پرسیار // ئایا دروستە پشیلە بکوژیت ئەگەر جوجەلەی مریشک بخوات ؟
وەلام // زانایان دەلێن هەر ئاژەلێک زیانی بۆ مرۆڤ هەبێت یان مرۆڤ ئازار بدات دروستە بیکوژیت .
زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( هیچی تێدا نییە پشیلە بکوژیت ئەگەر مرۆڤ ئازار بدات ، یان نەخۆش بێت ، ئەگەر نەتوانی لێی ڕزگار ببیت ئیلا بە کوشتن نەبێت . )) فتاوی اللجنة الدائمة ج۲٦ لاپەڕە ۱۹۰
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە کوشتنی پشیلە بە ژەهر کە کۆتر دەخوات دەفەرمووێت : (( ..... ئەو پشیلەی هێرش دەکاتە سەر کۆتر دروستە بیانکوژیت یان بە چەک یان بە ژەهر ، بەلام دەبێت ئاگادار بیت لە ژەهر ئاژەلی تر نەیخوات و بمرێت ، بەلکو دەبێت ئەو ژەهره لە شوێنێک دابنرێت تەنها پشیلە بخوات ، ئەگەر پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێگەی دابێت بۆ کوشتنی مرۆڤێک ئەگەر هێرش بکات سەرت لەبەر ماڵ یان نەفس ، وە لانەچێت ئیلا بە کوشتن نەبێت ، ئەی چی دەلێی بۆ ئاژەل کە حورمەتی مرۆڤ گەورەترە لە هی ئاژەڵ . ))
خاوەنی تحفة المحتاج دەفەرمووێت : (( عز بن عبدالسلام پێی دروست بوو پشیلە بکوژیت ئەگەر ئازار دانی لە عادەت دەرچوو یان دووبارە بووە . ))
مرداوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە پشیلە بکوژیت ئەگەر گۆشت بخوات یان شتی تری هاوشێوەی ئەمانە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە . )) الانصاف
کەواتە دروستە پشیلە بکوژیت بەلام ئەگەر هیچ ڕێگایەک نەبوو بۆ ڕزگار بوون لە زیان و ئازاری ئیلا بە کوشتن نەبێت .
زانایان دەلێن پشیلە کوشتن ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // کەسێک پشیلە دەکوژێت ویستی کوشتنی نەبووە (واتە بێ ئەنقەست ) ، ئەمەیان تاوانبار نابێت و هیچ کەفارەتی لەسەری نییە ، بەلگە :
(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ (٥) )) الأحزاب ، واتە : هیچ گوناهێکتان ناگاتێ لەوەی کە بەهەلە کردووتانە .
حالەتی دووەم // کەسێک پشیلە دەکوژێت بە ئەنقەست چونکە زیانی بۆی هەیە ، ئەمەیان دروستە .
حالەتی سێیەم // کەسێک پشیلە دەکوژێت بە ئەنقەست بێ ئەوەی زیانی هەبێت ئەمەیان حەڕامە و دەبێت تەوبە بکات ، وە هیچ کەفارەت دان لەسەری نییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ