پرسیار // ئایا حوکمی خۆ کوشتن چییە ؟
وەلام // زانایان دەڵێن خۆ کوشتن یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ، وە خۆ کوشتن گەورەترە لەوەی کەسێکی تر بکوژیت ، چونکە :
یەکەم // بۆ خۆ کوشتن فەرموودە ھاتووە وشەی " أبدا " بەکار ھاتووە ، کەچی بۆ کوشتنی کەسێکی تر ئەم وشەیە بەکار نەھاتووە ، بەلگە :
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( مَن تردى من جبل فقتل نفسه فهو في نار جهنم يتردى فيه خالداً مخلداً فيها أبداً ، ومَن تحسَّى سمّاً فقتل نفسه فسمُّه في يده يتحساه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً ، ومَن قتل نفسه بحديدة فحديدته في يده يجأ بها في بطنه في نار جهنم خالداً مخلداً فيها أبداً )) رواه البخاري ( 5442 ) ومسلم ( 109 ) .
دووەم // ئەو کەسەی کەسێکی تر دەکوژێت بەرفراوانی هەیە بۆ تەوبەکردن ، چونکە نەمردووە کاتێک کەسێک دەکوژێت ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دەمرێت کاتێک خۆی دەکوژێت تەوبەی نەکردووە .
سێیەم // ئەو کەسەی کەسێکی تر دەکوژێت لەبەر دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوان خۆی و کەسێکی ترە ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دوژمنایەتی لە نێوان خۆ و خوایە ،
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وشەی (ٲبدا) بۆ کوشتنی ئیماندارێک بەکار نەهاتووە کاتێک بە ئەنقەست دەکوژیت ، ئایا کوشتنی نفسی خۆت گەورەترە یان کوشتنی کەسێکی تر ؟
ئێمە دەلێین : کوشتنی نەفسی خۆت گەورەترە لە کوشتنی کەسێکی تر لە دوو ڕووەوە :
یەکەم // ئەوەی کەسێکی تر دەکوژێت بەرفراوانی هەیە بۆ تەوبەکردن ، چونکە نەمردووە کاتێک کەسێک دەکوژێت ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دەمرێت کاتێک خۆی دەکوژێت تەوبەی نەکردووە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لایزني الزاني حین یزني وهو مؤمن )) رواە البخاری (۲٤۷٥) ، مسلم (٥۷) ، زینا کەر زینا ناکات کاتی زیناکردن ئیماندار بێت ، واتە کاتی زینا کردنی ئیمانی نییە و لاچووە ، ئەی چی بەو کەسەی خۆی دەکوژێت ؟ ئەو کاتی خۆ کوشتن ئیمانی لەدڵ نەماوە و لاچووە پەنا بەخوا مردووە لەسەر کوفر .
دووەم // ئەو کەسەی کەسێکی تر دەکوژێت لەبەر دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوان بکوژ و کەسێکی ترە ، بەلام ئەوەی خۆی دەکوژێت دوژمنایەتی لە نێوان خۆ و خوایە ، ........ )) شرح صحیح مسلم لابن عثیمین ج۱ لاپەڕە ۲٤۲ ـــ۲٤۳
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆ کوشتن تاوانێکی گەورەیە و نابێت موسلمان خۆی بکوژێت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " خۆتان مەکوژن خوای گەورە بە سۆز و بەزەیی یە بۆ ئێوە . " پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت : " ھەر کەسێک خۆ بکوژێت بە ھەر شتێک بەو شتە سزا دەدرێتەوە " واجبە لەسەر موسلمان ئارام بگرێت کاتێک نەخۆشی و تەنگانەی دونیای توووش دەبێت و پەلە نەکات لە کوشتنی نەفسی خۆی ، بەلکو دەبێت خۆی بپارێزێت و تەقوای خوا بکات و ئارام بگرێت و ھۆکار بگرێتەبەر ، .... ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ