پرسیار // ئایا دروستە مار بکوژیت ئەگەر لە ماڵ بوو ؟
وەلام // پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە مار بکوژرێت ، ئەم فەرمان کردنە گشتییە هەموو جۆرە مارێک دەگرێتەوە ، وە هەموو شوێنێک دەگرێتەوە هەتا شاری مەککەش ، بێجگە لەوە نەبێت ئەگەر مار لەناو ماڵ بوو دەبێت سێ جار بیترسێنی ، چونكە لەوانەیە لە جنۆکەی موسلمان بێت ، پاشان ئەگەر دوای ترساندن بە دیار بکەوت دەکوژرێت چونکە جنۆکەی کافرە یان شەیتانە کە فەرموودە باسی کردووە ، بەلگە :
عن ابن عمر رضی الله عنهما ٲنه سمع النبی صلی الله علیه وسلم یخطب علی المنبر یقول : (( اقتلوا الحیات )) رواە البخاری ( ۳۲۹۹) ، مسلم ( ۳۲۳۳) ، واتە : لە کوڕی عومەر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت گوێی لە پێغەمبەر دەبوو لەسەر مینبەر وتاری دەدا دەیوت : (( مارەکان بکوژن ))
عن ابن مسعود قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( اقتلوا الحیات کلهن ، فمن خاف ثٲرهن فلیس مني )) رواە ابو داود ( ٥۲٤۹) ، و صححه الالبانی ، واتە : مارەکان بکوژن ، هەر کەسێک لە تۆلەکردنەوەی مارەکان بترسێت لە من نییە .
خاوەنی کتابی عون المعبود دەفەرمووێت : (( رووکەشی فەرموودەکە وادیارە باسی هەموو جۆرەکانی مارە ، وە ئەوەی لە مالەوە بێت ناکوژرێت هەتا سێ ڕۆژ دەیترسێنی لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳن بالمدینة جنا قد ٲسلموا ، فٳذا رٲیتم منها شیئا فٲذنوه ثلاثة ٲیام ، فٳن بدا لکم بعد ذالك فاقتلوا ، فٳنما هو شیطان)) رواه مسلم ( ۲۲۳٦) ، واتە : لەشاری مەدینە جنۆکە هەن موسلمان بوون ، ئەگەر ئێوە بینیتان مەجالی بدەنێ و بیترسێنن سێ ڕۆژ ، ئەگەر بەدیار کەوت دوای ترساندنی سێ ڕۆژ بیکوژن چونکە ئەمە شەیتانە .
هەندێک زانا دەلێن ئەم فەرموودەیە تەنها باسی شاری مەدینەیە ، بەلام وتەی ڕاست گشتییە باسی هەموو شارەکانە کە ناکوژرێت هەتا ئاگادار نەکرێتەوەو نەترسێنرێت .
هەروەها جیاوازی هەیە لە ئاگادار کردنەوەو ترساندنیش ئایا سێ ڕۆژە یان سێ جارە ؟ زۆربەی زانایان دەلێن سێ ڕۆژە ........
لەسەردەمی نەزانین دەیان وت : مار مەکوژن چونکە دوایی هاوسەری دێت تۆلەتان لێ دەکاتەوە بە پێوە دان ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەهی کرد لەم وتە و بیروباوەڕە پووچە .)) عون المعبود ج ۱٤ لاپەڕە ۱۲٦
روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( فلیؤذنه ثلاثا ، فٳن بدا له بعد ، فلیقتله فٳنه شیطان )) رواە ابو داود ( ٥۲٥٨) ، لەم فەرموودەیە دەلێت سێ .
روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( .......فلیحرج علیە ثلاث مرات ، فٳن عاد فلیقتله فٳنه شیطان )) رواە ابو داود (٥۲٥٦) ، لەم فەرموودەیە دەلێت سێ جار ، وە فەرموودەی تر دەلێت سێ ڕۆژ ، زۆربەی زانایان دەلێن سێ جارەکە دەبێت لە سێ ڕۆژدا بێت .
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایان یەک دەنگن کە دروستە مار بکوژرێت لە چۆلەوانی ( صحرا ) ، ماری بچووک بێت یان گەورە بێت وە هەر جۆرە مارێک بێت )) التمهید ج ۱٦ لاپەڕە ۲٨
هەروەها زانایان دەلێن حەڕامە مار بەخێو بکەیت و کڕین وفرۆشتنیشی پێ بکەیت جا مارەکە ژەهری هەبێت یان نەی بێت وە ڕەنگی ڕەش بێت یان هەر ڕەنگێکی تری هەبێت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی واجب کرابێت کوشتنی بەخێو کردن و ڕاگرتنیشی حەرام کراوە )) المغنی ج۱۱ لاپەڕە ۲
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوە سوودی لێ وەرناگریت دروست نییە کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت وەک .......مارەکان .....)) روضة الطالبین ج۳ لاپەڕە ۳٥۱
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ