پرسیار // ئایا بۆچی خوای گەورە پێغەمبەرانی ناردووە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ناردنی وەحی و پێغەمبەر زۆر پێویستە بۆ بەندەکان ، پێویست بوون بە وەحی سەرووی هەموو پێویستی یەکانە ، وەحی ڕوحی زانستە و ڕووناکی ژیانە ، چ باشی دەمێنێت بۆ ئەم دونیایە ئەگەر ڕوح نەمێنێت و ڕووناکی نەمێنێت ، دونیا تاریک و نەفرەت لێکراوە ئەگەر ڕووناکی وەحی لێی نە هەڵاتبێت ، هەروەها بەندەش دڵی ڕووناک نابێتەوە بە ڕووناکی وەحی و ئیمان بە وەحی نەبێت .
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٲو من کان میتا فٲحیینە وجعلنا لە نورا یمشی بە فی الناس کمن مثله فی الظلمات لیس بخارج منها )) [ الانعام : ١٢٢ ]
واتە : ئایا کەسێک مردوو بێ پاشان زیندوویکەینەوە ، واتە : کافر بێ باوەڕ بێت پاشان ئیمان بخەینە دڵیەوە و باوەڕ بێنێ و ڕووناکی و نوریشی بدەینێ و ڕێی خۆی پێ دەرکاو لەناو خەلک هاتوو چۆ بکات وەک کەسێک وایە لەناو تاریکی شیرک و سەرلێشێواویدا بێت .
لەم ئایەتە وەسفی ئیمانداری کردووە بە مردوو و وە لەناو تاریکی دابوون ، وە زیندووی کردەوە بە ڕوح و ڕووناکی وەحی ، بەلام کافر دڵی مردووە و لەناو تاریکی دایە .
هەروەها خوای گەورە لە ئایەتی ٥۲ سورەتی الشوری وەسفی ریسالەی کردووە بە ڕوح ، ڕووحیش ئەگەر نەبێت ژیان نابێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حیکمەت لە ناردنی پێغەمبەران :
(۱) بۆ ئەوەیە ببنە بەلگە لەسەر خەلک ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( رسلا مبشرین و منذرین لئلا یكون للناس علی الله حجة بعد الرسل )) [ النساء : ١٦٥ ] .
واتە : هەموویان پێغەمبەری مژدەدەر و ترسێنەر بوون ، تا دوای ئەو پێغەمبەرانە هیچ بەلگە و بیانووێک بۆ ئەو خەلکە نەمێنێ لەلای خوا .
(۲) بۆ ئەوەی ببنە ڕەحمەت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وما ٲرسلناك ٳلا رحمة للعالمین )) [ الانبیاء : ١٠٧ ] .
واتە : ئێمە هەر بۆیە تۆمان ناردووە تا ڕەحمەت و بەزەیی بیت بۆ هەموو جیهانیان .
(۳) ڕوون کردنەوەی ئەوە ڕێگایە کە دەتگەیەنێتە خوای گەورە ، چونکە مرۆڤ نازانێت ئەوەی خوای گەورە لەسەری واجب کردووە ئیلا بە ڕێگای پێغەمبەرەکان نەبێت . )) قول المفید ج۱
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ