پرسیار // ئایا کەسێک تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە چارەسەر وەرناگرێت بۆ ئەوەی جوانییەکەی لە دەست نەدات ئایا تاوانبار دەبێت ؟ ئایا دەچێتە قالبی خۆ کوشتنەوە ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی تداوی دوو وتە هەیە :
یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن تدوای سونەتە واجب نییە .
دووەم / هەندێک زانا دەلێن واجبە ئەگەر مرۆڤ ترسی ئەوەی هەبێت تیا بچێت .
سفارینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیخ الاسلام ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : واجب نییە لە لای زۆربەی زانایان ، بەلکو کۆمەلێکی کەم لە هاوەلانی شافعی و احمد واجبیان کردووە . )) غذاء القلوب ج۱ لاپەڕە ٤٥۹
خاوەنی تحفة المحتاج دەفەرمووێت : (( قاضي عیاض ئیجماع نقل دەکات کە واجب نییە ، بەلام ڕەخنە لێی دەگیرێ لە ڕووێکەوە کە واجبە ئەگەر برین ترسی ئەوەی هەبوو تیا بچێت ...... )) تحفة المحتاج۳ لاپەڕە ۱٨۲
زانایان دەلێن ئەسل وایە تداوی ڕێگە پێدراوە بەلام حالەت بۆ حالەت دەگۆڕدرێ :
حالەتی یەکەم / حالەت هەیە واجب دەبێت ئەگەر بە بەکار نەهێنانی ترسی تیاچوونی ئەندامێکی هەبێت یان تیاچوونی نەفسی خۆی هەبێت یان ترسی گواستنەوەی هەبێت بۆ کەسێکی تر .
حالەتی دووەم / حالەت هەیە سونەتە ئەگەر تەنها لاشەی مرۆڤ لاواز بکات و ئەو زیانانەی حالەتی یەکەمی نەبێت .
حالەتی سێیەم / حالەت هەیە مباحە ڕێگە پێدراوە ئەگەر ئەم دوو حالەتە یەکەم نەبێت .
زۆربەی زانایان دەلێن باشتر وایە تداوی بکرێت نەک وازی لێ بهێنی ئەگەر سونەت بێت تداوی .
هەر کەسێک تدوای نەکات و بزانێت دەمرێت بە خۆکوژ حساب ناکرێت بەلام وتەی ڕاست ئەوەیە کە تاوانبار دەبێت چونکە لەم حالەتە تدوای واجبە ، ئەگەر بزانێت بە تەرک کردنی تداوی نامرێت پاشان بمرێت هیچی لەسەر نییە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ