەت لێ بکات کەمە ئەگەر خێزانداریش بێت ، بەلگە :

عن ثابت البناني قال : كنتُ عند أنس بن مالك وعنده ابنة له قال أنس : جاءت امرأة إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم تَعرض عليه نفسها ، قالت : يا رسول الله ألك بي حاجة ؟ فقالت بنت أنس : ما أقلَّ حياءها ، وا سوأتاه ، وا سوأتاه ، قال : هي خير منكِ ، رغبت في النبي صلى الله عليه وسلم فعرضتْ عليه نفسَها . رواه البخاري ( 4828 ) .

واتە : ثابت البناني دەلێت : من لە لای ئەنەسی کوڕی مالک بووم ، وە کچێکی ئەنەس لە لای بوو ، ئەنەس وتی : ئافرەتێک هاتە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بۆ ئەوەی نەفسی خۆی پێشکەش بە پێغەمبەر بکات ، ئافرەتەکە وتی : ئەی نێردراوی خوا ئایا تۆ هیچ پێویستیت بە من هەیە منت دەوێ ؟ کچی ئەنەس وتی : ئەمە شەرم و حەیای کەم بوو ، ئەمە کارێکی ناشرینە ، ئەمە کارێکی ناشرینە ، ئەنەس بە کچی خۆی وت : ئەو لە تۆ باشترە ، پێی باش و خۆش بووە شوو بە پێغەمبەر بکات وە نەفسی خۆی پێشکەشی کردووە .

" واسوٲتاە " الواو : للندب ، والسوءة : الفعلة القبیحة والفاضحة .

ئیمام بخاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت بابێکی داناوە لە ژێر ناونیشانی (( باب " عرْض المرأة نفسَها على الرجل الصالح " ))

واتە : باس کردن ئەوە کە ئافرەت نەفسی خۆی پێشکەش بکات بۆ پیاوێکی باش .

لە موسوعة الفقهیة باس كراوە دەلێت : (( دروستە ئافرەت خۆی پێشکەش بە پیاو بکات باسی خۆی بکات بۆ ئەوی پیاو ئارەزووی بکەوێتە سەری و مارە بکات ، لەبەر باشی و چاکەی پیاو یان زانست و شەرەفی پیاو یان یان هەر سیفەتێک لە سیفەتەکانی دین ، ......... )) موسوعة الفقهیة ج۳۰ لاپەڕە ٥۰

بدر الدین العینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ئەنەس کاتێک بە کچەکەی خۆی دەلێت " ئەوە باشترە لە تۆ " بەلگەیە کە دروستە ئافرەت نەفسی خۆی پێشکەش بکات بە پیاو ، ......)) عمدة القارئ شرح صحیح البخاري ج۲۰ لاپەڕە ۱۱۳

زانایان دەلێن باشتریش وایە ئافرەت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە باوک یان وەلی خۆی بلێت بۆ شوو کردن بە فلانە کەس یان بە کەسێکی تر بلێت بۆ ئەوەی فیتنە دروست نەبێت ، بەلگە هەروەک یەکێک لە کچەکانی شوعەیب بە باوکی وت : (( قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الأَمِينُ (۲٦) )) القصص ، واتە : یەکێک لە کچەکان وتی باوکە بە کرێی بگرە بۆ لەوەڕاندنی مەرەکان و خزمەت کردنیان ، بەڕاستی چاکترین ڕەنجبەر کە تۆ بەکرێی بگریت ، کە بەهێز و ئەمین و دەست پاکە ،

ابن کثیر دەلێت : باوکی کچەکە گوتی چۆن دەزانیت کە ئەو پیاوە ئەو دوو سیفەتەی تێدایە ؟

کچەکە وتی : چاوم لێ بوو ک بەتەنیا خۆی بەردی سەر بیرەکەی لابرد ، لەکاتێکا بە دە پیاو لانەئەچوو ، کاتێکیش چووم بە دوایا بۆ شارەزا کردنی ، لەکاتی گەڕانەوە پێش کەوتم بۆ شارەزایی ، کەچی وتی : لەپشت سەرمەوە وەرە ، هەر کاتێک ڕێگەکەم هەلە کرد ئاگادارم بکەوە ، سەرنجم دا چاوی بەرز نەدەکردەوەو تەماشای نەدەکردم .

بەلام دەبێت ئافرەت ئاگادار بێت تووشی داوی خۆشەویستی و فاحشە نەبێت ، وە سنور نەبەزێنێت و خۆی سووک بکات ، کە چەندین ئافرەت بەم شێوەیە تووشی خراپە بووینە .

ئافرەت تاوانبار نابێت خۆی پێشکەش بە پیاوی خێزاندار بکات ، زۆر لە ئافرەتان وا تێ دەگەن پیاوی خێزاندار مولکی ژنی خۆیەتی و حەڕامە ژیانیان لێ تاڵ بکەیت ، زانایان دەلێن مەرج نییە پیاو پرس بە خێزانی خۆی بکات بۆ ژنی دووەم ، بەلکو لە بابەتی ڕەوشت جوانی لێک نزیکی باشترە ئاگاداری بکاتەوە .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکراوە : ئەگەر پیاوێک بییەوێت ئافرەتێکی تر بھێنێت مەرجە ئیزنی لە ژنی یەکەم وەربگرێت ، حوکمی چییە ئەگەر ژن بھێنێت بێ ئەوەی ژنی یەکەم بزانێت ؟

لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( من وا دەبینم ئەگەر ئیزنی لێ وەربگرێت و پرسی پێ بکات ئافرەت ئیزن نادات و ڕازی نابێت ، بەلام ئیزنی ژنی دووەم لە مەرجی نیکاح نییە ، ھەتا ئەگەر ئیزنی لێ وەربگریت و ئافرەت ڕازیش نەبێت پیاو بۆی ھەیە ژنی دووەم بھێنی ، بەلام لەگەڵ ئەوەش من وای دەبینم دەبێت لەگەڵی دابنیشی و قەناعەتی پێ بھێنیت ، وە ھۆی ژن ھێنانی خۆتی بۆی باس بکەی ، ئەگەر ژنی دووەمی نوێ ھات ئافرەت لە سەر دڵ ئارامی یە و زانستی ھەیە و ڕازی یە ، ئەو کات دەکرێت دوو ئافرەت پێکەوە بژین بە ژیانێکی خۆش بێ ڕق و کینە ، لەبەر ئەم سوودانە دەبێت پرسی پێ بکات ، بەلام بلێیت واجبە واجب نییە . )) فتاوى نور على الدرب

ئەوەی گرینگ بێت موسلمان زمانی خۆی بگرێت لە شتێک کە خوای گەورە ڕێگەی پێداوە فرەژنی بە خیانەت وەسف نەکات تەسلیم بێت بۆ وتەی خوای گەورە ، بەداخەوە کەسانێک ھەندێک قسە دەکەن نە ئیسلام و نە دینەکانی پیشتریش ئەمەی قبوول نییە ، وە ھەندێک ئافرەتان پێیان خۆشە پیاویان تووشی زینا ببن بەس ژنی دووەم نەھێنن ! وە ئافرەت ھەیە دەلێت تووشی زینا ببم یان لە ماڵی باوکم بمێنمەوە بە ژنی دووەم ناڕۆم ! بەلکو لەوە زیاتریش دەلێن ئەی بۆچی ئافرەت نابێت شوو بە چوار پیاو بکات !

ئیسلام دینی تەسلیم بوونە ھەر کەسێک تەسلیم نەبێت کافرە ، ھەر کەسێک حوکمی خوای گەورەی خۆش نەوێت و ڕقیڤلێڤببێتەوە وەک حوکم و دین تووشی کوفر بووە ، ئەگەر مرۆڤ بیرباوەڕی تەواو نەبێت کردەوەی ھەمووی پووچ دەبێت و تووندترین سزا بۆی ھەیە و لە دۆزەخ دا ھەتا ھەتایی دەبێت پەنا بە خوا .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام