پرسیار // ئایا کەسێک نەخۆشی نەفسی هەبێت خۆی بکوژێت تاوانبار دەبێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە خۆ کوشتن تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان ، ئەوەی خۆی بکوژێت بە هەر شتێک بەهەمان شت سزا دەدرێتەوە ڕۆژی دوای ، هەروەها پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژیشی لەسەر نەکردووە ، بەلام ڕوخسەتی داوە هاوەلان نوێژی لەسەر بکەن ، چونکە بە خۆ کوشتن مرۆڤ کافر نابێت ، وە زانایان دەلێن سونەت وایە کەسی خاوەن پلەو پایە و شارەزا نوێژ لەسەر نەکات هەتا خەلک پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن و ئەم تاوانە بە شتێکی کەم سەیری نەکەن .
زانيان دەلێین خۆ کوشتن ئەم چوار حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // کەسێک خۆی دەکوژێت بە ئەنقەست و عەقلیشی تەواوە ، گومانی تێدا نییە تووشی تاوانێکی گەورە بووە ، لە مەترسی دایە ڕۆي قیامەت .
حالەتی دووەم // کەسێک خۆی کوشت بێ ئەنقەست و عەقلیشی تەواوە ، ئەمەیان تاوانبار نابێت ، چونکە بێ ویستی ئەو بووە .
حالەتی سێیەم // کەسێک تووشی نەخۆشی نەفسی یان هەر نەخۆشیەکی تر بووە ، بەجۆرێک نەخۆشیەکە کاری لە عەقلی کردووە ، هەندێک قسە و کردار دەکات ئاگای لە خۆی نییە ، ئەگەر خۆی بکوژێت هیچی لەسەر نییە و تاوانبار نابێت ، وەک شێت حسابی بۆی دەکرێ و قەلەم لەسەری لاچووە .
حالەتی چوارەم // کەسێک تووشی نەخۆشی بووە بەلام ئاگای لە خۆی هەیە و عەقلی لە دەست نەداوە ، ئەگەر خۆی بکوژێت تاوانبار دەبێت .
کەسانێک دەلێن بۆچی کەسێک تووشی نەخۆشی نەفسی بووە یان هەر نەخۆشیەکی تر نەی کوژین ؟ چونکە عەقلی لە دەست داوە و تەکلیفی لەسەر لاچووە ؟
وەلام / زانایان دەلێن حەڕامە بیکوژیت چونکە بەلگەکانی کوشتن گشتین ، وە دەلێین حەڕامە مرۆڤ ئاواتی مردن بخوازێت کاتی نەخۆشی ئەی چۆن دەبێت کەسێک بکوژیت کاتی نەخۆشی .؟!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ