پرسیار // ئایا دروستە حەشەڕات بكوژیت بە بروسكی كارەبا ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە ئامێریی كارەبایی بەكار بهێنی بۆ كوشتنی حەشەڕات لەبەر چەند هۆیەک :
یەكەم :_ ئەوەی رێگری لێ كراوبێت كوشتنە بە ئاگر ئەمەیان ئاگر نییە بەلكو كارەبایە .
عن ٲبی هریرة رضی الله عنه ان النبی صلی الله علیە و سلم قال : (( ان النارلا يعذب بها الا الله )) رواە البخاری (۳٠۱٦) ، واتە : بە تاكید ئاگر كەس نابێت پێ سزا بدرێت وە بە ئاگر كەس سزا بدەیت ئیلا خوای گەورە نەبێت .
دووەم :_ ئەم جۆرە ئامێرە هۆكارێكی سوود بەخشە بۆ کوشتنی حەشەڕات كە مروڤ ئازار دەدەن ئەم حەشەڕاتانە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هیچی تێدا نییە حەشەڕات بكوژی بە ئامێری كارەبا لەبەر چەند ڕوویەک :
یەكەم // بروسکەی ئامێرێکە سوتاندن نییە ، بەلكو تەنها بروسكەیە حەشەڕات دەکوژێت ، بەلگە ئەگەر كاغەزێک لەسەر ئەم ئامێرە دابنێیت نایسووتێنێت .
دووەم // ئەوەی ئەم ئامێرە بەكار دەهێنێت مەبەستی سزادانی پێشكەیە یان حەشەڕاتە بەلكو نەخوشی و ئازاری حەشەڕات لادەدات لەسەر خۆی ، فەرموودەكە دەلێت : ( نهیٰ أن یعذب بالنار )) ئەمەیان ئازار نادرێت ئیلا بۆ ئازار دانی حەشەراتەكە .
سێیەم :_ ناكرێت ئەم جۆرە حەشەڕاتانە لە ناو ببردرێن ئیلا ئەم جۆرە ئامێرە نەبێت یان بە دەرمان كە دەرمان بۆنێكی ناخۆشی هەیە ، وە هەندێک جار ئەم جۆرە دەرمانە زیان بە لاشەی مروڤ دەگەیەنێت ، وە پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت دارخورماكانی بنی النضری سووتاندووە ، وە دار خورما بالندە و حەشەرات و شتی تری هاوشێوەی ئەمانەی لە سەرە بووە یان تێیدایە بووە )) فتاوی نور علی الدرب
زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئەگەر ئەم حەشەراتانە ئازار دەر بن وە هیچ رێگایەك نەبێت بۆ رزگار بوون لەوئازارانە ئیلا بە كوشتنی كارەبا نەبێت وە هاوشێوەی ئەمانە دروستە بیانكوژی ...... )) فتاوی اللجنة الدائمة ج۲۹ لاپەڕە ۱۲۹
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم جۆرە ئامێرە نابێت بەكار بهێنرێت ئیلا ئەگەر پێوست بكات وەك زۆر بوونی مێش هەتا مروڤ هەست بە ئازاریان دەكات یان زۆر بوونی پێشکە یان بێجگە لە ئەمانە حەشەڕاتی تر مروڤ ئازار بدات ، ئەگەر زۆر بوون هیچی تێدا نییە ئەم ئامێرە بەكار بهێنی ..))
پوختەی وەلامی زانایان :
(١) حەشەڕات ئەگەر هیچ زیانێكی نەبێت حەرامە بیكوژیت .
(٢) حەرامە حەشەڕات و ئاژەڵ بكوژی بە ئاگر .
(٣) بەكارهێنانی ئامێری بروسكەی كارەبایی دروستە بۆ كوشتنی حەشەڕات ئەگەر ئازاریان هەبوو .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ