سەردێری پرسیار:کوڕ دەبێتە بکوژ ئەگەر ئافرەت بەھۆی ئەوە خۆی بکوژێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:550

پرسیار:

پرسیار // کوڕێک پەیوەندی هەبوو لەگەل کچێک وە بەلێنی پێی دابوو کە دێم بۆ داخوازیت پاشان بەلێنی خۆی نەبردە سەر (واتە بەلێنی شکاند ) پاشان کچ خۆی کوشت ئایە کوڕ بە قاتل حساب دەکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن کوڕ بە قاتل حساب ناکرێت ، چونکە کچ خۆی کوشتووە نەک کوڕ ، بەلام کوڕ تاوانبار دەبێت ، چونکە :

(۱) پەیوەندی ناشەرعی لەگەل ئەو کچەی دانابوو .

(۲) هەروەها بەلێنی خۆی نەبردە سەر ، ئەم بەلێن شکاندنە نیشانەی دوورووەکانە ، بەلگە :

عن ابي هریرة عن النبي صلی الله علیه وسلم قال : (( اية المنافق ثلاث : ٳذا حدث كذب ، و ٳذا وعد ٲخلف ، و ٳذا اؤتمن خان )) رواە البخاری ( ۳۳) ، مسلم (٥۹) ، واتە : نیشانەی دووڕوو سێ نیشانەن : ئەگەر قسەی کرد درۆ دەکات ، وە ئەگەر بەلێنی دا دەیشکێنێت ، وە ئەگەر سپاردەی لا دانرا خیانەت دەکات .

هەروەها ڕۆژی قیامەت ئەم دوو کوڕ و کچە دەبن بە دوژنی یەکتر ، بەلگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( الٲخلاء یومئذ بعضهم لبعض عدو ٳلا المتقین (٦۷) )) الزخرف ، واتە : ئەوانەی لە دونیا زۆر یەکتریان خۆش دەویست ڕۆژی قیامەت هەموویان دەبن بە دوژمنی یەکتر وە یەکتر تاوانبار دەکەن ئیلا تەقواداران نەبن .

هەروەها زانایان دەلێن ئەگەر یەکێک منالی خۆی سجن بکان یان لێی بدات یان لە خوشکی خۆی بدات پاشان خۆی بکوژێت ، ئەو کاتە کەسەکە بە قاتل حساب ناکرێت چونکە ویستی کوشتنی نەبووە ، دەلێن ئیلا ئەگەر بزانێت ئەگەری ئەوە هەیە منالەکەی خۆی دەکوژێت یان خوشکی خۆی دەکوژێت ئەو کات بە کوشتی هەلە حساب دەکرێت نەک کوشتنی ئەنقەست ،

ئەوەی گرینگ بێت ئەوەیە ئافرەت خۆی بە دوور بگرێت لە خۆ کوشتن و سووتاندن ، زانایان دەلێن خۆکوشتن یەکێکە لە تاوانە گەورەکان وە تاوانی خۆ کوشتن گەورەتر لەوەی کە کەسێکی تر بکوژیت چونکە :

(۱) فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا هاتووە باسی خۆ کوشتن دەکات ، دەفەرمووێت : (( .....خالدا مخلدا فیها ٲبدا ........)) رواە مسلم (۱۰۹) ، کەچی باسی کوشتی کەسێکی تر بەم شێوەیە باس نەکراوە لە قورئاندا .

(۲) ئەگەر کەسێکی تر بکوژی بەرفراوانی تێدایە بۆ تەوبە کردن و پەشیمان بوونەوە ، کەچی خۆکوشتن زۆریان یەکسەر دەمرن و کاتی تەوبەیان نامێنێت .

(۳) ئەو کەسەی خۆی دەکوژێت دوژمنایەتی لە نێوان خۆ و خوایی دایە ، بەلام ئەگەر کەسێکی تر بکوژێت لە نێوان خۆ و کەسێکی تر دایە .

(٤) هەندێک زانا دەلێن حالەتی خۆ کوشتن هەیە دەگاتە کوفر لە دۆزەخ هەتا هەتایی دەبێت .

کوشتنی خەلک بەزۆری لەنێوان پیاواندا زۆرە ، وە کەم ئافرەت هەیە کەسێکی تر بکوژێت لەبەر گەورە تاوانی کوشتنی خەلک یان لەبەر سۆزو بەزیی ئافرەت کە زیاترە لە هی پیاو ، بەلام بۆ خۆ کوشتن بیری لەوە نەکردۆتەوە کە تاوانی خۆ کوشتن زۆر گەورترە لە خەلک کوشتن وە بیری لەوە نەکردۆتەوە کە بەزەیی بە نەفسی خۆی دا بێتەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام