سەردێری پرسیار:حوکمی کوشتنی ئەو کەسەی دەست درێژیت دەکاتە سەر ؟

بەرواری دانان :2018-10-12 کۆدی پرسیار:554

پرسیار:

پرسیار // کەسێک دەست درێژ بکاتە سەر ئافرەت ، ئافرەت دەتوانێت دەست درێژی کار بکوژێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دروستە بیکوژیت ئەگەر ھیچ ڕێگای تر نەبوو بۆ لادانی ، بەلگە :

ئەبو ھریرە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پیاوێک ھاتە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وتی : ئەی نێردراوی خوا ئەگەر پیاوێک بیەوێت مالم ببات چی بکەم ؟ فەرمووی : (( مالی خۆتی پێ مەدە . )) وتی : ئەگەر شەڕی لەگەڵ من کرد ؟ فەرمووی : (( شەڕی لەگەڵ بکە )) ، وتی : ئەگەر منی کوشت ؟ فەرمووی : (( تۆ شەھیدی .)) ، وتی : ئەگەر من ئەوم کوشت ؟ فەرمووی : (( ئەو بۆ ناو ئاگرە . )) رواە مسلم (١٤٠) .

زۆربەی زانایان دەلێن ھیچ جیاوازی نییە لە نێوان مالی زۆر و کەم ، عبداللە ابن المبارەک دەفەرمووێت : (( شەڕی لەگەڵ دەکەی بۆ ماڵ ئەگەر دوو درھەمیش بێت . ))

بەلام زانایان دەلێن بۆ لادانی ستەمکار و دەست درێژی کار نابێت یەکسەر ڕێگەی کوشتن بگریتە بەر ، بەلکو دەبێت سوکترین ڕێگا و کەمترین زیانی ھەبێت بگریتە بەر ئەگەر پێی لابچێت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە چۆنیەتی لادانی دەست درێژی کار دەبێت ئەوەی دەست درێژی کراوەتە سەری ڕەچاوی ھەنگاو ھەنگاو بکات بۆ لادانی ، لاچوون ئاسان بە ئاسانی لابدات ، ئەگەر بۆی کرا بە قسە یان دەنگ بەرز کردن یان بانگی خەلک کردن لابدات ، ئەوا بۆی نییە لێدان بەکاربھێنێ ، ...... )) "روضة الطالبين " (10 / 187) .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لایان دەدات بە ڕێگای ئاسان ئەگەر بە ئاسانی لابچن ، ئەگەر لا نەچوون ئیلا بە شەڕ کردن نەبێت بۆی ھەیە شەڕی لەگەل بکات ، ئەگەر کوژرا ئەوا شەھیدە ، ئەگەرکەسێک لەوانی کوشت بەم شێوەیە ئەوا خوێنی بە فیڕۆ چووە ، ھەروەھا ئەگەر داوای خوێن بکەن بۆی ھەیە لایانبدات ئەگەر بە کوشتنیش بێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) "مجموع الفتاوى " (34 / 242).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک ھەول بدات زینا لە گەڵ خێزانی کەسێک بکات ، دەبێت لای بدات ، ئەگەر دەست درێژی کار لانەچوو ئیلا بە کوشتن نەبێت بۆی ھەیە بیکوژێت ، چونکە " لا " نەفی حەڕامی دەکات ، بەلام دەبێت شەڕ بکات بۆ لادانی لەسەر حورمەتی . )) شرح بلوغ المرام ج١٣ لاپەڕە ٢٢٥

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام